هەواڵەکانی ناوخۆ

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان بانگهێشتی جەماوەری کوردستان دەکات

لەژێر دروشمی ( ڕێگە نادەین ئەم دەسەڵاتەنەخۆشخانەکان بکەنە گۆڕستان بۆمان ) لەبانگێشت نامەیەکدا بۆ جەماوەری کوردستان کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری داوا لە هاووڵاتیانی کوردستان دەکات لەخۆپیشاندانی فراوانی بەردەم نەخۆشخانەی هیوای شاری سڵێمانی ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەشداری بکەن

ئەمڕۆ سێ شەممە 2025/1/21 لەبانگهێشتنامەیەکیاندا کەئاراستەی جەماوەری کوردستانیان کردووە و وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی چامەنێت کەوتووە ، (کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری ) کە بڕیاریانداوە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2025/1/23 لەکاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ، خۆپیشاندانێکی جەماوەری لەدژی بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەژێر دروشمی (ڕێگەنادەین ئەم دەسەڵاتە نەخۆشخانەکانمان بکەنە گۆڕستان بۆمان ) ساز بدەن ، هەربۆیە داوا لەجەماوەری کوردستان دەکەن بەگو ڕو تینەوە بەشداری بکەن .
دەقی بانگهێشت نامەکە :
بانگەوازێک بۆ هەموو مرۆڤێکی خاوەن هەلوێست!

لەگەلمان بن!

ڕێگەنادەین ئەم دەسەڵاتە نەخۆشخانەکان بکەنە گۆڕستان بۆمان!

هاوڵاتیان ئازادیخوازان، هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان، کەسایەتیە سیاسی و پیشەیەکان، هونەرمەندان ئەدیبان نووسەران میدیاکاران ، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی سیاسەتی بەئەهلی کردنی کەرتی تەندروستیەوە دەیەوێت لەم بارودۆخە پڕ لە کارەسات و نائەمنەدا، لەجەرگەی ئەم دۆخی هەژاری و بێ مووچەی و بێ خزمەتگوزاریەدا هێندەی تر هاوڵاتیان دووچاری نەهامەت و برسیەتی نامۆبوون بەهەرجۆرە خزمەتگوزاریەک بکات و بەتەواوی ژیانمان لێ تاڵ بکات!

بۆیە لایەنی کەمی کارێک کە هەر یەک لە ئێمە بتوانێت ئەنجامی بدەین بەشداری کردنە لەو نارەزایەتی دەربڕینەی بەردەم خەستەخانەی هیوا لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٥/١/٢٣ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ!
چاوەروانی بەشداری کردن و هەڵوێستانین!

کۆنگری ئازادی و گۆڕانکاری

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها پشکنین بکە
Close
Back to top button