هەواڵە جیهانییەکان
تادێت پشتگیری دژەفڕین لەڕۆژ ئاوای کورستان زیادتر دەبێت
نووسەر و توێژەری دیاری ئەمریکی ( مایکل ڕۆبن) پشتگیری لە دابین کردنی یاسای دژەفڕین لەڕۆژئاوای کوردستان دەکات
>مایکڵ ڕۆبن نوسەر و توێژەری دیاری ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، بۆ پاراستنی کورد و کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاڤا پێویستە بە زووترین کات، ئەمریکا ناوچەی دژە فڕین لەسەر ڕۆژاڤا بسەپێنێت، تا تورکیا نەتوانێت هێرش بۆ سەر کورد بکات و دەرفەتی چالاکبونەوەی داعش دروست ببێت،
لەلایەکی دیکە كازم وائیلی ڕاوێژكاری پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاندووە بەپێی پڕۆژەی ئەمریکی ئایندەی ئەو ناوچانەی هەسەدە كۆنتڕۆڵیكردون دۆخێكی تایبەتیان دەبێت لە داهاتوودا، لەنمونەی هەرێمێكی سەربەخۆ،دادەبێت كە پەیوەندیی لەگەڵ سوریا تەنها هاوبەشی جوگرافی دەبێت.