دیداری چامە

پرسی ئاشتی لەدووڕیانی بەرەو پێش چوون و چەق بەستندا

بەشی چوارەم

چامەنێت : کۆمەڵگەی دیموکراتیک چی یە ؟ ئایا کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەتوانێت چارەسەری پرسی ئازادی کورد و کێشەی سەد ساڵەی نێوان گەلی کورد و شۆڤێنیەتی تورک بکات ؟

ئیبراهیم فەرەج : کۆمەڵگەی دیموکراتیک چەمکێکی فەلسەفییە کە بەڕێز ئۆجالان لەبانگەوازیەکەیدا بەڕوونی ئاماژەی پێداوە . پێی وایە گەر تاک ،خێزان ،کۆمەڵگە دیموکراتیک بوو . ئەوە سیستمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەو ھەم و دام و دەزگاکانی لەلایەن کەسانی دیموکراتیک بەڕێوە دەبرێن. بەشێکی زۆری نەتەوەی کورد لەباکوری کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیادا.لەڕێگای پەروەردەی بەردەوامەوە گەشتووە بەچەمکی کۆمەڵگەی ئازاد،سویالیست ،دیموکراتیک . ئەوەی ماوەتەوە نەتەوەی تورکە کەبەئەقڵیەتێکی ڕەگەزپەرستانە پەروەردە کراون. ئەوان دەبێت وەرچەرخانی زەینی بکەن لەخۆیانداو بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک ھەنگاوی جدی بنێن. ھەتا تورکیا بەئاراستەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگانەبڕێت .ئاشتیەکی ھەتاھەتایی لەتورکیا زۆر قورس دەبێت. لەسەرەتا دەبێت حیزبە شۆڤێنیەکانی تورکیا بەرنامەو پەیڕەوە ڕەگەز پەرستیەکانی خۆیان بگۆڕن. دواجار دەست بکەن بەپەروەردە ی ئەندامەکانیان لەسەر بنەمای بیری دیموکراتی . بۆ گەیشتن بەکۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت حیزبەکانی تورکیا خاوەن ئیرادەیەکی سیاسی،ئەخلاقی ،دیموکراتی ،کۆمەڵایەتی بن. دوای دەرکەوتنی پارادایمی مودێرنیتەی دیموکراتی ئیتر شەرمە نەتەوەیەکی وەکو تورک لەسەر بیری ڕەگەزپەرستی نەوەکانیان پەروەردە بکەن. مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەسەرچوار ستوون پایەکانی داڕێژراوە.
١/نەتەوەی دیموکراتی کەھاو واتای کۆمەڵگەی دیموکراتیکە ڕۆحی ئەو
پارادایمەیە.
٢/ئابوری ھەرەوەزی (کۆمیناڵ)ی دیموکراتیک .
٣/پیشەسازی ژینگەپارێز.
٤/ژنۆلۆژی.
ئەم چەمکانە ھەریەکەیان دەکرێت وەک فەلسەفە سیاسی ئەخلاقی لێی بنواڕێت. فەلسەفەی ئەخلاقی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی بنەماکەی دەبێت کە ڕێز،خۆشەویستی یەکتر، خۆنەویستی ،دڵ فراوانی ، دەست پاکی،مرۆڤ دۆستی،لێبوردەیی، یەکتر قبوڵ کردن، مۆزاێیک گەلان فرەیی لەبیرو ڕای فیکری و باوەڕی ئاینی و مەزھەبی ،ژینگە پارێزی،مافی ژن ،ئیرادەو خۆڕاگری،جوانناسی، جوان ژیان ،جوان مردن،……. ھتد لەخۆ دەگرێت.
بۆیە ئۆجالان دەڵێت کوردەکان دەبێت ھێندەی خۆیان تورکیان خۆش بوێت.لەڕوانگەی ئەوفەلسەفەی ئەخلاقەوە ئەوقسە فەلسەفییە دەکات. چونکە کۆمەڵگەی دیموکراتی کەکورد پێشەنگایەتی دەکات ئەبێت ھەر کورد دەستپێشەخەر بێت لەبری ئەوەی ڕقی لەتورک بێت ئەوانی خۆش بوێت. چونکە فەلسەفەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێگایەکی بۆ ڕق ،بوغز کینە نییە. فەلسەفەی ئۆ—جا—لان فەلسەفەی ئەخلاقە.ئەخلاقیش چەمکە ھەرە جوانەکان و بەھا باڵاکانی کۆمەڵگە لەخۆ دەگرێت . ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک چێ بێت لەتورکیا ڕق بۆ خۆشەویستی وەردەچەرخێت بەمەش لەکۆمەڵگەدا وەرجەرخانی ئەخلاقی ڕوو دەدات.
ئەوە فەلسەفەی ئۆجالانە کە ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنەماکەیەتی ،تورک و کورد لەبری دوژمنایەتی یەکتری خۆشەویستیان بۆ یەکدی دەبێت.
کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆمەڵگەیەکەی ئازاد،یەکسان ،داد پەروەر،سیاسی ئەخلاقییە.
ڕێز، خۆشەویستی و لێ بوردەیی بنەماکەیەتی. ئەوەدەسەڵاتی فاشیزمی و پەروەردەی ئەتاتورکیزمە تورک و کوردی کردە دوژمنی یەک.ئەوە پەروەردەو فەلسەفەی کوردی ئازادو ڕێبەرە فەیلەسوفەکەیەتی کەکوردو تورک دەکاتە براو خوشکی یەکتر . فەلسەفەی ئۆ—جالان .فەلسەفەی جوانناسی و خۆشەویستییە.
لەدەرەوەی فەلسەفەی ئۆجالان خۆشەویستی کوردو تورک پێک نایەت.بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک .ئەو فەلسەفەیەیە ڕق و کینەو بوغزو دوژمنایەتی بۆ پێچەوانەکانی دەگۆڕێت. ئۆ—جالان. دەیەوێت کورد لەئامەد تورکی خۆش بوێت ، بەھاونیشتیمانی و ھاوڵاتی تورکیا بیناسێت .تورکیش لەئەنقەرەو ئەستەمبوڵ وئەزمیر وابن لەگەڵ کورد.
کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەوکۆمەڵگەیەیە کەئاشتی تێدا بەرقەرارە نەک شەڕو خوێن ڕشتن ،کۆچبەری زۆرەملێ ، کاولکاری تێدا نابێت .،ئابوریەکی کۆمیناڵ،پیشەسازی ژینگە دۆست،ژنۆلۆژی تێیدا جێگای گفتوگۆیە. مرۆڤ تێیدا شکۆمەندەو برسی ،ھەژار،ملکەچ، بئ شکۆ ،بێ ئیرادە و بێ کەسایەتی ناکرێت. فەلسەفەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک گەر تورک و کورد بیکەنە ھی خۆیان پێکەوە .بنەمای فاشیزمی سەدساڵەی کەدەوڵەت و کۆمارە فاشستەکەی لەسەر بونیاد نراوە بووە ھۆی خوێن ڕشتنی ملیۆنان،کورد،ئەرمەنی،تورک،چەرکەس ،لاز لەڕەگەوە ھەڵدەوەشێنێت کۆمارێکی دیموکراتیکی ناناوەندی خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتیکی گەلان جێگای دەگرێتەوە.

