پرسی ئاشتی لەسەنگی لێکدانەوەی لۆژیکیدا
گفت و گۆیەکی تایبەتی ماڵپەڕی چامەنێت لەگەڵ چاودێری سیاسی (جوتیار ڕەشید) دەربارەی دواین هەنگاوەکانی پێواژۆی ئاشتی ، پێشهات و لێکەوتەکانی.
بەشی دووەم
چامەنێت : ئایا دەوڵەتی تورک تاچەند جێگەی متمانەیە بۆ هەنگاونان بەرەو پرۆسەی ئاشتی ؟
جوتیار رشید : راستييەک هەیە دەبێت ئێمەبیزانین کەدووسێ دەوڵەت لەم ناوچەیە دەکرێت بڵێین جیاوازن لە دەوڵەتەکانی تر بۆنمونە تورکیایەکێکە لەو دەوڵەتانە هەم پێگەکەی و هەم فۆرمەکەی و هەم ئەوناوەندانەکەتێیدان ،بۆ نمونە ئەوەی کەباسدەکرێت دەربارەی دەوڵەتی قووڵ و دەوڵەت تەنانەت دەوڵەتی ئابوریش هەیە لەتورکیا ،واتە هەموو ئەوانە دەوڵەتی تورکیایان والێکردووە کە فۆرمێک بێت لەو فۆرمە دەوڵەتانەی کەتاڕاددەیەک ناوەندی بیرکردنەوە و بڕیاردان یان بڕیاردروستکردن تیایدا ،بەتایبەتی بڕیارە ستراتیجیەکان بڕیاردروستکردنی ئاسایی نین ،وەکو لەدەستی کەسێکدایە ،لەدەستی سەرۆککۆمار یان سەرۆک وەزیران یان ئەنجومەنی وەزیران یان وەزیرێک یان لەبنەماڵەیەک وەک ئەمانەی ووڵاتانی کەنداوی عەرەبی ،لەڕاستیدا دەوڵەتی ئێرانیش هەروایە ،بەو فۆڕمەشەوە کەپێ ی دەڵێن دەوڵەتی ئیسلامی بەم فۆرمە بڕیار دروست دەکرێت تێیدا، هەروەک شتێک هەیەلەم جۆرە دەوڵەتانەدا کە پێ ی دەڵێن سیسیتەم یان ڕژێم یان چوزانم بۆنمونە ئێستا لەئێران زۆر جار قسەیەک دەکەن دەڵێن دەوڵەتی ئيرانی یان کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەموو لقەکانی کەلەووڵاتە عەەربیەکان هەیە بەقوربانی ڕژێمەکەی خۆی دەکات ،واتا کە دۆخەکە دەگاتە سەر ئەوە سیستەمەکە یان ڕژێمەکە یاخود دەوڵەتەکە بەیەکجاری لەناو بچێت ئەوە هەموو شتێک بەلاوەدەنرێت ئەمە بەلایەک و ئەویش بەلایەک ،لەبەرئەوە من پێم وایە دەوڵەتی تورکیا ئێستا لەم حاڵەتەدایە ،لەحاڵەتی بڕیارداندایە ،لەحاڵەتی هەلبژاردندایە لەنێوان پێگە و سیستەم و ڕژێمەکەی وەلەگەڵ بەردەوامی دەوڵەت ،دەسەڵاتدارانی تورکیا لەسەر ئەوفۆرمەی کەپیادەی دەکەن وەجۆرێک لە جۆرەکانیش هەست بەم ناکۆکییە دەکرێت لەنێوان شەخسی ئۆردوگان و باخچەلیدا ،لەنێوان دەوڵەت و دەوڵەتی قوڵدا،لەنێوان دەوڵەت و ئەم دەوڵەتە ئابوورییەی باسمکرد لەسەرەتادا ،تەنانەت چەند مانگێک لەمەوپێش سێ و چوار کەسی لە ڕێکخراوی ئابوری بازرگانانی تورکیا دەستگیر کرد لەبەر ێەوەی کە پێیان وابوو ئەم سیاسەتە ئابورییەی ئۆردوگان پیادەی دەکات ئابوری تورگیا دەخاتە مەترسییەوە واتە ئەم