لەدوای کۆنفرانسی هەڵسوڕاوان بەدەوری نان و ئازادی دا چالاکوانان هەنگاوی کرداری دەنێن
دوابەدوای ئەوەی بەمەبەستی تاوو توێکردنی دۆخی ژیان گوزەرانی مووچەخۆرانی باشوری کوردستان ، و ئەو هەموو ناعەدالەتی و نایەکسانییەی لەلایەن دەسەڵاتی باشورەوە دەکرێتەسەر ژیان و گوزەرانی کۆی هاوڵاتییان ، لەژێر ناونیشانی (کۆنفرانسی هەڵسوڕاوان بەدەوری نان و ئازادیدا )
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ، لەهەنگاوی یەکەمیاندا لەڕێکەوتی 2025/12/4 دا ، بەکەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزای موچەخۆران بەمەبەستی بەرزکردنەوەی یاداشتێک بۆ دادگای فیدرالی کەتیایدا داواکاری فەرمانبەران لە گەڕاندنەوەی مووچە بەزۆر پاشەکەوتکرا و و لێبڕاوەکانیان و گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوە و قەرەبوکردنەوەی ڕاوەستانی پلەبەرزکردنەوەکانیان و دوانەخستنی مووچەکانیان و لەگەڵ مووچەی هەرمانگێکدا مووچەیەکی پاشەکەوت کراو وەربگرنەوە ، فۆرمێکیان بەشێوازی ئەلیکترۆنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە .
هەڵسوڕاوانی ناڕازی ئومێدیان هەیە لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو هاوبەشی بکەن لە م کەمپینەدا ،ئەمەیش بەو هیوایەی لەڕێگەی دادگاوە و بەهاوکاری دەستەیەک لە پارێزەران لەپایتەختی ئێراق ، فەرمانبەرانی کوردستان ماف و شایستە داراییەکانیان بۆ گەڕێتەوە ، هەر بۆیە هیوایان هەیە مووچەخۆران بەفراوانی پشتیوانی لەم کەمپینە بکەن ، شایەنی باسە لەمانگی شوباتی ساڵی 2014 وە تاکو ئێستا مووچەخۆرانی کوردستان بەهۆی بێ باکی دەسەڵات و گەندەڵی و مشەخۆرییەکانییەوە ، لەخراپترین دۆخدا گوزەران دەکەن….چامەنێت.
