سەرووتار

با لەسایەی مۆدێرینیتەی دیموکراسیدا کۆتایی بەجەنگ و ماڵوێرانی بهێنین!

چامە نێت :سەرووتار


لەقۆناغەکانی ئەم دوواییانەی سیستمی سەرمایەداریدا ، کە بەڕای من دوواین قۆناغەکانی تەمەنیەتی ، جیهان بەشێوازێکی گشتی جۆرێک لەئاڵۆزی پەرشو بڵاوی زۆری پێوەدیارە ، خۆگەرتەماشای مێژووی سەردەمی سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی جیهان بکەین هەمان قۆناغی ئێستامان دێتە پێش چاوان ، هەربۆیە وک دەبینین جەنگەکان فراوان دەبن و هێشتا یەکێک لەم جەنگانە خامۆ ش نەبووە بڵێسەی هەڵایسانی جەنگێکی دی شۆکمان دەکات ، جەنگەکانی چارەسەر نین بۆ ئەو هەموو ئاریشە و قەیرانانەی بەرۆکی مرۆڤایەتییان گرتووە ، بەڵکو خودی چەنگەکان خۆڵقێنەری کارەساتی مرۆیی جۆرا و جۆرن ، ئەمە لەکاتێکدا جەنگ و بەکارهێنانی چەک سەلمێنەری ئەوڕاستییەن کە لایەنە بەکار هێنەرەکانی چەک و چۆڵی قات و قڕکەر و بکوژ چ دڕندەیەکن و چەندە لەمرۆڤایەتی بەدوورن ، جەنگ و بەکارهێنانی ئەم هەموو چەکە وێرانکەرانە ، بکوژی سەرباز و هێزە چەکدارەکانی هێزی بەرامبەر نین بەتەنها ، بەڵکو تەنها بکوژی سیڤیلی دەست و پێ سپی نزیک لەمەیدانەکانی بەکارهێنانی ئەو چەکانەیش نین ، بەڵکو کاریگەری ئەم چەکانە بەدەیان ساڵ لەسەر ژینگە دەمێنێتەوە نەوەکانی داهاتوومان باجی گران لەسەر ئەم هەموو ماڵوێرانکردنانە دەدەن ، کەواتە دەبێت لەخۆمان بپرسین ئایا ڕێگا بدەین جڵەوی گۆڕانکارییەکان هەر ئاوا لەدەستی سەرمایەداری جیهانی و دڕندەکانی پاوان خوازی دەسەڵاتگەریدا بێت ؟ ، یاخود ئێمە وبەتایبەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاست دەتوانین ئایندەیەکی ڕۆشن تر و ئاسۆیەکی پڕ لەهیوا بۆنەوەکانی داهاتوومان دیاری بکەین ؟، هەرلێرەوە بەپێویستی دەزانم ڕاشکاوانە ئاراستەی ووتەکانم بەرەو ڕووی گەلانی نیشتەجێ ی نێو هێڵەگەرمەکانی جەنگە نارەواکانی هەڵایساوی دەستی سەرمایەداری جیهانی وئەو بەناو سیاسییانەی کەلەحەقیقەتدا جگە لە فاشیست بوون هیچی دی نین بێت کە تەنها کوشتن و جینۆساید دەزانن ، پاشان پەیامەکەم بۆسەر جەم گەلانی جیهان بێت ، و پێیان بڵێم : ئێمەی گەلان بەبڕوابوون بەئیرادەکانی خۆمان بۆ مل پێ کەچکردنی دەسەڵاتە پاوانخوازە دڵڕەق و وێرانکەرەکان لەتواناماندایە ، پڕ بەپێستی بەدیهێنانی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکانمان گۆڕانکاری ڕیشەیی لەم جیهانەدابکەین ، بۆ ئەمەیش ئەوەی کە پێویستمانە بڵند کردنەوەی دەنگمانە لەسەر دەسەڵاتداران و ستەمکارانی خاوەن چەک و چۆڵی سەربازی و گووتنەوەی سرودەکانی دژ بەجەنگە ، هەروەها بۆ ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە پێویستمان بەتێگەیشتنە لە فۆرمی نوێی سیستمی سیاسی ئەویش بەبنەما گرتنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ، و ئاڵۆگۆڕ بەهزر و ئەندێشەی خۆمان بکەین و هزری کۆنەپەرستی فاشیزم لەنێو خانەکانی مێشکماندا کپ بکەینەوە و لەبەرامبەردا دۆستایەتی گەلان ، پەیوەندی خوشک و برایەتی بکەینە بنەمای ژیانمان .
کەئەمەیش بۆخۆی فەلسەفەی سیاسی سەردەمە کەلەلایەن فەیڵەسوفی مەزن بەڕێز ئۆجەلان گەڵاڵەکراوە و مایەی بەختەوەریمان دەبێت بۆ ئیستا و ئایندەمان ، بەو هیوایەی ئەم پەیامە بگاتە دەستی هەرکەسێک کەجگە لەزمانی کوردی هەر زمانێکی دی شارەزایە ئەوا وەرگێڕانی بۆ بکات جارێکی دی لەپێگەیەکی پڕ بینەری هەمان ئەو کۆمەڵگەیەی وەرگێڕانەکەی بۆکردووە بەناوی خودی خۆیەوە وەشاندنی بۆ بکات و هەر زیادکردن و کەمکردنێکیش کەبە پێویستی دەزانێت و خزمەت بەمرۆڤایەتی دەکات باخۆی بەوجۆرە گۆڕانکاری تێدا بکات …….

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button