ژنی ئازاد بناغەی بەختەوەری کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی یە
گفت وگۆیەک دەربارەی ڕۆڵی ژن لەکۆمەڵگەدا لەگەڵ پارێزەر و چالاکی سیاسی ( چرۆ حسێن شوانی )
بەشی دووەم
لەبەشی دووەمی دیدارەکەماندا ، خاتوو چرۆ شوانی لەوەڵامی پرسیاری چامە نێت دەربارەی جیاوازی دۆخی ژن لە کۆمەڵگەی سەرمایەداری جیهانی لەلایەک و دۆخی ژن لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی دا ، بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەکەی داینەوە …
چرۆشوانی : سیستمی سەرمایەداری جیهانی لەوەتەی دروست بووە بەبەردەوامی لەگەڵ سەردەمەکاندا خۆی نوێ دەکاتەوە ، لەئێستادا گەیشتووەتە ئەوەی کەپێ ی دەگوترێت مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ، بێگومان سیستمی سەرمایەداری لەسەر بنەمای قازانج پەیوەندی و هەڵسوکەوت و مامەڵە و هەڵوێستەکانی ڕێک دەخات ، بەردەوام هەموو شتێک تەنها لەپێناوی درێژەدان بە گەشەسەندن و مانەوەی خۆی بەکار دەهێنێت ، لەئێستادا ئەوەی دەبینرێت ئەوەیەکە ئەمڕۆ سیستمی سەرمایە داری هەردووک ئاراستەی ئازادی و ئاراستەی بیر و باوەڕی ئاینی وەکو دوو ئامراز بەرامبەر بە دۆخ و پرسی
ژنان بەکاردەهێنێت ، کاتێک کەپرسی ئازادی ژن دەهێنێتە گۆڕێ و ئەوا ئازادییەکی پڕ لەساختەکاری و نمایشی بێ ناوەڕۆک دەخاتە بەر دید و لێکدانەوەی مرۆڤەکان ، بەجۆرێک بە ناڕاستەوخۆ لەژێر ناوی ئازادی بەژن دەڵێت تۆ خاوەنی جەستەی خۆتی تۆ خاوەنی بوونی خۆتی دەتوانیت بەئازادانە ئەوەی بتەوێت بیکەیت ، سەرمایەداری لەم دۆخەدا دژ بەهەموو بەها و داب و نەریتەجوانەکانی کۆمەڵگە بە هەڵخەڵەتاندنی ژنانی تێنەگەیشتوو لەمانا و ناوەڕۆکی ئازادی هەربەو ژنانە شەڕ دژی جوانی و بەهاکانی کلتور و کۆمەڵگە دەکات بەجۆرێک ئەو جوانییانەی کۆمەڵگەی مرۆیی لە پێش چاویان ناشیرین دەکات ، کەژن لەژێر ناوی ئازادیدا خۆی دەبێتە ئامرازی ڕاوەستانەوە بەرامبەر بەبەها پیرۆزەکانی خۆی ئیتر ڕاست دەبێتە بوکەڵەیەک بەدەست سەرمایەدارییەوە کە وەک کاڵا بازرگانی پێوە بکرێت ، لەژێر ناوی ئازادی ساختەدا مەستی دەکات بەجۆرێک کە نامۆ بێت بەڕوخساری خۆی و جەستەی خۆی ، ئەمەیش لەژێر کاریگەری ئەوەی کە گوایە ئەمە ئازادە و خاوەنی جەستەی خۆیەتی ، بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت لەوەی وەکو کاڵایەک بۆ مەبەستی قازانج و مانەوەی سیستمی سەرمایەداری بەکار دەهێنرێت ، سەرمایەداری لەلایەکی دییەوە هەر لەڕێگەی ژنەوە ئامرازێکی دی بۆ مانەوەی خۆی بەکار دەهێنێت ، ئەویش بەڕێگەی ئاین و کارکردن لەسەر باوەڕی ئاینی تاکەکانی کۆمەڵگە وبەتایبەتی ژنان ، لەم ڕێگەیەوە وا لەژن دەکات کە خۆی لاواز و بێ ئیرادە ببینێت و باوەڕی پێ بهێنێت کە ئەو