دیداری چامە

پرسی ئاشتی لەسەنگی لێکدانەوەی لۆژیکیدا

گفت و گۆیەکی تایبەتی ماڵپەڕی چامە نێت لەگەڵ چاودێری سیاسی بەڕێز (جوتیار رشید) دەربارەی دواین هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی ، پێشهات و لێکەوتەکانی


بەشی یەکەم:
چامە نێت : تێکەیشتن لە دۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکان پێویستی بەلێکدانەوە و هەڵوێستە لەسەر کردن هەیە ، بەڵام بێگومان هەموو لێدوان و باس و خواستێک دەربارەی ڕوودا و و گۆڕانکارییەکان نابنە ڕاڤەکردنی سیاسییانە ، چونکە ڕاڤەکردنی سیاسیانە پێویستی بەلێکدانەوەی لۆژیکی هۆشمەندانە هەیە .هەروەک لای هەمووان ئاشکرایە ، پاشی بڵاو بوونەوەی پەیامی ئاشتی بەڕێز ئۆجەلان لە 27ی شوبات ، کۆی دەزگا میدیاییەجیهانی و هەرێمیەکان و میدیا کوردییەکان دەیان پرۆگرامیان دەربارەی ئاشتی و شێوازی بەڕێوەچوونی و هەنگاو و لێکەوتەکانی سازداوە ، ئیتر هەر یەکەو لەگۆشەنیگای خۆیەوە و بەئاراستەی حەزی خۆی لێکدانەوەی بۆ کردووە ،هەندێک ڕاستگۆیانەو بەئامانجی گەیاندنی ڕاستیەکان بەکۆمەڵگە و هەندێکیش وەک پیشەی هەمیشەییان لەپێناوی شاردنەوەی ڕاستییەکان و بەلاڕێدابردنیاندا وەک بەشێک لە پیلانگێڕی کاریان کردووە ، ئێمە لەماڵپەڕی چامەنێت وەک بەشێکی دانەبڕاو لەمیدیای ئازاد لەسەرەتای ئەم باسەوە تائێستا چەند دیدارو گفت وگۆیەکمان سازداوە ،کە تیایاندا بەردەوام هەوڵمانداوە ئەو کەسایەتییانە ببینینەوە لێکدانەوەی لۆژیکی و زانستیانە بۆ پرس و ڕوودا و گۆڕانکارییەکان دەکەن ، بەوجۆرەی چی دەگوزەرێت و پێویستە چۆن مامەڵە بکرێت ئەوە دەڵێن ،…. بۆ سازدانی ئەم دیدارە یش هەر هەمان پێوەرمان ڕەچاوکردووە ، بەوهیوایەی توانیبێتمان لەئاستی بەرپرسیارەتی زانستی و مێژوویی وسیاسیدا بین….. پێویستە ئەوەیش بڵێین ماڵپەڕی چامەنێت سوپاسگوزاری خۆی بۆ بەڕێز جوتیار رەشید دەردەبڕێت ، بەو پەڕی لۆژیکیانە و هۆشمەندانە وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە….
چامە نێت :(خەریکی لابردنی هەموو ئەو تەڵانەین کەزیان بەپەیوەندی نێوان کورد و تورک دەگەیەنن )
ئەوەی پێشەوە دەستەواژەیەکە لەدواین پەیامی بەڕێز ئۆجەلان ، شیکردنەوەتان بۆ ئەو دەستەواژەیە چی یە؟ ئەو تەڵەیانە کامانەن ؟ ، ئایا تەڵەکان تەڵەی شۆڤینیەتن دژی دۆستایەتی گەلان ؟
