پرسی ئاشتی لەسەنگی لێکدانەوەی لۆژیکیدا
گفت و گۆیەکی تایبەتی ماڵپەڕی چامە نێت لەگەڵ چاودێری سیاسی بەڕێز (جوتیار رشید )دەربارەی دواین هەنگاوەکانی پێواژۆی ئاشتی ،پێشهات و لێکەوتەکانی
بەشی سێ یەم و کۆتایی
چامە نێت :دەوڵەت باخچەلی لەدواین لێدوانیدا باس لە پێکهێنانی لیژنەیەکی سەدکەسی لەسەرجەم لیستەکانی پەرلەمانی تورکیا دەکات بەمەبەستی ڕێکخستنی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی ،پێتان وایە هەنگاوی ئەرێنی لەلایەن دەوڵەتی قوڵەوە ئیتر دەست پێبکات،ئەی ئەو هەموو بۆردومانە چی یە؟
جوتیار ڕەشید:سەبارەت بەم پرسیارە پێم وایە لەوەڵامی پرسیاری پێشوودا بەشێکی زۆریم وەڵامم دایەوە ،من پێموایە ئەم ناکۆکییە لەنيوان دەوڵەتی قوڵ و دەوڵەتدا ئاشکرا و ڕوون نی یە ،بەئاشکرا لەنێوان شەخسی باخچەلیدا کە هەموو جارێک باخچەلی ناو دەهێنرێت وەکو دەوڵەتی قوڵ بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە دەوڵەتی موئەسسەساتی گەورەن لەنيوان ئەو و ئۆردوگاندا ،بەڵام لە ڕاستیدا ناکۆکی قوڵ هەیە ،ناکۆکییە قوڵەکان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئەم فۆرمە لەدەسەڵاتی ئۆردوگان گەیشتووەتە حاڵەتێک کە بووەتە مەترسی لەسەر خودی تورکیا ،لەسەر پێگەی تورکیا و سیستمی تورکیا و ڕژێمی تورکیا ،لەبەر ئەوەئەو هۆکارانەش کەباسمکرد کەچۆن جۆرێک ڕێگایان لێگیراوە لەگۆڕینی ئۆردوگان لەبەر ئەوە هەندێک لەسەر کێشییەکانی ئۆردوگان لەم دوواییانەدا بەناجاری قبوڵ دەکەن وناچارن نەیگەیەننە ڕاددەی پێکدادان ،بەڵام ئەوەئ کەدەیبینین لەبەردەوامی ئەو بۆردومانانەی دەوڵەتی تورکیا و ئۆردۆگان و دەسەڵاتەکەی هەتا ئێستا لەسەر هەڤاڵانی پەکەکە بەردەوامە یان ئەو لێدوانە ئاگرینانانەی جار جار دەیاندات ،یاخود بەرەو ڕوی ڕۆژ ئاوا و قەسەدە لەم دیدەوەیە ،لەلایەکی ترەوە لەوانەیە ئەمە بۆیە دەوڵەتی قوڵ قبوڵی دەکات ،دەوڵەتی قوڵیش تاڕاددەیەک سوود لەمەوەردەگرێت بەڵام لەچوارچێوەیەکی سنورداردا ، چۆنکە وەکو کارتی فشار بەکاری دەهێنێت پێ ی وایەکە چۆن ئەمان دەوڵەت و دەوڵەتی قوڵیان هەیە کوردیش باڵی چەکدار و باڵی سیاسی هەیە ،واتە بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەم فشارە لەسەر باڵە چەکدارییەکە دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی زۆر ترین تەنازولی پێبکات ،یان وەک جۆرێک لە ناکۆکیش سوودی لێوەربگرێت لەنێوان باڵە سەربازی و باڵە سیاسییەکەیدا ، دەکرێت وەکو وەڵامێک لەگەمەی موخابەراتی ناو دەوڵەت تەفسیری بۆ بکەین و لەلایەکی تریشەوە وەکو جۆرێک لە کێشەی نێوان دەوڵەت و دەوڵەتی قوڵ و جۆرێکی دیکەیش لەدەستکەوتی تایبەت بۆ خودی شەخسی ئۆردوگان لەناو خەڵکی ئاسایی تورکیادا بەتایبەتی ئەوەی کەباسمکرد ئەم توێژەلەدەنگدەرانی ئۆردوگان کە ماونەوە لەناوتورکیا ئەم جۆرە لەدەنگدەر تەنانەت لەلای خۆیشمان وایە ئەم جۆرە لەدەنگدەر لەم ناوچەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،دەسەڵاتدار و حیزب و سەرکردەکانیان وەکو باوکی ئازا دەبینن ،لەلادێ ی ساڵان کە کەسێک باوکی شەڕکەر و ئەوانەبووایە ،منداڵەکەی شانازی پێوە دەکرد لەبەر ئەوەی هەرمنداڵێک سەری شکاندبایە باوکی دەچوو ڕاستەوخۆ سەری منداڵەکەی دەشکاندەوە ،واتە لەم دیدەوە ئەمەیش یەکێکەلە ئەگەرەکان بەڵام لەهەموو حاڵەتێکدا من پێم وایە ئەم ووردە هەوڵانەی ئۆردوگان زیاتر بۆ ناوخۆی تورکیان و هیچ کاریگەرییەکی قوڵیان لەسەر پرۆسەکە نابێت وەکو گووتم من قەناعەتی شەخسی خۆم وایەکە ئەم پرۆسەیە بەفۆرمێک لە فۆرمەکان بەردەوام دەبێت .