زەعیفەیە ، و پێویستی بەپیاوێکە پارێزگاری لێ بکات ، وەهای تێدەگەیەنێت کەدەبێت لەپێناوی ئەوەیئەو پیاوە پارێزگاری لێبکات کە ژن ببێت بەخزمەتکاری خزمەتی بکات و هەموو شتێکی بۆ دابین بکات ، ئەو بەژن دەڵێت کە بەبێ پیاو ناتوانیت بژیت و بەبێ پیاو تۆکەسێکی ناتەواویت ، ژن بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ پیاودا هەڵبکات دەبێت هەموو جەستەی خۆی بە عەورەت و عەیبە بناسێت و پێناسەیان بکات ، هەر لەبەر ئەوەیش دەبێت بیشارێتەوە ،ئیتر وەکو لەپێشەوەباسما کرد لەلایەکەوە بەکاڵای دەکات ، لەژێر ناوی ئازادی ساختەدا بازرگانی پێوە دەکاتو بەرەڵڵای دەکات ، بەڵام لەڕووە ئاینی یەکەدا گەمارۆی دەدات و قەتیسی دەکات و لەقاڵبی دەدات ، بەتەواوی لەسروشتی خۆی دووری دەخاتەوە ، ، واتە پێ ی دەڵێت ئەها ئەو ئازادییەی تۆ باسی دەکەیت بەو شێوازە جەستەت دەکاتە کاڵا و بەڕەهایی و بەرەڵایت پێ دەکات ، بۆیە تۆ نابێت وابیت ، تۆدەبێت جەستەی خۆت وا بپارێزیت و ئەوەبکەیت ، ئیتر هێواش هێواش لەقاڵبی دەدات ، پێی دەڵێت تۆ دەنگت عەورەتە ، ڕەنگت عەورەتە ، جەستەت عەورەتە ، باڵات ومهەستان و دانیشتنت هەموو شتێکت عەورەتە ، ئیتر بەجۆرێک لەنێو چوار چێوەیەکی پڕ لەسەرزەنشتدا لەقاڵبی دەدات ، ئەمەیش تەنها بۆ ئەوەی لەخزمەتکردنی پیاودا بەکاری بهێنێت ، هەر بۆیە پێ یدەڵێت تۆ دەبێت لەژێر ناوی ئایندا هەتا چوار کەستان دەبێت خزمەتی یەک پیاو بکەن ، پێ ی دەڵێت دەبێت تۆی ژن بەردەوام هەوڵ بدەیت لەڕووی سێکسیەوە پیاو تێر بکەیت ، گوێڕایەڵی پیاو بیت ، ئەوەی پیاو گووتی ئیتر هەر ئەوەیە .
ئەمەلەکاتێکدا کە ڕاستیەکە زۆر جیاوازە ، چونکە کاتێک کەباسی بەهێزی پیاودەکرێت ئەبێت لەخۆمان بپرسین ئەو پیاوە کێ پەروەردەی کردووە ؟ کێ کردوویەتی بەو پیاوە بەهێزە ؟ ئەوە ژن خۆیەتی هەر ژنە پیاو پەروەردەدەکات ، ئەوەژنە کە منداڵێکی کوڕ لەدایک دەبێت ، ئەو منداڵە نێرەی کەهەر بەڕەگەزی نێر لەدایک بووە ، ژن پەروەردەی دەکات و لەسەر بناغەی پیاو سالاری ئیتر ئەو منداڵەیش لەسەر هەمان بناغە گەورە دەبێت ، ئیتر منداڵ چۆن لەڕووی پەروەردەیی بنیاد نرا هەر ئەوەی لێ دەردەچێت کەلەسەری بنیادنراوە ، کەمفێرکرا مادەم ئەو نێرە ئەو هێز و دەسەڵاتە ، ئەوا ئیترشەڕەنگیز توند و ڕەق و خاوەن قسەی یەکەمی ڕەگەزی بەڕامبەر و کەسایەتییەکان دەبێتەوە ، کەواتێگەیەندرا ئەو هەمم شتێکە و ئەو دەبێت ئاگاداری خوشکەکەی بێت ، کەکچەکەیش وا فێر کرا کە بەبێ براکەی هیچ نی یە و ناتوانێت هیچ بکات ، تەنانەت ئەگەر بگەڕیینەوە بۆسەر کلتوری خۆمان زۆر جار هەندێک ووتە و دەستەواژە و پەندمان هەیە کە لەناو کلتوری خۆماندا سەپاندویانە بەسەرماندا ، بۆنمونە کەدەڵێت : خوشکی بێ برا وەک داری بێ سبێبەر وایە .
