کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەئەهلی کردنی کەرتی تەندروستی دەکات
لەچالاکیەکەی ئەمڕۆی کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری کەلەبەردەم نەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی ڕێکیانخستبوو ، سەرەکی ترین داواکاری بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیاکان .
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 2025/1/23 لەکاتژمێر 12ی نیوەڕۆ کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری لەبەردم نەخۆشخانەی هیوای شاری سلێمانی لەدژی بەئەهلی کردنی کەرتی تەندروستی گردبوونەوەیەکیان سازدا ، وتیایدا لەلایەن خاتوو شنۆ عەلی بەیاننامەی چالاکییەکە خوێندرایەوە، کەتیایودا وێڕای باس کردن لە
پێویستە وەزارەتی تەندروستی بەڕۆشنی هەلوەشانەوەی گرێبەستەکەی خۆی ڕاگەیەنێت
وەک ئاگادارن نزیک بە مانگێکە وەزارەتی تەندروستی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمیدا واژۆ کردوە ، کە لە ئاستێکی فراواندا بووەتە جێگەی نارەزایەتی و نیگەرانی خەلکی کوردستان و لەمبارەشەوە پاش ڕاگەیاندنی هەلوێستی کۆنگرەی ئازادی و گۆرانکاری ئاستی نارەزایەتیەکان رۆژ بە رۆژ بەرفراوانترو کارتر بوتەوە بەجۆرێک کە شەپۆلێکی فراوان لە کەسایەتی و هەڵسوڕاوانی شارو شارۆچکەکانی کوردستان و هەندێک لە پەرلەمنتارانی هێناوەتە سەرخەت دژ بەو گرێبەست و بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی.
هاوکات جۆرەها کاری مەیدانی و بەدواچونی یاسای و لێکۆلینەوە گەشت سەبارەت بەو بڕیارە ئەنجامدرا، تا کار گەشت بە شوێنێک کە وەزیری تەندروستی زۆر بە نیگەرانیەوە لەم ماوەیەدا چوار دیدارو کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ پاساودانی ئەو گربەست و بڕیارە ئەنجامبدا کە هەرجارەی بە جۆرێک و لە ڕێگەیەکەوە دەیویست خۆی لەو گرێبەست و بڕیارە کارەستبارە بدزێتەوە، یان بە فریووکاری و بەلاڕێدابردن و پاکانە بۆ کارەکەی خۆی بخاتە ڕوو.
بەلام دواجار هیچکام لەو رونکردنەوەو
لێدوانانە بە دادی وەزیری تەندروستی نەگەشتوو نەیتوانی نارەزایەتیەکان و شەقام و خەلکی کوردستان بەلاڕیدابەرێت .
بۆیە لەم ڕۆژانەی ڕابردودا بێدەنگیان هەلبژاردوەو دەیانەوێت خۆیان لە بێزاری خەلک و دەنگی نارازی شەقام بدزنەوەو تەنانەت ئاگادارین کە لەم ڕێگەیەوە دەیانەوێت بەئارامی بڕیارەکەی خۆیان هەلسپێرن!
بەلام ئێمە وەک کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری ڕایدەگەیەنین گەر وەزارەتی تەندروستی پێداچونەوە بە بڕیارەکەی خۆیاندا دەکەن و هەلیدەوەشێننەوە ئەوا خەلکی کوردستان مافی خۆیانە بەڕۆشنی لە هەلوەشانەوەی ئەم گرپبەستە ئاگاداربن، تا لەم دلەراوکەو نیگەرانیەی ژیانی ڕۆژانەیان ڕزگاریان بێت.
لەم حالە بەدەر بە دلنیایەوە خەلکی کوردستان و شەقامی نارازی بەردەوام دەبێت لەبەرنگاری دژ بەم ستەمکاری و ناعەدالەتیەی کە وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بۆ بکەنە گۆڕستان کە ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ڕیگەپێدراو نیە!
کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری
٢٣.١.٢٠٢٥