ئەگەر بپرسین بۆچی بە درێژایی هەزاران ساڵ هەتا ئێستاش کەمینەیەک لە کۆمەڵگە هەمو پێکهاتە و تاکەکانی کۆنترۆڵ کردووە و وەکو مەکینە بەکاری هێناوە بەبێ ئەوەی کەسی ژێر دەست پێی خۆش بوبێت بە گوێرەی هەمو هاوکێشە زانستییەکان دەبێ زۆرینە کەمینە بەکار بهێنێت بەڵام بۆچی ئەم هاوکێشەیە پێچەوانە بووەوە؟ خۆ چەندین بزوتنەوە و هەوڵی جیاجیا دراوە تەنها بۆ تێک دانی ئەم هاوکێشەیە،بەڵام لەناوەڕۆکدا هاوکێشەکە هەر وەک خۆی مایەوە گرنگ نیە کێ کەمینەیە و کێ زۆرینەیە گرنگ ئەوەیە دوای هەزاران ساڵ تێکۆشان و قوربانیدان هەر زۆرینە ژێر دەستەی کەمینەیە .
ئەو هەمو بیرمەند و خەم خۆرە هەر نەیان توانی چارەسەری ئەم پرسە مێژووییە بدۆزنەوە ،کەواتە ئەو بیرۆکەیەی کە دەبێتە فریاد ڕەس لە کۆمەڵگە و لە بیرمەندەکانیش وون بووەو نەدۆزراوەتەوە هەتا ئەو یرۆکەیەش نەدۆزرێتەوە ئەم پرسە چارەسەر نابێت تەنانەت وا ئاڵۆزکاوە نەک تەنها لە ئێستادا بەڵکو لە خودی مێژودا و چەقی بەستووە بووەتە گرێ کوێرەی مێژوو، ڕەنگە کلیلی ئەم گرێ کوێرەیە لە کەسایەتی مرۆڤێکدا بکرێتەوە و ببێتە ئەو تۆوە وون بووەی بە هەزاران ساڵە مرۆڤایتی بە دوایدا دەگەڕێت ، خۆ ئەگەر یەکێک باش لە مێژوی مرۆڤایەتیدا قوڵ نەبێتەوە ڕاستە و ئاڵۆزبونی پرسەکە نادۆزێتەوە و سەرە داوەکەش لە قوڵایی مێژودایە ، نامەوێ باسی ئەو بەناو مێژو نوس بەرژەوەند خواز و کۆیلەی دەسەڵەتانە بکەم کە ئەمان هەرگیز بیریان لە مێژوی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە نەکردووەتەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە کەسە دڵسۆز و ئازادی خوازەکانیش نەیانتوانی ئەو سەرە داوە بدۆزنەوە ئەوانیش کە دەستیان دایە ئاڵۆزیان کرد و کۆمەڵگەش سەرەڕای قوربانی و زەرەرێکی زۆری مادی لە ڕوی مۆراڵیشەوە نائومێد و بێ باوەڕ بون و دوای یاخیبون دوچاری تەسلیمبون بون .
ئەی کەواتە چارە چییە و لە کوێدایە و کێ دەتوانی ئەم گرێ کوێرە بکاتەوە ؟
بەڕێز عەبدوڵا ئۆج ئالان دوای خوێندنەوە و بە دوادا چونێکی قوڵ وفراوان توانی دەستنیشانی ئەو گرێ کوێرەیە بکات کە لە قوڕگی دەسەڵەتداران شاراوەتەوە سەرەتای ئەم گرێ کوێرەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە لە ژن سەندرایەوە و کەوتە دەستی پیاوە شامانە بێ کار و فێڵبازەکان ئیتر ئەوان دەستیان بە هەڵمەتی خۆڕێکخستن و پاوان کردنی دەسەڵات و سەرمایە کرد خۆیان کردە خاوەن چارەنوسی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت لەدەرەوەی خواست و بەرژەوەندی پێکهاتەی دەسەڵاتدار بجوڵێتەوە کۆت و بەندی دەستور و یاسایان داهێنا ئەم دەستور و یاسایەش بە گوێرەی بەرژەوەندییە تەنگەکانی پیاو و چینی سەر دەست ڕێک خرا ، بەڕێز ئۆج ئالان دەڵێت یەکەم هەنگاوی زوڵم و زۆر لەو ساتە وەختەوە دەست پێ دەکات کە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگە لە ژن سەنرایەوە ، هەنگاوی دەستپێکی چارەسەری لە تێگەشتنی ڕاستی ئەو مێژووەدایە دەبێ هەر بەئازادی ژنیش دەست پێ بکات بەڕێز ئۆج ئالان دەڵێت هەتا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگەش ئازاد نابێت ، ئەمەش جەسارەت و قوربانییەکی زۆری دەوێت گرنگ دۆزینەوەی سەرە داوە ئاڵۆزکاوەکە بو ئەم گۆڕانکارییە ئایدۆلۆژی و کەسایەتیە بە ڕەخنە لە خۆ گرتن و بنیاتنانی کەسایتیەکی خاوەن ئیرادە و فیداکار پێک دێت وەکو بینیمان لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆج ئالاندا ئەو گرێ کوێرە کرایەوە و کردی بە سیستەمی ئازادی و خۆ بەڕێوەبەری ، ئێستا ماوەتە ئەوەی هەر کەس عاشقی ئازادی و دیموکراتییە دەبێ ئەو شەڕە قورسە لەگەڵ کەسایەتی خۆیدا بیکات، ئێستا ئەم فەلسەفەیە بووەتە ڕێبازی ڕزگاری و چارەسەری .
٥/٥ /۲٠۲٥