چامەنێت : لەڕۆژی ٢١ی ئایاردا ماڵپەڕی شا پرێس لەهەواڵێکیدا باس لەنزیک بوونەوەی دەوڵەتی تورک و ئیسرائیل لەسەر پرسی دەوڵەتی سوریا دەکات ،پێتان وایە ئەگەر نزیک بوونەوە و ڕێک کەوتن لەنێوان دەوڵەتی تورک و ئیسرائیلدا هەبێت ج کاریگەرییرک لەسەر کوردانی ڕۆژ ئاوا لەلایەک و لەسەر پرسی ئاشتی لەلایەکی ترەوە دروست دەکات ؟
جوتیار رەشید :خۆی راستییەک هەیە ،نە سوریا نە هیچ ووڵاتێک لەم ووڵاتانەی ئەم ناوچەیە یاخود دەوڵەتێک لەم دەوڵەتانەی ئەم ناوچەیە بەتەنیا پەیوەست نییە بەنێوان ئیسرائیل و تورکیاوە بەنمونە ووڵاتێکی وەکو سوریا ڕوسیا کاریگەری لەسەری هەیە ،ئێران کارگەری لەسوریا هەیە ،کوردکاریگەری لە سوریا هەیە ،عەرەب کاریگەرییان لەسوریا هەیە واتە تۆ تەماشابکە بەحسابی خۆیان هەتا شەخسی ترەمپ گووتی ئۆردوگان دەوڵەتی سوریای گۆڕیوە پیاوێکی باشە و کاریگەری هەیە و ئەو خۆی هەموو شتەکانی کردووە ،ئێ بەڵام لەڕاستیدا وا دەرنەچوو ،لەکاثکدا کە ترمپ هاتە سعودیە و ئەوملیاران دۆلارەی بۆ پێشنیارکرا ، بەتەلەفۆنێک یان بەدوو قسەی پشای سعودیە ئەحمەد شەرعی هێنا لەوێ لەگەڵی دانیشت ،خۆی ئەوە بێ ڕۆڵکردنی تورکیا بوو لەسوریا ،راستییەکی تریش هەیە هیچ یەکێک لەو هێزانە بەتاقی تەنیا ناتوانێت هەموو داخوازییەکانی خۆی یان هەموو بڕیارەکانی خۆی جێبەجێ بکات ،واتە خۆی بەتەنها دروستکەری هاوکێشەکان نی یە ،خۆی بەتاقی تەنیا پارسەنگە هێزەکان ڕانارێت خۆی بەتاقی تەنیا ناتوانێت بڕیار بدات لەم ناوچەیە ،لەبەرئەوە ،هەرکەسێک کارتێکی بەدەستەوەیە بە پێ ی کارتەکەی خۆی دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت و دەتوانێت کاریگەری هەبێت ، لەلایەکی تریشەوە ڕاستییەک هەیە ئەوەی کە لەوەڵامی یەکێک لە پرسیارەکاندا باسمکرد ،من بەدید و بەبۆچوونی خۆم پێم وایە کە ئەم دوو فۆرمە لەدەسەڵاتداری لەو ناوچەیە لەگەڵ ئەم سەدەیە کۆتاییان هاتووە ،واتە ئەم فۆرمی شۆڤینی قەومیە و فۆرمی شۆڤینی ئاینییە، پێموایە دوانمونەی دەسەڵاتداری بەتایبەتی دەسەڵاتداری ئیسلامی لەم ناوچەیە بەشیعە و سوننەیانەوە لەگەڵ ئەو نمونە شیعەیەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، کەویستی هەناردەی شۆڕشبکات لەئێراق و لە سوریا و لەلوبنان و فەلەستین و لە یەمەن و ئەوانە دەستی پێکرد و بەم حاڵ و بوم حاڵە رۆی ،دوانمونەی سوننەکانیش ئاکپارتی بوو کەلەوێ لە بەهاری عەرەبیدا