هەواڵە جیهانییەکان

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل حکومەتی نوێ ی سوریا بە مافیا و تیرۆریست ناو دەبات

ڕۆژی هەینی 2024/12/27 لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی شارستانی وەزارەتەکەیدا ، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل حکومەتی نوێ ی سوریای بەمافیا و تیرۆریست ناوهێنا

ماڵپەڕی  ئاڕتی عەرەبی بڵاویکردەوە کە

(جدعون ساعر) لەدرێژەی گفت و گۆکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکەیدا گووتی (حکومەتی نوێ ی سوریا مافیاو تیرۆریستە و پێشتر لەئیدلیب بووە و ئێستا دیمەشقی پایتەخت لەژێر دەسەڵاتیدایە ، کردەیمتیرۆریستی ئەنجام دەدات و حکومەتێکی جێگیر نی یە ) هەروەها گووتی (جیهان باسی گۆڕانکاری ڕژێمی حوکم لەو ووڵاتەدا دەکەن ، بەڵام ئەو حکومەتەی کەئێستا لەوێ کاربەدەستە ، حکومەتێکی دیموکراسی نی یە کەلەڕێگای هەڵبژاردنەوە گەیشتووبێتە دەسەڵات ، بەڵک مافیا و تیرۆریستە و پێشتر ئیدلیبی داگیرکردووە و ئێستا بەسەر پایتەخت و هەندێک ناوچەی تردا دەسەڵاتی هەیە ، دەوڵەتانی جیهان وەکو دەسەڵات دانی پێدادەنێن وەکو حکومەتێکی نوێ ی جێگیر چونکە ئەو ووڵاتانە خوازیاری گەڕانەوەی ئاوارەسورییەکانن لەووڵاتەکانیان بۆ خاکی سوریا ، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە نییە ، چونکە جەنگیان لەبەرامبەر عەلەوییەکان لە ناوچەی کەناراویەکانی سوریا  دەست پێکردووە ، لەلایەکی ترەوە هەڕەشەکانی رەجەب تەیب ئوردوگان بۆسەر خۆسەری کوردان هەیە و کۆمەڵگەی کریستیانیش تەنگیان پێ هەڵچنراوە ) هەروەک لەدرێژەی ووتەکانیدا گووتی  ( ئەو حکومەتە ئیسلامییە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات دەسەڵاتی تەواو بەسەر هەموو سوریادا بگرێت)….

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها پشکنین بکە
Close
Back to top button