بەم شێوازە وایان لێکردووە کە هەمیشە پیاو برابێت ، مێردبێت ، هەرکەسێک بێت ئەو سێبەری سەرتۆ بێت ، ئەگەر ئەونەبێت ئەوە تۆ بێ سێبەر و بێ بەهایت ، بەجۆرێک باوەڕیان بەژن هێناوە کە خۆی لەقاڵب بدات ، لەکاتێکدا پیاو ئەگەر باوک یان برا یان هاوسەر بێت ئەوا ئەو سێبەری تۆیە ، ئەگەر ئەو نەبێت ئیتر تۆ بێ سێبەر و بێ بەهایت ، ژن پێویستە ئیتر بیر لەوە بکاتەوە ئەو پیاوە هەرکەسێکی بێت ئەوا پەروەردەی دەستی خۆیەتی ، کاتێک کە پیاو بەهێزە ئەوە ژن وای پەروەردەکردووە کەبەهێز بێت ، ئەمەیش بەڵگەی ئەوەیە کە خودی ژن بەهێزە ، ئەوسا توانیویەتی پیاو بەهێزەوە بهێنێتە مەیدان ، واتە ئەگەر بێتو ژنان خۆیان دەرباز بکەن لەژێر ئەو بیرکردنەوەیە ، وەکو ژن بوونی خۆیان کۆمەڵگە پەروەردەبکەن ، بێگۆمان ئەو کاتە ئەو سیستمەیش ناتوانێت کەخودی ژن خۆیان بەکار بهێنێت وەک ئامرازێک بۆلێدانی خودی خۆیان ، ژنانیش ناچنە ژێر ئەو دۆخەوە کەئیدی لەخزمەتی ئەو سیستمەدا ببن ، بۆیە بۆ خۆدەربازکردن لەو چێوەیە ، دەبێت ژنان وەکو ژن بوونی خۆیان هەنگاو بنێن و خۆیان پێناسە بکەن ، ئەوەی لەپێشەوە باسکرا باسکردن بوو لەدۆخی ژن لەسیستمی سەرمایەداری دا .
لەسیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسیدا ژن دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو حەقیقەتەی خۆی کە پێشتر ئاماژەمان پێیدا ، ، کاتێک ژن دەگەڕێتەوە بۆ سەر بنەچەی ڕاستەقینەی خۆی بۆ هەبوون و مێژووی خودی خۆی و هەنگاوەکانی بەئاراستەی ژن بوونی خۆی هەڵنا ، ئەوکاتە ئیدی سیتمێکی دیموکراسی بونیاد دەنێت و لەخزمەتی ئەو سیستمەدا دەبێت لەبەرئەوەی ژن لەنێویدا تەنها بۆ مافی خۆی هەوڵ نادات ، بەڵکو بۆ مافی ڕەگەزی بەرامبەریش هەوڵ دەدات ، ، پارێزگاری لەمافی خۆی دەکات و لەهەمانکاتدا پارێزگاری لەمافی بەرامبەریش ڕەکات ، ئەرکەکانی خۆی بەباشی دەزانێت ، لەهەمان کاتدا بەرامبەر فێر دەکات کە ئەرکەکانی چی یە؟ بەم شێوازە هاوسەنگی یەک ڕادەگرێت و جوانی بۆ سروشتی ژیان دەگەڕێنێتەوە .