ویستی هەناردەی بکات بۆ ووڵاتە عەرەبییەکان ،بەدیدی من ئەم دوو فۆرمە کۆتاییان هاتووە ،لەبەرئەوە ئەم فۆرمە دووبارەبوونەوەی نییە وەکو جێگر ،لەوانەیە لەحاڵەتێکداوەکو ئەو حاڵەتەی سوریا بۆ هەموویان قازانجتر با بەم فۆرمە بەخشکەیی بتوانن دەسەڵاتێکی وەکو بەشار ئەسەد لەکۆڵ خۆیان بکەنەوە لەو ناوچەیا و ئەحمەد شەرعێک بهێننە شوێنی ،لەڕاستیدا ئەحمەد شرع هەرئەو ناوەی پيوەی نووساوە ئیسلامییە وەکو شەخسی خۆی دەڵێم ،وەکو گروپەکانی دەوروبەری ناڵێم ،دوواتر وەکو باسمکرد ئیسرائیل و تورکیا ناتوانن بڕیار لەسەر داهاتووی سوریا لەم ناوچەیە بدەن .
بەدیدی من ئەم ناوچەیە بەلایەنی کەمەوە لەم پانزە بیست ساڵەی تردا پێویستی بەجۆرێک لەئارامی. هەیە ،بۆ ؟لەبەر ئەوەی زلهێزی هەرەگەورەی دنیا کەئەمریکایە ئێستا لەکێبڕکێیەکی تونسدایە لەگەڵ سیندا ،لە روسیا لەنێوان ئۆکرانیاو روسیا شەڕو پيکدادان هەیە ،ئەم هەموو شڕو پێکدادانانە ئەمریکا ناتوابێت بەرەنگارییان بکات لەبەر ئەوە پێویستی بوجۆرێک لە ئارامی و هێورکەدنەوە هەیە لەهەندێک لەبەرەکان ،ئەم بەرانە هيمن بکاتەوەبۆ ئەوەی خۆی تەرخان بکات بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەگەورەکە کە چینییەکانن ،بۆیە باوەڕم وایە جۆرێک لە ئارامی لەم ناوچەیە و بەتایبەتی لەم ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستە سەرپێ دەکرێت ،هۆکارێکی دیکەیش بەدیدی من ،ئەوەیەکە ئەوروپا ئەوەی کەلەدوای شەڕی جیهانی دووەمەوەئەم پێشکەوتنە هاتە گۆڕێ ئێستا ئەوروپا بەرەو پیری دەڕوات کۆمەڵگەی ئەوروپی و ئەو سیستمەی لەئەوروپادا بوو بەرەو پیربوون دەڕوات ،لەبەرئەوە بەخوێندنەوەی من پێم وایە سیستمە جیهانییەکە پێویستی بەبەدیلێکی ئەوروپا هەیە ،ئەو بەدیلەیش بەدیدی من لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەیانەوێت سەرپێ ی بخەن لەبەرئەوە کورد لەسوریادا و لەم ناوچەیەدا پێم وایە بەفۆرميک لەفۆرمەکان چونکە نەتەوەیەکی هەرەگەورەی ئەم ناوچەیەیە کەتا ئێستا هیچ مافێکی پێ نەدراوەوەدواتریش بابەتی فەلەستینییەکانیش بەرەو چارەسەر دەبەن لەبەە ئەوە پێم وایە کورد بەدیدی من مەترسی ئەوەی کەلەسەدەی ڕابردوودا وەک ئەنفال و کیمیاوی و قڕکردنی بەکۆمەڵ و کوشتن و ئەوانەی لەسەر نەماوە ، دەبێت بەفۆرمێک لە فۆرمەکان ڕازی بکەن ، ئەگەرنا کورد دەتوانێت ئەو ئارامییەیان لەوناوچەیە لێ تێک بدات .
