هەواڵەکانی ناوخۆ

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری : ئەگەر یەکیەتی نیشتمانی ناڕازیە پێویستە وەک لایەنێکی پێکهێنەری دەسەڵات، کۆی گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕەد بکاتەوە!

لەپاش ئەنجام دانی زنجیرەیەک چالاکی کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری لەدژی بە ئەهلی کردنی کەرتی تەندروستی ودەنگ دانەوەی ئەو چالاکییانە و هاو بەشی و هەمئاهەنگی ژمارەیەکی بەرچاوی چالاکوانانی مەدەنی لەشار و شارۆچکەکانی کوردستان ، کەماوەی زیاتر لەمانگێکە کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری بە کەمپینێکی فراوان و گوڕ و تینی ئەندامانییەو لەچالاکیدان

 

بەڕێوەبەری کەرتی تەندروستی شاری هەڵەبجە لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دان بەناڕەوایەتی گرێبەستی بەئەهلی کردنی کەرتی تەندروستیدا دەنێت ، هەر لەو ڕوانگەیەوە کۆنگرەی ئازادی وگۆڕانکاری لە بەیاننامەیەکیدا کەوێنەیەکی دەست تۆڕی میدیای چامەنێت کەوتووە ، داوا لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات ئەگەر  ناڕازییە باکۆی گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕەت بکاتەوە .

دەقی بەیاننامەکە

ئەگەر یەکیەتی نیشتمانی ناڕازیە پێویستە وەک لایەنێکی پێکهێنەری دەسەڵات، کۆی گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕەد بکاتەوە!

دوابەدوای یەک مانگ پێداگری کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری لە پەیوەند بەئەهلی کردنی کەرتی تەندروستی و ئەنجامدانی دەیان چاوپێکەوتنی دەزگاکانی ڕاگەیاندو پەیامی دەیان کەسایەتی و چەندین ڕێگەوڕەوشتی دیکە وەک کۆنگرەی ڕۆژنامەگەری و ناڕەزایەتی بەردەم نەخۆشخانەی هیوا، دیدارو کۆبوونەوە. خۆشحاڵانە سەرئەنجام تەرفێکی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بەڕێوەبەری کەرتی تەندروستی هەڵەبجەوە دانینا بە نارەوابوون و ناعادلانە بوونی ئەو گرێبەستەی کە لەگەل کۆمپانیا دیاری کراوەدا ئەنجامدراوە.

هەروەها نوێنەری یەکیەتی نیشتمانی ئەوەی پشت ڕاستکردەوە کە ئەم گرێبەستە بارگرانیەکی گەورەیە بەسەر ژیانی خەلکی هەژاروە، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە فەحسی نەخۆشێک ١٠ بەرامبەر گرانتر دەبێت و لە ٢٩٠ دینارەوە دەبێتە ٢٩٠٠ هەزارو نۆسەد دینار .

سەبارەت بەم هەلوێستەی یەکیەتی نیشتیمانی کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری جیاواز ئەوەی کە ئەمە بە هەنگاوێکی باش و ئەرێنی دەزانێت، هاوکات یەکیەتی نیشتمانی وەک تەرەفێکی گەورەی حکومەتی هەرێم بە بەرپرسیار دەزانێت سەبارەت بە شکست پێکهێنانی ئەم گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی.

بۆیە پێویستە یەکیەتی بۆ سەلماندنی نیەت پاکی خۆی بۆ خەلکی کوردستان کۆی گشتی گرێبەستەکە ڕەد بکاتەوەو بەدەم ئەو داخوازیەی شەقامەوە بێت کە خوازیاری بیمەی تەندروستی و بێبەرامبەرکردنی خزمەتگوزاریەکانی کەرتی تەندروستیە. لەمحالە بەدەر ئەم هەنگاوە بە جەنگی بەدەستهێنانی پشکێکی گەورەتری دابەشکردنی کێکەکە نێو حکومەت لەقەلەم دەدرێت!

بۆیە بە دلنیاییەوە کۆنگرەی ئازادی و خەلکی ناڕازی کوردستان بەردەوام دەبن لەسەر پێداگری خۆیان بۆ شکست پێهێنانی کۆی ئەم گرێبەستە!

کۆنگرەی ئازادی و گۆرانکاری

٢٧/١/٢٠٢٥

 

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها پشکنین بکە
Close
Back to top button