هەواڵە جیهانییەکان
موراد قەرەیلان هۆشدارییەکی توند بەفاشتی تورک دەدات
ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە، موراد قەرەیلان ڕایگەیاند "هەوڵەكانی ئۆجالان و ئەو چوارچێوەی چارەسەرەی كە دەستنیشانی كردووە، گرنگییەكی مەزنی هەیە"
قەرەیلان دەڵێت “هەرێمەكە سەرلەنوێ دیزاین دەكرێتەوە و بژاردەیەكی مەزن پێشكەش بە هەمووان دەكات، ئەمە بۆ گەلانی تركیا و گەلانی هەرێمەكە چارەسەرێكی ڕاستە و بە قازانجی گەلان دەشكێتەوە”.
قەرەیلان دووپاتی كردەوە، تا ئێستا لە ئاستی دەوڵەت و دەسەڵاتدا ئاماژەی پرۆسەی نوێ بەدی ناكرێت، بەپێچەوانەوە ڕۆژانە باس لە هەڕەشە و ڕووخاندن و توندوتیژی دەكرێت.
دەشڵێـت “”لەوە تێدەگەین كە بەرپرسانی دەوڵەت لە ئیمراڵی چەند دیدارێكیان لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا دەسەڵات بە فەرمی خاوەنداری لەمە نەكردووە.
ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە، هۆشداری دەدات “ئۆجالان بژاردەی گەلی كوردی دەستنیشان كردووە ئەگەر بەشێوەیەكی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا بكەن، بەڵام بە تاكتیكی شەڕی تایبەت پێداگری لەسەر شەڕ بكەن، ئەوا بێگومان تووشی شكست دەبن”
ByjcX fxHW ayPprCS TYmjnSv pOI