چامە نێت :پێتان وایە ئەم جارە پرۆسەی ئاشتی هیچ زامنێکی نێو دەوڵەتی هەبێت پشتیوانی و بەرگری لێبکات؟
جوتیار ڕەشید :بەشێکی وەڵامی ئەم پرسیارەم لە بەشی کۆتایی وەڵامی پرسیای پێشوودا داوەتەوە ، بەراستی من پيم وایەکە لەبەرئەو هۆکارانەی لە وەڵامی پرسیاری پێشوودا ئاماژەمان پێداوە ،چونکە من پێم وایەکە لەبەر ئەو هۆکارانەی باسم کردن بەجۆرێک لەجۆرەکان ئەم زامن کردنە زامن کردنی نووسراوە یان بە گوێ ڕاکێشانی تورکیا و دەسەڵاتدارانی ئەم ناوچەیە وەکو ئەحمەد شەرع و ئەوانەیە یان لەدەسەڵاتی ئێراقدا وەکو دەیبینی ئەم هەمووململانێ یەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی دەکات کەچی هێشتا هەر ئەم زلهێزانە گوێ ی حکومەتی ئێراقی دەگرن بۆ ح
ئەم دەسەڵاتەی هەرێم ،لەبەر ئەوە پێم وایە کە پێگەی کورد لەم ناوچەیەدا جا ئەم پێگەیە هەرئەوە نی یەکە زلهێزەکان بیدەن بە ئێمە ،ئێمە هەروەکو جارێکی دی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی جارێک باسی ئەوەم کرد گووتم بەپێچەوانەی هەموو گەلانی دونیاوە لەڕووی کۆمەڵگەییەوە وەکو کۆمەڵگە یەکگرتووییەکی زۆر باش و پتەومان هەیە ،بەڵام لەڕووی حیزبە سیاسییەکان و دەسەڵاتداران و بریار بەدەستەکانمان لەیەکتر ترازاو و لەیەکدی جیاوازن ،ئەمەیش بۆ خۆی کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر پلاندانان و بڕیاردان و بڕیار دروستکردنی زلهێزەکان و تەنانەت دەسەڵاتەکانی ئەم ناوچەیەش ،لەبەر ئەوە لەبەرژەوەندییان نی یە ،نەلەبەرژەوەندی زلهيزەکانە نەلەبەرژەوەندی پرۆژە جیهانییەکانە نەلەبەرژەوەندی دەسەڵاتدارە هەرێمییەکانی ئەم ناوچەیەی وەکو تورکیاو ئێران و عەرەبەکانە کە کورد جارێکی دیکە ناچاری ئەوە بکەنەوە کەدەست بۆ چەک بەريتەوە ،چونکە هەموویان پێویستییان بەجۆرێک لە ئارامی هەیە لەم ناوچەیەبۆ ئەم حەفتاو پێنج ساڵەی ئەم سەدەیە کەماوە .