ئەوەیە نھێنی وتە گرنگ و پڕ بەھاکەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک..
کۆمەڵگەی ئازاد،یەکسان داد پەروەر ،سیاسی ئەخلاقی ژیانێکی ئارام شکۆمەند بۆ گەلانی تورکیا لەناوەخنی ئەوفەلسەفەیە دەبێت تورک و کورد بۆی بگەڕێن. چۆن کوردی ئازادو دیموکراتیک بەملیۆنانن دەبێت تورکی فڕێدەری بیری ڕەگەز پەرستی تورکی ئازادو دیموکراتیک بەملیۆنان بن. ئەوجا جێگایەک بۆ سیاسی بەدڕەوشت،دەست پیس،دەسەڵاتخواز،بەرژەوەند خواز،پارەپەرست،ستەمکار ،خۆپەرست،خزم خزمێنەکەر، دەوڵەمەند بوو لەسەر حسابی گەل. بۆ زبڵدان دەڕوات .

کۆمەڵگەیەکی ئاشتی خوازو دیموکراتیک بریتیە لەپێکھێنانی فەلسەفەی بیرمەند ئۆجالان .ڕێگای ڕزگاری گەلانی تورکیا بەخاوەنداری کردن لەوفەلسەفەیە تێ دەپەڕێت.
……ماویەتی ……..

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button