لەبەر ئەوەی ژن خودی خۆی سروشتە و دایکی ئەم سروشتەیە کاتێک باسی دایکی سروشت دەکەین ، جابزانە کە ژن چەندە جوانی دەبەخشێت ، بێگومان تەنها بۆ ڕەگەزی خۆی نایبەخشێت ، بەڵکو بەڕەگەزی بەرامبەریشی دەبەخشێت ، بەو شێوەیە دەتوانێت دادوەری و هاوسەنگی ڕابگرێت و کاتێک گەیشتین بەقۆناغەکە بێگومان ئیتر لێرەدا پێ ی دەگوترێت دیموکراتی ، واتە پاراستنی مافەکان و زانینی ئەرکەکانی خۆی و جێبەجێکردنیان چ وەکو ژن چی وەکو پیاو ، لێرەدا هەردوک ڕەگەز ئاشنا دەبن بەمافەکانی خۆیان و مافی ڕەگەزی بەرامبەریان ، هەروەک هەردووک ڕەگەز ئاشنا دەبن بە ئەرکەکانی سەرشانی خۆیان و ڕەگەزی بەرامبەریان ، ئیتر لێرەوە لەنێوان ئەوژنەی کە لەژێر کاریگەری سیستمی سەرمایە دارییە و ئەو ژنەی کە لەنێو کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیدایە ، جیاوازی نێوانیان بەدیار دەکەوێت ، ئەوە بەدیار دەکەوێت کە ژنی نێو سیستمی سەرمایەداری بەهۆی ملکەچ بوون و سەر لێشیواوییەوە کۆمەڵگەیش بەرەو داڕووخان دەبات ، چونکە سیستمی سەرمایەداری ژن بەکار دەهێنێت بۆ وێرانکردنی کۆمەڵگە ، لێرەدا دەبینرێت کە چۆن لەلایەن سیستمی سەرمایە داری لەڕێگەی ژنەوآە بەهەردووک ئاراستەی بەناوی ئازادی و ئاراستەی ئایناینەوە بەناوی کاریگەری ئاینەوە لەکۆمەڵگەدراوە . ئیتر بەدرێژایی مێژووی سیستمی سەرمایەداری ، تەنها لێدان بووە لەکومەڵگە، لەلایەکی ترەوە ئازادیخوازان ، ئەوانەی کەداکۆکی لەمافی یەکسانی و ئازادی و دیموکراتی دەکەن ، دەبینین ژنانی ناو ئەم سیستەمە چۆن توانیویانە وەکو ڕاست بینی ژن بوونی خۆیان خەبات و تێکۆشان دەکەن ،ئەمڕۆ ئەوەندەی ئەو ژنانەی لەناو ئەو سیستمەدا جێگەیان گرتووە و بەژن بوونی خۆیان و بەئیرادەی خۆیان کاردەکەن ، هەروەک ژنانی کورد دەبینین لە ڕۆژئاوای کوردستان لەناو سیستمی دیموکراسی و کۆنفیدرالیدا چۆن توانیویانە ئەو هاوسەنگییە ڕابگرن ، کەبوونەتە نمونەی ئازادی ڕاستەقینە ، بەڵێ کەکاتێک باسی ژنی ئازاد و تێکۆشەر دەکرێت ، باسی ژنی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت ، ئەمە لەبەر چی ؟ ، بێگومان لەبەر ئەوەی ژنی ڕۆژ ئاوای کوردستان ، لەسەر ئەو سیستمە پەروەردە کراوە و خۆیی بونیاد ناوە ……
لەبەشی سێیەمی دیدارەکەماندا پرسیاری ئێمە بۆ خاتوو چرۆ پرسیار دەبێت دەربارەی دۆخی ژنی باشوری کوردستان و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاست ……گروپی ڕۆژنامەگەری چامە نێت