جوتیار رەشید : بەدیدی من یەکێک لەتەڵە گەورەکان ئەوەیە کەئەگەر سەرنج بدەین لەم چەند ساڵەی دواییدائەردۆغان تورکیا و دەوڵەتی تورکیای کردبووبە بەدیلی هەموو داگیرکەرانی کوردستان(هەرچوار داگیرکەرەکەی کوردستان)تاقە شتێکیش کەقسەی زۆر لەسەر دەکرێت لەواقیعیشدا وایە ،لەڕۆژ ئاوای کوردستان ،لەباکوری کوردستان ، لەباشوری کوردستان ،تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتیش بینیمان لەو ئاهەنگانەی نەورۆز ،بەجۆرێک لەجۆرەکان ئێمەی کورد ،ئەوەی کەوەکو کورد سەیردەکات ،ئەوەی ووڵاتەکەی بەداگیر کراو دەزانێت ، تاقەداگیرکەرێکی سەرەکی بەدیار خۆیەوەهێشتووەتەوە کە ئەویش تورکیایە ،من پێم وایە یەکێک لە لێکدانەوەکان بۆ ئەو قسەیەی بەڕێز ئۆجەلان ئەوەیەکە لەگەڵ دەوڵەتی قوڵدادەوڵەتی قوڵی گەیاندۆتە ئەو قەناعەتەی کە ئەمەی ئۆردۆگان دەیکات موجازەفەیەکی گەورەیە بەپێگەی تورکیا کە بووە بە بەدیلی هەموو ئەو ووڵاتانەی هەرچوار داگیر کەری کوردستان و دژایەتی یەکێک لەنەتەوە هەرەگەورەکانی ئەم ناوچەیەدەکات ،ئەمە سەدەی ڕابردوو نی یە بەتایبەتی لەناو تورکیادا بەتەنها و بە موئامەرەی بجوک لەگەڵ حکومەتی ئيراقی و لەگەڵ حکومەتی سوریا ئەهاتنە ناو سنورێک بۆ ڕۆژێک و دووڕۆژ، نەخێر ئەمە گۆڕاوە بۆ داگیرکارییەکی راستەقینە ئەوەی کەتورکیا دەیکات لەگەڵ کورد لەهەر چوار پارچەکە بەتایبەتی لەسێ پارچەیاندا لەئيستادا بەڕاستەوخۆ، لەبەرامبەریشدا کورد و پەکەکە بەتایبەتی ئێستا هێزێکە لەم چوار دەوڵەتەی باسمان کرد کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئارامی ئەو چوار ووڵاتە و هەتائەگەر بەجۆرێک لەجۆەکان ئەگەر ناویشی بنێین نائارامی دەتوانێت نائارامیش دروست بکات لەوچوار ووڵاتەدا،واتە پەکەکە هێزێکی کاریگەرە لەم ناوچەیەدا ،ئەم هێزە کاریگەرە لەم ناوچەیەدا بەتەنها مامەڵەکەی لەگەڵ دەوڵەتانی ئەم ناوچەیە نی یە ، واتە بەزمانێکی تر بیڵێین ، زلهێزە نێو دەوڵەتییەکانیش مەجبور و ناچار دەبن مامەڵە لەگەڵدا بکەن ،ئاشکرایە ئەم زلهێزە جیهانیانە بەرژەوەندییان هەیە لەم ناوچەیە ،ئەم بەرژەوەندییانەیان هەر هيزيک کەبتوانێت کاریگەری لەسەر دابنێت چ بەلایەنی ئیجابی یان لایەنی سلبی ئەوا جێگەی گرنگی پێدانەبۆیان و ناچارن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن ،سەودای لەگەڵدا بکەن ،واتە کارت گۆڕینەوەیە تۆ کارتی فشارت بەدەستەوەیە ئەویش کارتی فشاری لەدەستە ،لەبەر ئەوە من پێم وایە ئەمە یەکێک لەوتەڵانەیەکە بەڕێز ئۆجەلان مەبەستیەتی و واهەست دەکەم لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە ئەمانە هەموو گەنگەشە و گفت و گۆیان لەسەر کراوە، یەکێک لەتەڵەکانی دی ئەم ناکۆکی کۆمەڵایەتی و لێکترازان و لێکهەڵوەشاندنەی ناو ماڵی کۆمەڵگەی تورکیایە ، ئەم لێک هەڵوەشانە بەئاشکرا ئێستا لەناو خۆیاندا دیارە ،گەیشتووەتەڕاددەی ئەوەی