تەندروستی جەستەیی و دەروونی زادەی ژینگەی تەندروستە
لەسایەی سەرمایەداری جیهانی و چاوچنۆکییەکانی سەرمایەداران و دەستدرێژییە ناڕەواکانیان بۆسەر سروشت و ژینگە رۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخی ژینگە بەرەوخراپتر دەچێت لەئەنجامیشدا نەک بەتەنها مرۆڤ ، بەڵکو کۆی پێکهاتەکانی ناو ژینگەی مرۆڤایەتی رووبەڕووی تێدا چوون و لەناو چوون بوونەتەوە ، ئاشکرایە کەپێکهاتەکانی ناو ئەم سیستمە ژینگەییە یەکتری تەواو دەکەن و پێویستییەکانی یەکدی پڕ دەکەنەوە ، لەکاتێکدا هەریەک لەم پێکهاتانە ڕووبەڕووی زیان لێکەوتن دەبنەوە یان لەناو دەچن ئەوا کاریگەری ڕاستەوخۆی نەرێنی لەسەرکۆی ژینگە و پێکهێنەرەکانی دی دروست دەکات ، تێکجوونی ئیکۆسیستەم ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەرباری تەندروستی سەرجەم بوونەوەرو زیندەوەرانی ناو ژینگە ، ئەوەی لەم دیدارەدا تیشکی دەخەینەسەر تەندروستی مرۆڤە وەک یەکێک لەپێکهاتەکانی ناو ئیکۆسیستەم ، کە دەکرێت بڵێین کاریگەر ترین بوونەوەر و پێکهێنەری ناو سیستمی ژینگەییە ، هەرخۆیشی هۆکاری سەرەکی تێکدانی ئەم سیستمەیە .
لەسایەی سەرمایەداری جیهانی و چاوچنۆکییەکانی سەرمایەداران و دەستدرێژییە ناڕەواکانیان بۆسەر سروشت و ژینگە رۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخی ژینگە بەرەوخراپتر دەچێت لەئەنجامیشدا نەک بەتەنها مرۆڤ ، بەڵکو کۆی پێکهاتەکانی ناو ژینگەی مرۆڤایەتی رووبەڕووی تێدا چوون و لەناو چوون بوونەتەوە ، ئاشکرایە کەپێکهاتەکانی ناو ئەم سیستمە ژینگەییە یەکتری تەواو دەکەن و پێویستییەکانی یەکدی پڕ دەکەنەوە ، لەکاتێکدا هەریەک لەم پێکهاتانە ڕووبەڕووی زیان لێکەوتن دەبنەوە یان لەناو دەچن ئەوا کاریگەری ڕاستەوخۆی نەرێنی لەسەرکۆی ژینگە و پێکهێنەرەکانی دی دروست دەکات ، تێکجوونی ئیکۆسیستەم ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەرباری تەندروستی سەرجەم بوونەوەرو زیندەوەرانی ناو ژینگە ، ئەوەی لەم دیدارەدا تیشکی دەخەینەسەر تەندروستی مرۆڤە وەک یەکێک لەپێکهاتەکانی ناو ئیکۆسیستەم ، کە دەکرێت بڵێین کاریگەر ترین بوونەوەر و پێکهێنەری ناو سیستمی ژینگەییە ، هەرخۆیشی هۆکاری سەرەکی تێکدانی ئەم سیستمەیە .
لەم ڕووەوە چامەنێت بەمەبەستی سازدانی گفت و گۆیەک دەربارەی کاریگەرییەکانی ژینگە لەسەر دۆخی تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤ ، بەپێویستی زانی گفت و گۆیەک لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ لەبواری تەندروستی کۆمەڵ (دکتۆر محمد عبدالوهاب حسن ) ساز بدات ، وێڕای سوپاس گوزاریمان بۆ بەڕێزیان ، بەو هیوایەی بتوانین سوودێک بەکۆمەڵگەکەمان بگەیەنین ، سوپاس بۆئەرک و ماندوو بوونی کەکاتی خۆیی بۆ ئەم گفت و گۆیە تەرخان کرد :
چامەنێت : پەیوەندی نێوان سروشت و ژینگە لەگەڵ باری دەروونی مرۆڤدا چی یە ؟
د. محمد عبدالوهاب : مرۆڤ لەڕووی جەستەیی و دەروونی یەوە دەرئەنجامی کارلێکی نێوان خودی مرۆڤ و ژینگەی دەوروبەریەتی ( بەدڵنیاییەوە ژینگەیەکی تەندروست تاکی تەندروست بەرهەم دەهێنێت ).