چامە نێت :بۆ پشتیوانی کردن لەبەرەو پيش بردنی ئاشتی پێویستە ڕوناکبیران و دەزگا میدیاییەکان چۆن خۆیان ئەرکدار بکەن ؟
جوتیار رەشید : لەڕاستیدا ئەرکی حەقیقی وڕاستەقینەو گەورەی ئەم پڕۆسەی ئاشتییە لەداهاتوودا ئەرکی کۆمەڵگەیە ، ڕۆشنبیر و دەستەبژێری کۆمەڵگە کەپێیان دەگوترێت دەستەبژێری کۆمەڵگە لەڕاستیدا دەبێت ڕۆڵی سەرەکی ئەوان بیبینن ، واتە ڕۆڵی سەرکی ئەوان لەئێستاوە تاکو ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و دواتریش لەکۆمەڵگەدا ئەرکی ئەوانە کە بەرچاو ڕوونی بدەن بەخەڵکی ئاسایی بەرچاو ڕوونی بدەن بەکۆمەڵگا لەسەر هۆکارەکانی سەر پێخستنی ئەم پرۆسەیە ، لەسەر ئامانجەکانی ئەم پرۆسەیەیە ، لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی لەهەردووک قۆناغەکەدا، لەسەر ئەوەی کەخەڵک چۆن بەشداری بکات ، وەلەحاڵەتێکدا کە لایەنێک واتە بۆ نمونە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پاشەکشە بکات لەهەنگاوێکدا چۆن کۆمەڵگە والێبگەیت کە فشاری لێبگەن بەناڕەزایەتی دەربڕین ، چۆن بە فشاری ڕێکخراوەکان بەفشاری میدیا ، بەفشاری کۆمەڵگەیی بەخۆ پیشاندان ، بەهەموو ئەوانە ، ئەمە ئەرکی دەستە بژێر و ڕۆشنبیری ناو کۆمەڵگەیە لەناوخەڵک ، و دواتریش لەقۆناغی داهاتوودا خۆ ئەرکە سەرەکییەکە دەبێتەوە ئەرکێکی سەرەکی کۆمەڵگەیی ، لەبەر ئەوە سیاسەتی بەکۆمەڵگەیی کردنە ، واتە کۆمەڵگە بەسیاسی کردنە ، کۆمەڵگە چۆن دیموکراتیزە دەکرێت ؟،چۆن دەیکەیت بەکۆمەڵگەیەکی دیموکرات ،کەلەحاڵەتێکدا تاکەکان یائەندامەکانی هەموویان هۆشیار بن بەمافەکانیان و بەئەرکەکانی خۆیان بەرەو ئەو پرۆسەیه بەپابەند بان بەکۆمەڵگەکەیان ، بەخوێندنەوەیان بۆ بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگە بەخوێندنەوەیان بۆ هەڵس و کەوت و بڕیار و کردارەکانی دام و دەزگایەکانی بەڕێوەبردن ، ئایا ئەم بڕیارانەیان لەگەڵ بەرژەوەندی کۆمەڵگە دێتەوە ، ئایا لەکوێدا ڕایانبگرن ، لەکوێدا بیانوەستێنن ، لەکوێدا بیانگۆڕن ، هەموو ئەمانە ئەرکی دەستە بژێر و ڕۆشنبیری کۆمەڵگەیە ، کەبەداخەوە لەباشوری کوردستان ، یان نایکەن یان کەدەیکەن زۆر بە سەقەتی دەیکەن ، چونکە لە ئەم دیدە تەسکەی پێسووەوە کەباسمانکرد لەودیدەوە سەرچاوەی گرتووە ، وە بەداخێکی گەورە تریشەوەکە ئەوانەی کە پێیان دەگوترێت ئۆپۆ زیسیۆن بوون بەکۆپی دەسەڵات ، نوخبە و ڕۆشنبیر بوون بەکۆپی ئۆپۆزیسیۆن ، بەداخەوە لەباشوری کوردستان ئەگەر مەبەستت باشور بێت من پێم وایە ئەرێکی زۆر قورسە ، بەڵام ئەرکێکیش نی یەلەکردەنەهاتووبێت ،بەشی ئەوە دەستەبژێڕ و ڕۆشنبیری بەئاگا هەن دەتوانرێت ڕۆڵیان پێ بدرێت ، دەتوانرێت دەزگاڕاگەیاندنەکان ، ڕێکخراوەکان ،دەتوانرێت لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە، پێگە و پلاتفۆرمی تایبەت بکرێتەوە تائەم دەستەبژێر و ڕۆشنبیرانە قسەی تێدا بکەن ، بابەتەکان بوروژێنن ، ووردەکاری و ڕوونکردنەوە بەخەڵک بدەن ، هەموو ئەمانە دەکرێت بەڵام بەڕاستی پرۆسەیاکە پێویستی خەڵک هەیە ، هەم پێویستی ئیمکانییەتیش هەیە.
چامەنێت : زۆر سوپاس بۆ چاودێری سیاسی بەڕێز( جوتیار ڕشید) گەلێک ماندومان کردیت و گەلێک زانیاری بەسوودتان دەربارەی ئەم پرۆسەیە بەئێمەیش و خوێنەرانیش بەخشی .
جوتیار رەشید :زۆر سوپاس هیوادارم توانیبێتمان کەلێنێک بەزانیاری بەسوود بۆ خوێنەران پڕ بکەینەوە .
…….کۆتایی ….