کە مامەڵەی ئۆردوگان وای دەبینم هەموو سەرۆکەکانی تورکیای تێپەڕاندووە ،ئەمە سەبارەت بەخودی خۆیان نەک سەبارەت بەگەلی کورد ،چونکە هەموویان دڕندە و داگیر کەر و بکوژ بوون بەرامبەر بەگەلی کورد ، و بەیەک چاو سەیری کوردیان کردووە بەڵام لەگەڵ ناو خۆی خۆیان بەم فۆڕمە لەدیکتاتۆریەتە ئەوەی کە هەتا ئێستا لەهیچ سەرۆکێک قەبووڵ نەکراوە،هەموو ئەو کودەتا سەربازییانەی لەتورکیا کراوە واتە سەرباز کردوویوتی ،بەڵام ئيستا سوپا و هيزە ئەمنییەکانیش چونەتە دەستی دەسەڵاتەوە ئەمەیش مەترسییەکی دیکەی درێژ خایەنە لەئێستا و لەداهاتوویەکی دووردا ، کاریگەری قووڵی هەیە لەسەر پێگەی تورکیا و لەسەر ناوخۆی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی تورکیا ،ئەمە بەڕاستی مەترسییەکی گەورەیە و بۆی هەیە لەداهاتوودا ئەم پێگەیەی تورکیاسفر بکاتەوە یان زۆر کەمی بکاتەوە یان تورکیا تووشی پيکدادان و کارەسات بکات وەک هەر یەکیک لەووڵاتانی ناوچەکە تووشی پارچە بوون ببێت ،من پێم وایە ئێمە کەوتووینەتە نيوان دوو بەرداشەوە ،بەردەئاشێکی داگیر کەران و بەردەئاشێکی ئەم سیستەمە نێودەوڵەتییەی کەپێ ی دەڵێن مۆدیرنتەی سەرمایەداری ،کەهەردوکیان دەمانهاڕن ،تاکە چارەسەرێک یان ئەگەرێک بۆ ئێمە بۆ ئەوەی نە هاڕدرێین بەلایەنی کەمەوە ترازاندن و تۆزێک لەیەکتری دوورخستنەوەی ئەم بەردانەیە حەدی ئیمکان چەندێک بێت ،واتە بەشی ئەوەی ئێمە لەو نێوەندەدا نەهاڕدرێین و بتوانین جوڵەبکەین ،یەکێک لەو تەڵەو تەگەرانە من پێم وایە لەدیدی بەڕيز ئۆجەلاندا ئەوەیە ، واتە دەیەوێت تورکیا نەگاتە ئەوپلەیەی کە لێک هەڵبووەشێت (چونکە ئێمەو مانان لەڕووی عاتفییەوە رەنگە حەزبکەین تورکیا لێک هەڵبووەشێت پارچە پارچە ببێت کاول ببێت، من بەداخەوە دەڵێم زۆر کەسم بینیوە لەسەردەمی بوومە لەرزەکانی تورکیا پێ ی خۆش بووە کە بوومەلەرزە لەتورکیای داوە ،ئیدی لەم دیدە تەسکەوە )لەبەرئەوە وا هەست دەکەم کە بەڕيز ئۆجەلان پێی وابێت کە ئەمە ڕاستە دەوڵەتی تورکیا لێک هەڵدەوەشێنێت کەدوژمنێکی سەرسەختی کوردە ،بەڵام لەهەمان کاتیشدا نەتەوەی کورد و سیستەمی دیموکراتی لەم ناوچەیەدا لەوانەیە زەرەرێکی زۆر گەورەی بەر بکەوێت ،لەوانەیە بۆ پەنجا تاسەد ساڵی تر ئەم زەمینەیە تێک بچيتەوە و باڵادەستی ئەم سیستەمە لەم ناوچەیە ئەوەندەی کە بەهێز ببێت ،تەڵەیەکی دی ئەوەیەکە لەدیدی منەوە بەڕيز ئۆجەلان ئەم تەلەیە وادەبینيت کە دەوڵەتی قول یان بڵێین دیسان دێینەوە نيوان دوو بەرد ئاشی دەوڵەتی قوڵ و دەوڵەت من پێم وایەکە بەڕێز ئۆجەلان ئاوا دەیبینێت ،ئەم دەوڵەتەی کە ئێستا بەدەست