چامەنێت : باری دەروونی مرۆڤ و باری تەندروستی جەستەیی چۆن کاریگەری لەسەر یەکدی دروست دەکەن ؟
د.محمد عبدالوهاب : باری دەروونی و جەستەیی تەواوکەری یەکدین و بێ یەکتر ناتوانرێت تاکێکی تەندروست دروست ببێت ، هەردوکیان لەڕووی زانستییەوە هاوتەریبن .
چامە نێت : سروشت و ژینگەی ئێستای شارەکانی هەرێم لەڕووی تەندروستی دەروونی و جەستەییەوە گونجاون ؟
د.محمد عبدالوهاب : سەرەڕای بوونی سروشتێکی جوان و دڵڕفێن ،بەڵام پشتگوێ خستن ، پێشێلکارییەکان بەرامبەر توخمەکانی ژینگە ،کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر تێکدانی ژینگەی شارەکانی هەرێم هەبووە و بووەتە هۆی نەشیاوی ژینگەی هەرێم نەگونجاوی لەڕووی تەندروستییەوە .
چامە نێت : دام و دەزگا پەیوەستەکان بەژینگە لەچی ئاستێکی بەرپرسیارێتیدان بەرامبەر بەژینگە ؟
د.محمد عبدالوهاب : تا ئێستا دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوە ڕۆڵێکی کاریگەر لەبەرامبەر پێشێلکارییەکان ببینن بەداخەوە .
چامەنێت : ئاستی هۆشیاری تاک لەکۆمەڵگەدا چۆن دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژینگە پارێزی دروست بکات ؟
د.محمد عبدالوهاب : بەدڵنیاییەوە هۆشیاری ژینگەیی کۆمەڵگا فاکتەرێکی هەنووکەییە (نمونەش لەئێستادا لە ڕۆژی زەوی یان خاک چالاکییە ژینگەییەکان ساڵ بەساڵ گرنگتر دەبن )
چامەنێت : شەپۆلە ئەلکترۆنییەکان و تیشکی ڕوناکی کەبەدوو پیسکەری ژینگە دادەنرێن ، چی کاریگەرییەکی ژینگەیی و تەندروستییان هەیە ، مرۆڤ چۆن خۆییان لێ بپارێزێت ؟
د. محمد عبدالوهاب : سەبارەت بەشەپۆلە کارۆ مۆگناتیسییەکان ، لێرەدا بەهۆی بوونی تاوەری پەیوەندی لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان ،تێپەڕبوونی تاوەری ووزەی کارەبایی بەرزە ڤۆڵت دوو فاکتەری ناتەندروستن لەڕووی تەندروستییەوە ، هەرچەندە بڕیاری لابردنی تاوەری بەرزە ڤۆڵت هەیە ، بەڵام بەداخەوە جێ بەجێ نەکراوە ، مەبەست لەپیس بوونی ڕوناکی ئەگەر مەبەست لێ ی ڕوناکی ناو ماڵ بێت و زۆر مانەوە لەماڵ و شوێنە داخراوەکان و بەرنەکەوتنی روناکی سروشتی لایەنی کەم ڕۆژی نیو کاتژمێر کاریگەری نەڕێنی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی تاک هەیە .
چامەنێت : ئەوەی ئێمە مەبەستمانە لە ڕووناکی ، واتە کەوتنە بەرتیشکەکانە وەک تیشکی سەرو بنەوشەیی بەهۆی تێکچوونی سیستمی بەرگەهەوا وە بەنمونە کاریگەری تێکجوونی چینەهەوایی گازی ئۆزۆن ، یاخود بەرکەوتن بەتیشکدانەوە چڕەکان ، وەک تیشکی ئایزۆگام کەلە تەلار سازیدا بەکاردێت .
د. محمد عبدالوهاب : تیشکی سەرو بنەوشەیی خۆی یەکێکە لەو تیشکانەی کە هۆکارێکە بۆ دروست بوونی شێر بەنجەی پێست بەشێوەیەکی تایبەتی ، بەرکەوتنی لەکاتە گەرمەکاندا وەکو هاوین بەتایبەتی لەدوای کاتژمێر دەی بەیانی تاکو کاتژمێر چواری ئێوارە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەبێ خۆپاراستن بەڕێژەیەک و شێوەیەکی بەردەوام بەدڵنیاییەوە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە ، پیس بوونی ژینگەش هۆکارێکە بۆ زۆربوونی ئەم جۆرە تیشکانە بەڵام لەوەدا شتێکی گرنگتر هەیە کەئەوەیکە ئێمە دەزانین لە ئێراقدا لەجەنگی کەنداوی دووەم و دوایی ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو ئەوچەکانەی کەبەکار هاتن لەلایەن هاوپەیمانان کەچەکی یۆرانیۆمی تیشکدەری تێدابوون کەتائێستا ئەوەی کەمن زانیاریم هەیە زۆربەی پاشماوەکانیان چارەسەر نەکراون ،ئەمەش چووەتە ناو خەڵکەکە و چووەتەناو خۆراک وبەرهەمەکان و تەنانەت گۆشتی ئاژەڵەکانیش ئەم بابەتانەی تێدایە ،یەکێکە لەسەرچاوەکانی پیس بوونی ژینگە وەک هۆکارە فیزیکییەکان جگەلەمانەیس بەدڵنیایی لەوانەیە چەندین هۆکاریکە هەبێت کە شایەنی باسکردن بێت بەڵام بۆئەوەی بابەتەکە زۆر درێژەنەکێشێت ئەو دووانەم بەگرنگ زانی باسیان بکەم .
