ڕێگیری کردن لە تانکەری قاچاغ دەمامکەکەی لەسەر زۆنی سەوز داماڵی
ماوەی زیاتر لە یانزە ساڵە بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری زۆنی سەوز لەدژی ناعەدالەتی کردن و بەهەدەردانی سامانی نیشتیمانی و بڕینی قووتی خەڵک بەردەوامن لەچالاکی مەدەنی ، هەر لەخۆپیشاندانی مەدەنیانە و گوتنەوەی دروشمی ناڕازی بوون لەدەسەڵات
جۆراو جۆر خەباتی مەدەنی یان تاقی کردەوە ، تاکو کار گەیشت بەو ئاستەی سیانزە مامۆستای ناڕازی و فەرمانبەری بەش مەینەت ، لەڕۆژی (٢٠٢٥/١/٢٨) ەوە بۆ ماوەی پانزە ڕۆژ ، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان مانیان لەخواردن ڕاگەیاند ، لەم ماوەیەدا ، هەر لەناوخۆی نیشتیمانەوە تا گەیشت بەناوەندە جیهانییەکان هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان بۆ مانگرتووان دەربڕی ، تەنها لایەنێک کە ژیان و مردنی سیانزە قارەمانی بەلاوە گرنگ نەبوو ، دەسەلاتی باشوری کوردستان بوو ، کەخودی ئەم دەسەڵاتە سەرچاوەی سەرجەم نەهامەتییەکانی گەلی کوردستانە ، هەر بۆیە سەرئەنجام کاروانی جەماوەری پشتیوانی مانگرتووان بۆ درێژەدان بەچالاکییەکان بەرەو شاری هەولێر کەوتنەڕێ بۆ ئەوەی چالاکی مەدەنی لەو شارەدا برەو پێبدەن ، بەڵام هێزەئەمنیەکانی پارتی بەدڕندانە ترین شێوە ڕووبەڕوویان وەستانەوە و بەگوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕێژ ڕووبەڕوویان بوونەوە بەجۆرێک کەنیشانی گەلی کوردستان و گەلانی جیهانیاندا بەرامبەر بەگەلی خۆیان نەک هیچیان لەداگیر کەرانی کوردستان کەمتر نی یە بەڵکو گەر دەرفەتیان هەبێت زۆر لەوە زیادتر بەم گەلەدەکەن کە داگیرکەران کردوویانە .
پاشان لەڕۆژانی دوای مانگرتندا و دوای پشوودانێکی چەند ڕۆژەی مانگرتووان ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بڕیاریاندا بەشێوازێکی نوێ درێژە بەخەباتی مەدەنی بدەن و بۆ ئەم مەبەستەیش بڕیاریاندا کە ڕێگیری لە دزینی سامانی نیشتیمانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتەوە بکەن ، هەربۆیە بڕیارندا لەڕۆژی یەکشەممە 2025/2/23 وە ڕێگری لەبەقاچاغبردنی سامانی نیشتیمانی کوردستان بکەن و بۆ ئەو مەبەستە لەکاتژمێر دەی سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژەوە لە سەر ڕێگای نێوان عەربەت سلێمانی ڕێگای بەقاچاغ بردنی نەوتیان داخست ، دەسەڵاتی زۆنی سەوز کە شەریکی هەموو گەندەڵی و ناعەدالەتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە بەتەواوەتی ئازاری پێگەیشت و نەیتوانی زیاتر لە دووڕۆژ و شەوێک خۆی ڕابگرێت بۆیە بەناچاری لەشەوی دووەمدا بەپیلانگێڕی ئاسایشی مەدەنی کەوتە شێواندنی چالاکییەکە ،و لەکۆتایدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەکاتژمێر هەشتی ئێوارەوە پیلانەگلڵاوەکەیان جێ بەجێکرد کەبریتی بوو لەبەردبارانکردنی تانکەرەڕاگیراوەکان و پاشان هێرش بردن بۆ مامۆستایان و چالاکوانانی ناڕازی و دەستگیر کردنی چەند مامۆستا و فەرمانبەرێک ، و ئازار دانی دەیان مامۆستاو فەرمانبەر بەبەرد و داری کارەبایی ، ئەمە وێڕای دەستگرتن بەسەر کەل و پەلی ڕۆژنامەوانان و ڕاوەدوونان و ئازار دانی ڕۆژنامە نووسان ، لەم شەوەدا دەسەڵاتی زۆنی سەوز دەمامکەکەی بەتەواوی داماڵدرا و سەلماندی هاوشان و هاو بەشێکی زۆر قێزەونی گەندەڵکارانی زۆنی زەردە.