ئۆردوگانەوەیە بەرە و دیکتاتۆریەت و بەرەو تاکڕەویزیاتر دەچێت ئەمەیش جارێکی تر مەترسییەکەلەسەر ئەم تۆزە دیموکراسییەیش کەهەبووە لەتورکیادا ، واتە ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت هەم لەزیانی دەوڵەتی قوڵە و هەم لەزیانی دیموکراسیشە لەتورکیا ،هەم لەزیانی کوردیشە بەمانایەکی دی ،یان بەزیانی ئەو زەمینەیەیەکە ئەم هزرە تیایدا گەشەدەکات ،لەلایەکی ترەوە ئەوەی کەلەسەرەتاوە باسمکرد ،یەکێک لەتەڵەکانی دی ئەوەیە کە پەکەکە و چەکی پەکەکە بەتایبەتی وەکو چەک بەدەستییەوە چەک لەکاتيکدا دەبێتە هێزێکی کاریگەر ،باسمکرد کەکاریگەری لەسەر سێ بۆ چوار ووڵات دادەنێت ،لەوانەیە لەژێر فشاری زۆردا ناچاری هەندێک ملکەچ بوونت بکات ، و بکەوێتە حاڵەتێکی بەردەم دوو ئەگەرەوە ،یان ئەگەری تەفروتوونا کردن یان ئەگەری هەندێک تەنازولات کردن ، بێگومان هەموومان دەزانین کە تەکنەلۆجیای سەربازی ئێستای بەتایبەت ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەم زلهێزە سەمایەدارییە جیهانییانە لەمانگێک بۆ مانگێکی دی ئەوەندە پێشکەوتوو دەبێت و ئەوەندە قۆناغ و هەنگاوی گەورە دەبڕێت کە بەخەیاڵی کەسدا نایەت ، بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت لە گەڵ ئەم تەکنەلۆجیایەدا بڕۆیت و بکەویتە کێبرکێوە ،وەلەکاتێکدا وەکو لەپێشتر باسم کرد کەکاریگەری لەسەر ئەم ووڵاتانەی ناوچەکە هەیە لەوانەیە لەداهاتووشدا کاریگەرییەکان گەورەتر بێت ، کەچەکت بەدەستەوە بوو ، واتە چەکەکەت جاریواهەیە مەجبورت دەکات بچیتە نێو ئەو مامەڵەیەوە ،بەڵام ئەگەر فکرت پێ بووئەوەدەتوانیت بە فکرمامەڵە بکەیت بەبێ ئەوەی هیچ تەنازولێک بکەیت ، من پێم وایە یەکێک لەو تەڵانە لەدیدی بەڕێز ئۆجەلاندا ئەوەیە ، یەکێکی کەیش ئەوەیەکە ،کورد و گەلانی ئەم ناوچەئە لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدان لەگۆڕانکاری ئەم ناوچەیە ئەم گۆڕانکارییە لەوانەیە بەشەڕو وێرانکاری گەورە کۆتایی بێت بۆئەوەی کە گەل و نەتەوەی خۆت بپاریزیت لەم ناوچەیەدا ،لەفەترەیەکدا ڕەنگە ئەم چەکەئاساییەی دەستت زیانی زیادتر دەبێت ،چونکە ئەم چەکەئاساییەی دەستت رەنگە بتوانیت تاڕاددەیەک خۆتی پێ بپارێزیت یان بەشێک لەخۆتی پێ بپارێزیت ، بەڵام ناتوانێت نەتەوەیەکی سەد ملیۆنی بپارێزێت ،ناتوانێت نەتەوەیەک لەچوار ووڵاتدا بپارێزێت وە هەمیشە هزر دەتوانێت چەک دروست بکاتەوە ،بەڵام چەک جاری واهەیە نەک ناتوانێت هزر دروست بکات لەوانەیە ببێتە بار بەسەر هزرەوە ، ئەوەیش یەکێک لە خوێندنەوەکان لەدیدی مندا لەوانەیە ئەوەیەکێکی دی بێت لەو تەڵەیانە .
