ساڵیادی لەدایک بوونی بەڕێز ئۆجەلان دەبێتە دەستپێکی گۆرانکاری مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوین
نووسنی :نەورۆز فازیل
بەڕۆحی چواری نیسان لە کەسایەتی بەڕێز عبدوڵا ئۆجالان ، ڕۆژهەڵاتی ناوین بە دەسپێکی گۆڕانکاری مێژوویی دەبینین.
ساڵیادی ۷٦ هەمینی ژیانبوونی ئۆجلان ، هەڵتەکانی ڕەگ و ڕیشەی فاشیزم و دیکتاتۆریەتە.
ڕیشەی بوونێکی وا لە ئامارا ، تێگەیشتنە بۆ پێکهاتەکانی ئاماراو ناوچەکە لە جیاوازیە نەتەوەویی و کلتوری و دینیەکان ، ئەو تێزانەی بەڕێز ئۆجالان گرێدراوی ئەم ئەتیکە مۆڕاڵییەیە کە هەمیشە پێکەوە بوون و بەشداری هەموان بۆ ژیانێکی پڕ هێمنی و ئازاد و دیموکرات ڕۆحی بوونی ئۆجالانە.
ڕۆژ بوونت پیرۆز ، لە شار و شاخ و گوندەوە هێدی هێدی چواری نیسان گوڵباران ئەکەن بۆ نێو زیندانی ئیمڕاڵی، ئەمە هەڵمەتی تێگەیشتنی گەلە لە بوونێکی بەهادار و پڕ واتا و ئاوێزان بە ژیانێکی شکۆدار.
لە مێژووی سەرهەڵدانی زهنی ئۆجالان ، بوونیادی کەسێتی بڕوا بەخۆبوو ، مرۆڤی ئازاد بە خۆڕێکخستن و دیسپلینی شۆڕشگێڕێتی، ڕێک پەروەردەی ئەو ئەکادیمیا هزرییەیە، یەکەم بابەتی فکری کردە داڕێژەری پەروەردە قورقومازیەکان .
پێوانەکانی دونیای ئەمڕۆ بۆ تێگەیشتن لە کەسایەتی ئاشتی خوازی جیهانیی، هیچ گومانانێک نییە بە خەڵاتی هەموو شانازیەکان بۆ بەڕێز ئۆجالان، بۆ مرۆڤێک پڕاوپڕ لە خۆشەویستی بۆ ژیان و ژینگە و کۆمەڵگە.
بونیاد نانی کۆمەڵگە لە سەر بنەمای سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتی، ئەمڕۆ بە ملیۆنان مرۆڤ چاوەڕێی ئەم هەژانە دەبن بۆ ژیانی پێکەوەیی و بەشداری هەموان و ئازادی و یەکسانی و ڕاسانێکی پراکتیکی دەبێت کە خۆی ئاوێزانی جەوهەری ژیانی هەموان دەبێت.
چاندنی دار زەیتونەکان، چرۆی دارەکان و خوڕەی ئاوەکان ، نمایشی جوانی کچان و کوڕانی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە بۆ نەورۆزی بەهار بۆ ئازاد ئۆجالان هەزاران سەماو ئاهەنگ ونەورۆزە.
ڕەشماڵی نەورۆزیەکان بە ڕەنگاوڕەنگی وێناکانی کلتوری چوار پارچەی کوردستان سەلمێنەیی بە ئاگابوونی گەلەکەمانە لە بەرپرسیارێتی وەرچەرخانی مێژوویی بۆ ئاشتی و دۆزە ڕەواکەمان.
ئەمڕۆ ئاشتی جۆرێکی نوێی تێکۆشانە، کە بانگوازی مرۆڤی مەزن و باڵای ئازادی بە ڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ماسکی فاشزمی تەواو داماڵی و شکست و توڕەبوون و دۆڕانی پێ چنینەوە، لەبەر دەرگای گۆشەگیری و سزای دیسپلین لە زیندانی ئیمڕاڵی، کۆڵەواری کردن و خێوەتی پەشیمانیان هەڵداو ، فەرشی سوری شەرمنانەیان بۆ بەڕێز ئۆجالان ڕاخست.
قەڵەمبازی مێژوویەک لە تێکۆشان، لە ئاماراوە وەک خۆر پڕشنگی کازێوەی بە جیهاندا ڕژان و بەهایەکی گەردوونی و ئینسانی لەگەڵ خۆی هێنا.
ڕێبازی ئازادی و تێکۆشان بە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی و فشارەکانی قڕکەران ، نایەتە تەسلیمبوون، بەڵکو ئیرادە و بڕوابوون بە ئاشتی بۆنی باروت دەکاتە بۆنی نێرگز و جاڕنامەی ئاشتی و دیموکراسی پاشخانی کۆمەڵگە دەبێت.
ڕوون وئاشکرایە بێ ئۆجالان ئاشتی و چارەسەری نایەتەدی، دیموکراسی و کرانەوەی دەرگای گفتوگۆ، هیچ ڕێگایەکی نییە، ئیمڕاڵی نەبێت.
بەرز و پیرۆز بێت چواری نیسانی ١٩٤٩ ی ئامارا و گەل و گەرێلا و شەڕەفان جەنگاوەرانی ئازادی پیرۆزبێت، پیرۆزبێت چڵە زەیتونەکانی ژیانەوە و بونیادنان و بوێری ژنانی ئازادی خواز، پیڕۆزبێت لە بەڕێز ئۆجالان لە گەلەکەمان ، کە ئەم ڕۆژە دەروازەی پارادایمی بونیادی کۆمەڵگەی دیموکرات بێت.
+ پیرۆزبێت ڕۆژی بوونت مرۆڤی مەزن ئۆجالان.
+ پیرۆزبێت بوونی ئۆجالان لە ماڵباتی شەهیدان .
+بەرز و پیرۆزبێت تێکۆشان و ڕێبازی شەهیدان.
+