چامەنێت : بەرهەمە خۆراکییە ڕووەکییەکان ئێستا لەسەر شێوازی ژینگەیی بەرهەم ناهێنرێن ،ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی قڕکەر و پەینی کیمیایی و جۆراو جۆر ماددەی تر ، لەم بارەیەوە ئەم بەرهەم هێنانە چی کاریگەرییەکیان لەسەر ژینگە لەلایەک و تەندروستی لەلایەکی ترەوە هەیە ؟
د. محمد عبدالوهاب : بەروبوومە خۆراکییەکان کەلە ئێستادا بەداخەوە بەشێوەیەکی ناتەندروست بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی قڕکەری نایاسایی یان بەشێوەی نادروست بەکارهێنانی ماددە قڕکەرەکان یان ئاودانیان بەو ئاوانەی کە بەداخەوە کانزا قورسەکان و ماددەی کیمیایی جۆر بەجۆری تیادایە کەئەمیش لەدەرئەنجامی پیس بوونی خاک و ئاو بەو پاشماوانەی کە فڕێ دەدرێن بەشێوەیەکی ناتەندروست بەدڵنییاییەوە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی تاک بەتاکی کۆمەڵگە ئەبێت ، هەربۆ نمونەش ئەو بەرهەمەخۆراکییانەی کەهەبوون لەچەندین پرۆگرامدا کە بینومەکە پشکنینی بۆکراوە ڕێژەی کانزا قورسەکان و ماددە کیمیاوویەکان لە ڕێژە نۆرماڵەکانیان تێپەڕی کردووە ئەمەیش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە .
چامە نێت : بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیس بوونی ژینگە بەبەردەوامی و لەبەرامبەریدا بەرزبوونەوەی رێژەی تووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجە و کارلێکی نێوانیان چۆن هەڵدەسەنگێنن ؟
د. محمد عبدالوهاب : سەبارەت بە شێرپەنجە ئەوەی کە زانستی یە و زانراوە و سەلمێنراوە ،شێرپەنجە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە پیس بوونی ژینگەوە هەیە ،تاژینگە پیستر بێت بەهەموو توخمەکانییەوە ، بێگومان شێر پەنجەیش بەگشتی ڕێژەکەی زیاد دەکات ،بۆنمونە بەداخەوە لەئێستادا لەهەرێمی کوردستان ئاو و هەواکەمان لەئاستێکی پیسدایە ، ئەوماددانەی لەڕێ ی سووتەمەنییەکانەوە کەبەشێوەیەکی ناستاندار بەکاردەهێنرێن و دەچنەناو هەواوە یان لەڕێگەی ئەو پێشێلکارییانەی کەئێستا بەرامبەر بە ژینگە دەکرێت ،کەوایکردووە ئاو و هەوای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەئاستێکی خراپدا بن ،بەدڵنیاییەوە ئەمە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر چەند جۆری شێرپەنجە دەبێت .
هەروەک لەوەڵامی پرسیاری پێشووشدا باسمانکرد ، لەبەرهەمهێنانی ماددە خۆراکییە کشت و کاڵییەکان دا ، بەکارهێنانی ماددە قڕکەرەکان بەشێوەیەکی نایاسایی یان ناستاندەر،یان فڕێدانی پاشەڕۆ بەشێوەیەکی ناتەندروست و مامەڵەکردن لەگەڵیان لەناو ژینگەدا ،بەدڵنیایی ئەمانیش ئەو ماددانەی لەپاشەڕۆکان دەردەچن کاریگەری نەرێنی دروست دەکەن و هۆکاری تری ئەم جۆرە نەخۆشییەن .
چامەنێت : لەکۆتاییدا وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز دکتۆر( محمد عبدالوهاب حسن ) پزیشکی پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵ ، بەو هیوایەی سوودی زانستی تەندروستیمان بە خوێنەرانی ئازیز گەیاندبێت.