دەوڵەتەی کە پێ ی دەلێن تورکیا تووشی جۆرەها قەیران بووە دووسێ ئەگەر لەبەردەم دەوڵەت وەکو دەوڵەتی قول و ڕژێمی تورکیاهەبوو یان ئەوەتا کودەتایەکی سەربازی بەسەردا بکەن وەکو باسمانکرد لەوانەیە کەبەشێکی زۆری هێزی سەربازی لەژێر دەستی ئۆردوگاندایە،یان ئەوەتا هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بکەنەوە،ئایا هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەنەوە کێ دەردەچێت ؟ ئایا ئەوەی دەردەچێت بەهەمان فۆڕم گوێڕایەڵی دەوڵەتی قوڵدەبێت وەیان بەردەوام دەبن ،لەنێوان هەموو ئەمانەدا سێ ئەگەر کەئەم سێ ئەگەرە یەک لەیەکتر مەترسیدار تر و ترسناک ترن بۆ دەوڵەتی قوڵ و ڕژێمەکەی تورکیا ،ئەوە سەرباری ئەوەی کەیەداخولاتی زلهێزە جیهانییەکان ،لەبەر ئەوە من پێم وایە ئەوەی باسمکرد لەوەڵامی پرسیارەکەی پێشووتردا ئەمە بڕیار دروستکردن و بڕیاردانێکی خێرا و یان هەتا لەیەکچونیش نی یە تەنانەت لەنێوان. فۆرمەکانی تری ئەوەی کە پێ ی دەڵێن پرۆسەی دانووستان یان پرۆسەی ئاشتی لەنێوان کورد و دەوڵەتی تورکیادا ، من پێم وایە ئەمجارەیان پرۆسەکە پرۆسەیەکی فکری پرۆژەی بنیادنانەوەی داهاتووی تورکیایە لەنێوان بەڕێز ئۆجەلان و دەوڵەتی قوڵی تورکیا ،ئەمانەی کەدەیبینین لەدەرەوە دەرهاویشتەکانن ،دەرهاویشتەکانی لەقەندیل دەبینین ،دەرهاویشتەکانی لەسوریا دەبینین ،دەرهاویشتەکانی لەناو دەمپارتی و ئەوانە دەبینین ،لەبەر ئەوە ناکرێت بڵێین دەوڵەتی تورکیا قەناعەتی گۆڕاوە ،یان ئۆردوگان قەناعەتی گۆڕاوە یان ئەوەی کەمن لەوەڵامی پرسیارەکەی پێشووتر باسمکرد ئەم دوو ئەقڵیەتە ئەقڵیەتێکی شۆڤینی نەتەوەیی و ئەقڵیەتێ شۆڤینی ئاینی کەبەداخەوە لە کەسێتی ئۆردوگاندا و ئەم جووت شۆڤێنییەتە هەردووکیان هەن ،جا زۆر مەترسیدارترەلە تەنانەت لە باخچەلیش بابەتەکە بەخوێندنەوەی من بابەتی گۆڕینی هزری دەوڵەت و دەوڵەتداری یان هزری سەرکردەیەک یان گۆڕانکاری ناو کۆمەڵگە نییە ،بابەتەکە پرۆسەیەکی فکرییە وەکو باسمکرد لەنێوان ئەوانەیکە بڕیاری ستراتیجی داهاتووی تورکیایان بەدەستە،لەبەر ئەوە پێم وایە زۆر پەیوەندی بە دەوڵەت و خودی ئۆردوگانەوە نییە ،بەڵکو ئۆردوگان و دەوڵەت جێبەجێکارن ،وەئەم جێبەجێکارانەیش بەراستی حساب بۆخۆیان دەکەن ،دەبینیت زۆر بەشەرمنانەو دوودڵییەوە هەنگاو بۆ پرۆسەکان دەهاون وەکو ئەوە وایە لەگەڵ ڕێزم ئەوەی بەزمانێکی بازاڕی دەڵێن بە شەق فڵانە شتی پێدەکەیت ،واهەست دەکەیت کە ئەردۆگان رێک بەشەق پێی دەکريت.
