هەواڵەکانی ناوخۆ

ژنانی کورد داوای جێگیرکردنی خۆسەری لەڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

لەبەیاننامەیەکدا کەئاراستەی سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێ ی ئەمریکا و دەوڵەتانی زلهێز کراوە

ژنانی کورد لەهەر چوار بەشی کوردستان و تاراوگە داوای چەسپاندنی خۆسەری دیموکراسی لەڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
دەقی بەیاننامەکە:
بەڕێزان:

ئەنتۆنیۆ گۆتۆرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

وڵاتانی زلهێز لە ئەنجومەنی ئاسایش

نەتەوەی کورد، وا ژمارەی لە ٥٠ ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە و یەکێکە لە نەتەوە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا. بە بیرتانی دەهێنینەوە کە ئەم نەتەوەیە لە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتیدا و لە ژێر بەندەکانی پەیمانی لۆزاندا بەسەر چوار پارچەدا دابەشکرا، لەو کاتەوە ئەو چوار دەوڵەتە هەموو جۆرە ستمەکارییەکیان لەسەری تاقیکردووەتە تا دەگاتە جینۆسایدکردنی.

لەو کاتەوە تائێستا، وڵاتانی جیهان نەیانتوانی هاوکار و پاڵپشتی کوردبن بۆ لابردنی ئەو ستەمکارییەی سەری، بگرە زۆرجاریش هاوکاری ستەمکار و چەوسێنەرەکانی سەر نەتەوەی کورد بوون. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، نەتەوەی کورد جەسوورانە خەباتی بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەستیی خۆی کرد و کۆڵی نەدا و گیانبازیی زۆری لەو پێناوەدا کرد.

دەرەنجامی ئەو خەباتە دوورودرێژە، دروستکردنی حکومەت و پەرلەمانی باشووری کوردستان بوو، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر بوو لەدوای خۆپیشاندانەکانی گەلانی سووریا بۆ ڕزگاربوون لە ستەمی چەندین ساڵەی ڕژێمی بەعسی سوری.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمیی جیهانیشدا، کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش نموونە نزیکەکەیەتی، کورد ئازایانە ڕووبەڕوویان بووە و یەکێک بوو لەو کارەکتەرە سەرەکییانەی کە ڕۆڵی دیاری لە تێکشکاندنیدا هەبوو بەتایبەت لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا.

بەهاکانی ئازادی ژنان، نوێنەرایەتی حەوزێکی جیهانی مۆدێرن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. نەهێشتنی نەتەوەی کورد و بەها دیموکراسییەکان بە مانای لەناوبردنی شارستانیەتی هاوبەشی ئازادی و دیموکراسی جیهانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دێت.

سەرەڕای خەباتی کورد، درێژەی ئەم هێرشانە و نیازی ئەنجامدانی جینۆساید لە دژی بوونی فیزیکی و سیاسیی نەتەوە و ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتەکان بە فەرمی دان بە ستاتیۆی ئیدارەی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا بنێن.

ئێمەی ژنان و ڕێکخراوە کوردەکان، کە واژۆمان لە خوارەوەیە، داواکارین کە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمی بناسرێت و ئاشتی نێودەوڵەتی مسۆگەر بکرێت.

هیوادارین وەڵامی داواکارییەکانمان بدەنەوە بۆ بە فەرمی ناساندنی پێگەی سیاسی گەل و ژنانی کورد وەک قەوارەیەکی یەکسان و ئازاد لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریادا و دڵسۆزانەترین نموونەی دۆستایەتی نیشان بدەن.

ژمارەیەک لە واژۆ کاران:

١-نەرمین عوسمان_نووسەر_لیکۆڵەر_ باشووری کوردستان.

٢-گەشە دارا حەفیت_چالاکوان و پەرلەمانتار_باشووری کوردستان.

٣-نەزیرە حارس عەبدووڵا_ ئەندازیار.

٤- د. دڵپاک تاهیر دەروێش_ مامۆستای زانکۆ.

٥-کوێستان ئەکرەم فەرەج_ مامۆستای زانکۆ_ هەڵەبجە.

٦- ڕێزان شێخ دڵیر_ پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشوو_ باشووری کوردستان.

٧- د. نازدار عوسمان_ مامۆستای زانکۆ.

٨- بڵێسە جەبار فەرمان_ ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە.

٩- کنیر عەبدوڵا_ نووسەر.

١٠- ڕووناک مەجید_ مامۆستای زانکۆ.

١١- تارا حسێن_ هاوسەرۆکی پێشووی تەڤگەری ئازادی.

١٢_ نالیا ئیبراهیم_ چالاکوانی سیاسی_ سوێد.

١٣- غەریبە عەبدوڵا_ هونەرمەند_ بەریتانیا

١٤- کاڵی ئارات_ دەرمانساز_ ئەڵمانیا
١٥_ ڕێشان حەمە ساڵع_ مامۆستا_ بەرلین

١٦- زەینەب موراد_ هاوسەرۆکی کەنەکە
١٧_ شەهلا حەفید_ کۆنسەی ڕێوەبەری کەنەکە

١٨_ نەسیلهان شەدال_ هاوسەرۆکی شارەوانی وان_ باکووری کوردستان

١٩- ئایشە سارا بوجاک_ هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد_ باکووردی کوردستان

٢٠- ئیلهام ئەحمەد_ هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

٢١_ فۆزا یوسف_ ئەندامی دەستەی ڕێوەبەری پەیەدە.

٢٢- چیدەم کوڵوچ گوین ئوچار_ هاوسەرۆکی دەبەپە.

٢٣_ نیاز عەبدوڵا_ ڕۆژنامە نووس_ فەرەنسا

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها پشکنین بکە
Close
Back to top button