هەواڵە جیهانییەکان

فەرەنسا هەواڵێکی هەڵبەستراو لەسەرکورد بەدرۆ دەخاتەوە

هاوکاتی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ سوریا، هەندێک لە میدیاکان هەواڵێک بڵاودەکەنەوە بەناوی "ژان بارۆت"ەوە و نوسیبویان گوایە وتوویەتی داوا دەکات لە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هەروەهاش هێزەکانی سوریای دیموکرات تا چەک دابنێن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سوریادا

بکەن؛ ئەو میدیایانە بە ناوی وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە نوسیویانە “هەرگیز ڕێگە بە تێرۆریزم نادرێت لە سوریادا.”

وەزارەتی دەرەوی فەڕەنسا خۆی بێبەری کردووە لەو هەواڵە هەڵبەستراوە بەناوی وەزیرەکەیەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویە “وەزیرەکەمان هەرگیز لێدوانی وەهای نەداوە و ئەمە هەواڵێکی هەڵبەستراوی (RT) کە لە ئەوروپا قەدەغەکراوە بەهۆی کارە چەواشەکارییەکانییەوە. فەڕەنسا داوای کۆتاییهاتن دەکات بە شەڕ لە باکوری سوریا و داوا دەکات چارەسەرییەکی سیاسی هەبێت کە هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕۆڵیان هەبێت لەو پرۆسەیەدا و ئێمە و هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سوریادا.”
سەرچاوە :دەنگی ئەمریکا

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها پشکنین بکە
Close
Back to top button