لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردا، یەکەم فیشەک زۆر بووە ، زۆر کەسایەتی لە نێو ئەم تێکۆشانە درێژخایەنەی کورد و کوردستانیاندا فیشەکیان تەقاندووە و شەهید بوون، بەڵام بۆچی فیشەکی شەهید عگید مێژوویی و کاریگەر و دوژمن تۆقێنەرە، لە کوێدا ڕێگای یەکەم فیشەک مێژووییەکی نوێ دەنوسێتەوە، چۆن تێبگەین جیاواز و تاکە بروسکەیەکی بونیادنەرە، لەهەمان کاتدا هەڵوەشێنەری پرسی سۆزداری یه، دونیایەک بنەمای جوان لە تێگەیشتنەکانی ڕۆژانی تێکۆشانی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. بەڵام فکر و دیسپلین وەک پرسێکی ڕێکخستنی جێگای خۆی گرتبوو، کەواتە
ئەوەی گرنگە وەک مێژووی ئەم فیشەکە تێبگەین، پێویستە دوو شت بزانین، یەکەم هێزی فکری ڕێکخستنی عگید و هەڤاڵەکانی ، دووهەم کەسایەتی عگید و تێگەیشتنەکانی بۆ هەڵگیرسانی شەڕی چەکداری، کەواتە بابزانین شەهید عگید بە کاریگەری مێژووی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد و دواجار دروست بوونی پەکەکە لە ساڵی ۱۹۷٨ لە لیجەی ئامەد، ئەوا تەواو بۆ شەهید عگید پێویستەیەکی گرنگی مێژوویی بوو بۆ وەڵامدانەوەی ستەمکاری دەوڵەتی تورکیا دژ بە نەتەوەی کورد، لە چوارچێوەی قڕکردن و لەناوبردینی کورد وەجینوسایدی کلتوری و لە ناوبردنی زمان و فەرهەنگمان ، ئەوا بۆ معسوم کۆرکماز لێدانی زلەیەک لە معسوم لەبەرامبەر بەکوردی قسەکردن لەگەڵ خۆشکی بە کوردی لە لایەن مامۆستاکەیەوە، هەژانێکی نەبڕاوەی تێگەیشتنەکانی عگید بوو لە چەوسانەوە و توانەوەی هەر کەسێک کوردبێت، کەواتە کەسایەتی شەهید عگید گیانی شۆڕشگێری بە ئەندازەیەک بەرز و پیرۆز بووبوو ، کە بەڕوونی دیاربوو کودەتای ساڵی ۱۹٨۰ی سەرباز بەڕێبەرایەتی فەرماندار کنعان ئەڤرەن چەندە کاریگەری لەسەر شەهید عگید هەبوو، چونکە پەلاماردانی ڕێکخستنەکان و کێوماڵکردنی ناوچە کوردیەکان، ڕاێپچ و دادگایکردن و زیندانیکردنی کوردان، دۆخێکی وای لە معسوم کۆرکومازدا دروست کردبوو، کە تەنها شێک بکات، ئەوە تێکۆشانە و خۆ بە ڕێکخستن کردنە.
کوشتن و ڕاودوونان و لێدان و زیندانی کردنی کوردان بە جۆرێک بوو،کەس بەرگەی نەئەگرد هەربۆیە زوو پەیوەندی لەگەڵ مەزلوم دۆغان دەکات و خۆی بە میلیتانێکی ئەو ڕێکخستنە دەزانێت. هەمیشە ئیرادەی ئەو بەرز و بڵند و بڕوا بەخۆبووە. لە ژێرکاریگەری پرنسیپەکانی ڕێکخستن و ناسینی فکر و تێگەیشتنەکانی ئۆجالان ئەوا بڕیارێکی شۆڕشگێڕانەی نەبڕاوەبوو دژی فاشیزم .
لە دوای پەلاماردان و هێرشەکانی دەوڵەت و کەمین وگرتن و زیندانی زۆرێک لە هەڤاڵانی سەرکردە، ئەوە هەڤاڵ عگید بە یەکەم فیشەکی دژی فاشیزم و سوپا کابوسی ترس و سڵەمینەوەی لە نێو خەڵکدا تێکشکان و بڕواو متمانەی بۆ بەرز ڕاگرتنی ئیرادەی گەڕاندەوە، ئەم وەرچەرخانە هێزی بە زیندانیانی ئامەد دا، گرێدانێکی بەهێزی نێوان گەل و شۆڕشگێڕەکان بوو ، وە ڕایەڵەیەکی بەرخودانی دەرەوەو ناوەوی زیندان بوو، گەڕانەوی هیوابوو بۆ کۆمەڵگە و بڕوابوون بوو بە تێکۆشان و شۆڕش، کەواتە دەرکەوت ئەو فیشەکە ڕێگایەکی قوڵ و سەختی کاروانی شۆڕشی چەکداری بوو، کە هێز و پەلامار و قڕکردنی کوردی وەڵام دایەوە و ئەمڕۆیەکی دروست کردووە، هەزاران شەهید لە ژێر کاریگەری یەکەم فیشەکدا پارێزگاری لە کەرامەتی کورد ونەتەوکانیتریان کرد لە ناچەکەدا.
ئەبینین یەکەم فیشەک بۆ ئێستا، ئەو فیشەکەیە دژی داگیرکەر دەر ئەچێت، بەردەوامیەکی ئەو مۆڕاڵ و ئیرادە و تێگەیشتنەیە کە بەرگری ڕەوا ماف و ئازادی و سەرکەوتنە.
یەکەم فیشەک بۆتە هۆی پارێزگاریکردن لەگەلێک ، ڕێکخستن کردن و بونیادنای کەسایەتی کۆمەڵکەی ڕێکخراو ، هەستانەوە بێ هێوایێ ، ئەوا ئەو فیشەکە ئەمڕۆیەکی بەرەنگاری هێناوە، هەناوی داگیرکەر و فاشیزمی پارچە پارچە کردووە.
کەواتە شەهید عگید بەرادەوامیەکی نەبڕاوەی بەرخۆدانە.