چامە نێت :لەپاشکۆی کۆنگرەی دوانزەدا بۆ ئایندەی گەلی کورد چی دێتە دی؟
جوتیار رەشید :کۆنگرەی دوانزە و لەدوای کۆنگرەی دوانزە ئەوە بابەتێکی بیر هێنامەوە کاتی خۆی غاندی کەشۆڕشی (لاعنف)شۆڕشی ئاشتی دەست پيکرد ،جارێک یەکێک لە هندییەکان لێ ی دەپرسێت دەڵێت جەنابی غاندی شۆڕشەکەی خۆت ناو ناوە شۆڕشی ئاشتی شۆرشی بەبێ توند و تیزی ،بەڵام خۆی بۆ خۆی شۆڕش بەچەک دەکرێت ،ئینگلیز ئەم هەموو سوپا و چەک و چۆڵەی هێناوە ئێمەی داگیر کردووە لێرە دەمانکوژيت و جەنابیشت دەڵێیت بەئاشتی بەئاشتی شتی وا چۆن دەبێت ؟یەعنی لەمێژووداشۆڕشێکمان نەدیوە بەبێ چەک بێت ،شۆڕش واتە چەک چەکداری، غاندیش بەدێڕێک وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت کاکەگیان ئەگەر باسی ميژوو دەکەیت مەرج نی یە ئەوەی لەمێژوودا رووینەداوە روونەدات ،مێژووی ئێمەیش واتە مێژووی گەلی کورد ،شۆڕشی ئێمە بەچەک دەستی پێکردووە واتا جۆرێک لە کۆهەستی ئێمەیش لەناو کورددا جێگیر بووە کەئیتر هەمیشە شۆرش یەکسانە بەچەک و هەمیشەیس چەکدانان ئاشبەتاڵە ،بەراستی من پێم وایە ئەمە هەروەک لەسەرەتاوە باسم کرد هیچ بابەتەکە پەیوەندی بەسۆز و عەتف و ئەوانەوە نی یە،بەڵکو جۆرێک لە موجازەفەیەکی گەورەیە کە هێزێکی گەورەی وەکو پەکەکە و بیر مەندێکی گەورەی وەکو بەڕێز ئۆجەلان دەیکەن ،بەڵام من دڵنیام دڵنیاییەکەشمان لەچی یەوە دێت ؟لە متمانەی زۆرەوە دێت بەتوانای هزری بەڕێز ئۆجەلان و ئەو هەڤاڵانەی کەسەرکردایەتی پەکەکە دەکەن ،واتە ئەمان لێکدانەوەیەکی قوڵ و ووردیان بۆ ئەمە کردووە ، بابەتەکە بابەتی ئەوە نی یە بڵێین ئەمە ڕووداوێکە ،رووداوی ئەو چرکەساتەیە کە تێیدا ڕوودەدات ، نەخێر ئەمە لێکۆڵینەوەی زۆر وورد و قوڵی لەسەرکراوە ،وەکو لەوەڵامی پرسیاری یەکەمیشدا باسمکرد من پێم وایە بەڕێز ئۆجەلان و ئەو هەڤاڵانە لەو دیدەوە سەیری بابەتەکەدەکەن کە قۆناغی داهاتووی پێگەی کورد و دیموکراسی بەتایبەتی لەم ناوچەیە قۆناغی بنیادنانەوەی مرۆڤی کورد و ئامادەکردنیەتی بۆ ئەوەی توانای سەرکردایەتیکردنی ئەم قۆناغەی هەبێت بۆئەوەی بگۆڕێت بۆ مرۆڤێکی کۆمەڵگەیی ،هەڤاڵێک کەلەو شاخە چل پەنجا ساڵ لەتەمەنی بردۆتە سەر و گەنجێکی تازە پێگەیشتوو چووەتە ئەو شاخە و بەسەری سپییەوە جایان شەهید دەبێت یان ماوە دەمێنێتەوە تادوا هەناسەی ژیانی ، لەوێ لەناو کۆمەڵگەدا دەتوانێت سەرکردایەتی بەشێکی زۆری کۆمەڵگە بکات بەفۆرمێکی تر بەفۆرمێکی زانستی و کۆمەڵگەیی ، زەمینەی پەلهاوێشتنی ئەم هزرە من پێم وایە کەدیدی بەڕێز ئۆجەلان و هەتا سەرکردایەتی پەکەکەیش وایە زەمینەی پەلهاویشتن و گەشە سەندنی ئەم هزرە لەداهاتوودا لەپاڵ ئاسایش و ڕاستە و خۆ لەناو کۆمەڵگە ئەگەری گەشەسەندن و مانەوەی زیاترە لەوەی لەپاڵ چەکدا لەشاخدا ،من بەلێکدانەوەی خۆم دەڵێم لەئەگەری سەرکەوتنیدا وەرچەرخانێکی زۆر گەورە دەبێت لە فۆرم و شێوازی خەباتی گەلانی ئەم ناوچەیە بەتایبەتی بۆ ئێمەی کورد ،ئەم فۆرمە لەدووبارە پێدا چوونەوەی پەیوەندی نێوان گەلانی