هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى شاره داگیركراوه‌كانى سه‌رێكانى‌و گرێ سپى ده‌كات
هه‌سه‌ده لەپەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات به‌ره‌و شاره داگیركراوه‌كانى ڕۆژئاوا پێشڕه‌وى ده‌كات 🔹
🔻 هه‌سه‌ده به‌ره‌و شاره داگیركراوه‌كانى ڕۆژئاوا پێشڕه‌وى ده‌كات
- 🔹
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى شاره داگیركراوه‌كانى سه‌رێكانى‌و گرێ سپى ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌ستمان به‌پێشڕه‌وى كردوه‌و ئێوه‌ش خۆتان ئاماده بكه‌ن”، ده‌شڵێت:”ئاماده‌كاریى ته‌واومان كردوه بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ى ته‌واوى ناوچه داگیركراوه‌كانمان”.
🔹 فەرماندەیی هەسەدە لەناوچەی فورات ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، “هێزەکانمان ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژی خاکە داگیرکراوەکان”.
🔹 له‌و ڕوه‌شه‌وه هەسەدە داوا له‌دانیشتوانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات لەدەوری هێزەکانیان کۆببنەوە، ده‌شڵێت:”بەدانیشتوانی گرێ سپی‌و سەرێکانى دەڵێین، کاتی ڕزگارکردنی ناوچه‌كانتان هاتوە، خۆتان ئاماده بكه‌ن”.
🔹 له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هه‌سه‌ده ده‌ڵێت:”داوا لەگروپە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لەو ناوچانە دەکەین هه‌رچى زوه ناوچه داگیركراوه‌كانمان به‌جێبهێڵن‌و بگەڕێنەوەسەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان”.
🔹 لەبەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەدا هەسەدە داواى لەچەکدارانى گروپەکانى سەر بەتورکیا کردوە بەزوترینکات سەرێکانى و گرێ سپى جێبهێڵن؛ بەڵێنشيداوە رێڕەوێکى ئارام بۆ رۆیشتنیان لەناوچەکە دابین بکات، کۆتایى ئەمساڵیشى وەک دوا وادە بۆچۆڵکردنى ئەو ناوچەیە دیاریکردوە.
🔹 هەسەدە راشیگەیاندوە، تورکیا ژیانى هاوڵاتییانى سوریاى بەلاوە گرنگ نییەو وڵاتەکەى کردوەتە کانگاى تیرۆر‌و بوەتە هەڕەشە بۆسەر سوریا‌و دەیەوێت سود لەدۆخەکە وەربگرێت تەواوى خاکى سوریا داگیربکات.