خۆراکی ڕووەکی و سوودە سەر سووڕهێنەرەکانی
مرۆڤ بەخواردنی خۆراکە ڕووەکییەکان بەمەرجێک لەبەرهەمهێنانیاندا بەشێوازی تەندروست و دوور لەبەکارهێنانی ماددەی قڕکەر و ماددەکیمیاییەکان بەرهەم هاتبن ، زۆرترین سوودیان بۆ جەستەی دەبێت
بەپشت بەستن بەبەرهەمی ڕووەکی بەرهەم هێنراو بەجۆرێک کەدووربێت لە بەکار هێنانی ماددەکیمیاوییەکان لەبەرهەم هێنانیاندا و دەستکاری پێکهاتەو جیناتیان نەکرابێت ، ئەوا ئەو بەرهەمە ڕووەکیانە زۆرترین سوود بە خانە و شانە و سەرجەم کۆئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەگەیەنن ، بەتایبەت ئەگەر مرۆڤ لەگەڵ خۆراکە ڕووەکییەکاندا گرنگی بەجووڵەی جەستەیی و وەرزشکردن بدات ، لەخوارەوە سوودەکانی خواردنی دووجۆر میوە وەکو سەرچاوەی خۆراکی ڕووەکی باس دەکەین ، بەو هیوایەی ئەم بابەتە وەک ئامۆژگاری تەندروستی چاوی لێبکرێت و بەگرنگی پێدانەوە خوێنەر لێ ی بڕوانێت:
نارنج: هاوکارێکی باشە بۆدابەزاندنی ئاستی شەکر لەخوێندا ،ئەگەر بەبەردەوامی و لەسەر پرۆگرامێکی تۆکمە و لەگەڵ وەرزشکردندا ئاوی نارنج بخورێتەوە هاوکارێکی باشە بۆکەمکردنەوەی کێشی لەش ، هەروەک واباس دەکرێت خواردنەوەی ئاوی نارنج کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ، هەندێک لەتوێژەران ئامۆژگاری نەخۆشەکان دەکەن بەخواردنەوەی ئاوی نارنج لەماوەی دووکاتژمێر پێشی ئەنجامدانی نەشتەر گەریدا ، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی سترێس .
- کیوی : دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکانی c و kgو Eg بۆیە گرنگییەکی بنەڕەتی هەیە بۆ تەندروستی دەمارەکانی جەستە ، هەروەک هاوکارێکی باشی جەستەیە بۆ هەڵمژینی ڤیتامین D هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزی و پتەوی ئێسکەکانی جەستە ، بەهۆی هەبوونی کانزاکانی مەگنیسیۆم و پۆتاسێۆم لەپێکهاتەی کیویدا ، کاریگەری بنەڕەتی هەیە ،لەسەربنیادنانی بنەڕەتی ئێسکەکان ، هەروەک هاوکارێکی بەهێزە بۆ هەرسکردن .