ئەم ناوچەیە و لەداڕشتنەوەی فۆرمی مامەڵەکردنیان لەگەڵ یەکتر یان هێنانە کایەی فۆرمێکی نوێی بەیەکەوەژیان بۆ گەلانی ئەم ناوچەیە دەبێتە سەرەتای مێژوویەکی نوێ بۆیان ،خەڵکی ئەم ناوچەیە ،دەسەڵاتدارانی ئەم ناوچەیە ،یان هەموو هێزەکانی ئەم ناوچەیە ،لەهیچ شتێک نەدەگەڕانەوە بۆ ئەوەی یەک کڵاشنکۆفی دەستیان زیاد بکەن ، تۆ لەحاڵەتێکدا کەهێزێکی گەورەی ئاوا کاریگەر وەکو لەوەڵامی پرسیاری یەکەمدا دەستم پێکرد ،ئامادەی دەستبەرداری ئەو هێزە ببیت لەپێناو دیموکراسیدا ، لەپێناو بەیەکەوە ژیاندا ،لەپێناو گۆڕانکارییەکی گەورە ،واتە بەرەئی من هیچی کەمتر نی یە لەو پێگە هزرییەی کەغاندی توانی لەمێژوودا دروستی بکات ، ئەمەی ئێمە سەرەتایە هێشتا لەوانەیە ئەم بەرئەنجامە پاشی پەنجا ساڵ چل ساڵی تر یان سەد ساڵی دیکە ،خەڵکی ئەم ناوچەیەهەزاران کتێبی لەسەر بنووسێت ، پێشم وایە کە دەبێت سەرکردەکانی ئەم ناوچەیە ،گەلانی ئەم ناوچەیە،دەسەڵاتدارانی ئەم ناوچەیە ، لەوەگەیشتبن کە دەبێت ئیللا ڕۆژێک لە ڕۆژان بێت ئەمڕۆ بيت یان بەیانی دەستبەرداری ئەم دوو فکرە شۆڤینییە ببن ،شۆڤێنیەتی قەومی و شۆڤێنیەتی ئاینی ، ئەم دوو فکرە شۆڤێنیەتە،ئەم ناوچەیەیان بەسەدان ساڵە لەم کاولکارییە داگیر کردووە، من پێم وایە ئەم مانەوەیەی بەڕيز ئۆجەلان لە ئیمرالی لەو چەندین ساڵەدا بەهيواشی بوو بێت ،بەهەر چۆنێک بووبيت بە چ فۆرمێکە ، لەگفت و گۆ و لە موناقەشە لەگەڵیاندا وای دەبینم توانیبيتی بەشێک لە بڕیار بەدەستانی تورکیا بگەیەنێتە قەناعەت لەسەر ئەم بۆ چونەی و لەسەر ئەم فۆرمەلە بەیەکەوەژیان و دیموکراسی لەداهاتوودا ،بەڵام لەسەرەتای پرسیاری یەکەمدا شتيکم گووت کە مرۆڤ دەبێت خۆی بخاتە شوینی ئەو کەسانەی کەدەتەوێت هەڵسەنگاندنیان بکەیت ،تۆ شۆڤینیەتێک کە سەدان ساڵە لەم ناوچەیەجێگیر بووە و واتە بووەتە فکر و بۆتە هزر و بووەتە باوەڕ ،بووەتە نیشتیمان و قەومیەت و زمان ،بووەتە کلتور و فەرهەنگ ،بووەتە دەسەڵات ،بووەتە دەوڵەت ،بووەتە پێگە و خۆ هەڵکێشان وبەسەر گەلانی تردا بەسەر ئاینەکانی کەدا ئەمە بەراستی کورتکردنەوەی بەتاقی تەنیا لەکەسێکدا ،لە شەخسێکدا ،لە کەسایەتی ئۆردوگاندا یان لەکەسایەتی باخچەلیدا ،لەوانەیە توشی جۆرێک لە نادادپەروەریمان بکات ، ئەمانەیش وابەئاسانی ناتوانن لێ ی دەربازبن ، لەبەر ئەوە وایدەبینم کە بەرێز ئۆجەلان و دەوڵەتی قوڵ لە تورکیا یان بڕیار بەدەستانی تورکیا ،چی ناو دەنێیت گەیشتبنە بڕیار دان لە قۆناغێک کە ئەم قۆناغە بەدیدی من لەوانەیە بەلایەنی کەمەوە دەساڵ بخایەنێت ، من وای تێدەگەم و خوێندنەوەم وایە بەکورت و موختەسەری ئەم کۆنگرەیە بەر ئەنجامی ئەو گفت و گۆ قووڵانەیە بەڕز ئۆجەلان لە ئیمرالی ئەنجامی داوە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا،بەدیدی من ئەم پرۆسەیە جیاوازە لە هەموو پرۆسەکانی دیکە و بەفۆرمێک لە فۆرمەکان بەردەوام دەبێت …………
…………….ماویەتی……………..

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button