چامە نێت ؛ لەئەگەری پاشەکشەکردنی دەوڵەتی تورک لە پرۆسەی ئاشتیدا چی ڕوو دەدات ؟
جوتیار ڕەشید : ئەگەر مەبەستت لەدەوڵەت خودی ئۆردوگان و حیزبەکەی بێت لەئەم پرۆسەیەدا من پێم وایە هیچ شتێک حەتمی نی یە بەڵام بودیدی من ريگەی پاشەکشەی لێگیراوە ،خۆ ئەگەر موجازەفەیەکی ئاوهایش بکات ،ئەوا پێش ئەوەیکە کورد و پەکەکە زەرەر بکەن من پێم وایە لەپێش کورد و پەکەکە و گەلانی تری تورکیادا بەتایبەت تورک زیانمەند دەبێت چونکە پێم وایە کۆمەڵگەی تورکی تووشی دابەشبوون و لێکترازان و ئاڵۆزی ناوخۆ ببێت ،بێگومان هەموو زەمینەکان لەبارن ،زەمینەی ئابوری تورکیاوەکو باسم کرد خەڵک زۆر ناڕازییە ئەم بوومەلەرزەیەی لەم چەندساڵەی دواییدا لەتورکیای داوە زانایانی جیۆلۆجی باسی ئەوەدەکەن کە دەکەن بوومەلەرزەی زۆر مەترسیداری گەورەتر بەڕێوەیە بۆ ئەستەمبوڵلەلایەکی تریشەوە دوای هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان (من ئەوکاتە بابەتێکم لەسەر نووسی )کە بەدیقەتەوە وەکو چاودێرێک تەماشای ئانجامەکانی هەڵبژاردن دەکەیت خشتەیەکی هەڵبژاردن بڵاوکرایەوە کەسەرنجی ئەو خشتەیەتدەدا ڕێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی و ڕێژەی دەنگەکانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەبینیت کە پارتەکە ئۆردوگان (ئاک پارتی) شارو گوند و شارۆچکە بچوکەکەنارەکانی بەدەستەوەماوە شارەگرنگەکانی تورکیاو ئەوشوێنانەی کە خەڵکانی بڕیار دروستکەری تیادایە کەتوێژی مامناوەندی و سەرمایەدار و بازرگان و پیشەساز و مامۆستای زانکۆ و خاوەن بڕوانامە و خوێندکاری زانکۆ ،یان بە جۆرێکی دیکە بڵێین توێژە هۆشیارەکەی تورکیای تێدایە ئەمانە کەوتوونە دەستی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان ،ئەمە بەمانایەکی تر ئەوەمان پێدەڵێت کە ئۆردوگان و پارتەکەی ئاک پارتی تەنها سۆزی ئاینییان بەدەستەوە ماوە واتە بەڕێژەیەکی زۆر خەڵکانێکیان بەدەستەوەماوە دەنگدەرانێکیان بەدەستەوە ماوە کەئەم دەنگدەرانە لەسەر بنەمای سۆز و عاتیفەی ئاینی و دینداری و لەگەڵ ڕێزی زۆرم جۆرێک لە دواکەوتویگوند نشینەکان و شارەکەنارییەکان ،ئەمەیش لەهەر ئەگەرێکدا کە داتەپینی ئابووری ئاوها بەردەوام بێت و ئەم پرۆسەی ئاشتییە هەڵبووەشێتەوە و لەناکاو تورکیا تووشی شڵەژان و پێکدادان بێت ،خوانەخواستە لەحاڵەتی بوومەلەرزەی زۆر گەورەدا کۆمەڵگا یەکسەر بۆخۆی دابەش بووە بەلایەنی کەمەوە بەدوو پارچەوە ،ئەمانە سەرەڕای پارچەبوونەکانی تری ئەحزاب و ئەفکار ،دواتریش کوردیش لەو حاڵەتەدا و دەستيوەردانی دەرەکیش لەلایەکی ترەوە و ئەم بەینەقووڵەی ئۆردوگان لەسوریا کردییە دڵی ئێرانەوە ،ئەو برینەی کەکردییە دڵی ڕوسیاوە ،ئەو برینەقوڵە مێژوویی و ڕقانەی کە دەوڵەتانی ئەم دەورووبەرە لەتورکیا هەیانە لەدەسەڵاتی تورکیا هەیانە ،لەهەموو ئەم ئەگەرانەدا بۆی هەیە کۆمەڵگەی تورکی تووشی پێکدادانێک بێت کەئەم پێکدادانە سەر بکێشێت بۆ پارچە پارچەبوون و لێک هەڵوەشانی تورکیا لەبەر ئەوە من ۆێم وایە بەلایەنی کەمەوە ئەگەر شەخسی ئۆردوگانیش نەبێت بڕیار دروستکەرانی ستراتیژی تورکیا رێگایەکیان نەهێشتووەتەوە بۆ پاشەکشەی ئۆروگان و دەسەڵاتەکەی لەو پرۆسەیەی ئەمجارە .
………..ماویەتی…….