هەڵوێستەیەک لەسەر پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان و لێکەوتە و کاردانەوەکانی
لەدرێژەی مێژووی سیاسی خۆیدا ئەو کەسایەتییەکی تەواو جیاواز بووە لە سەرجەم کەسایەتییە سیاسییەکانی دی ،بەڕێز ئۆجەلان واتە کەسایەتییەکی خاوەن پرەنسیپ و باوەڕمەند بەهەر ووشەک کەدەریان دەبڕێت
لەدرێژەی مێژووی سیاسی خۆیدا ئەو کەسایەتییەکی تەواو جیاواز بووە لە سەرجەم کەسایەتییە سیاسییەکانی دی ،بەڕێز ئۆجەلان واتە کەسایەتییەکی خاوەن پرەنسیپ ، ئەو هەر ووشەک کەدەریان دەبڕێت ، لە بنەمای متمانە بوون و باوەڕداری خۆیدا گوزارشتیان دەکات ، بەمانای تەواوی فەلسەفەی سیاسی کار بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیانی مرۆڤایەتی دەکات ، ئەو تەنها فەیلەسوفێکە کە ژینگە دۆستی و مرۆڤ دۆستی کردووەتە بنەمای پێشکەوتنی مرۆڤایەتی ، لەپاڵ تێکۆشانی بۆئازادی گەلی کورددا پەیامی چارەسەری بۆکۆی گەلانی ڕۆژهەڵات و گەلانی جیهانیش پێیە ، هەربۆیا ئەوانەی لە فەلسەفە و هزر و تێڕوانینەکانی تێدەگەن بە ڕێبەری گەلان ناوی دەبەن .
بەڕێز ئۆجەلان لەمێژووی سیاسی خۆیدا جگەلەوەی زۆر ترین بەرپرسیارەتی و ئەرکی لەئەستۆی خۆی گرتووە زۆرترین قوربانیشی بە ژیانی خۆی داوە لەپێناوی ئازادی گەلی کورد و پێکەوەژیانی گەلاندا ،وەک هەمووان دەزانن ماوەی ٢٦ ساڵە لە جەستەی ئەودا گەلێک زیندانی کراوە و لەجیاتی هەموو گەلی کورد ڕووبەڕووی خراپترین جۆرەکانی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووەتەوە ، بەڵام پاشی ئەو هەموو ساڵە مرۆڤێکی لەسەرپێ وەستاو و خاوەن ئیرادەیە و لەیەکەمین دیداری پاش تێپەڕاندنی چەندساڵێک لە گۆشەگیریدا ، بەوپەڕی باوەڕ بەخۆ بوونەوە ، بە عومەر ئۆجەلانی برازای دەڵێن : گەر دەرفەتم پێ بدرێت ئیرادەی چارەسەری ئاشتیانەم بۆ کێشەکانی گەلانی جیهانی ناوەڕاست هەیە .
بەڕێز ئۆجەلان وەک هەمیشە کەهەنگاوەکانی ڕاچڵەکینی کۆی مرۆڤایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە ، لەدواین بەیاننامەیشیدا دووبارە هەموو جیهانی ڕاچڵەکاند و زۆر بە هۆشمەندانە ئەو ڕاستییەی خستە ڕوو کە ئەوانەی تیرۆریستن دوژمنەکانی مرۆڤایەتی پێکەوە ژیانی گەلانن نەک گەریلا و ووڵاتپارێزان ، ئەو ئەوەی پیشانی هەموو جیهاندا کە جەنگی کورد جەنگی ڕەوایە و ئامانجەکەی دانپێدانانی مافی نەتەوەیی گەلێکە کە دەبن بەمایەی ئاسوودەیی بۆگەلانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەم گەلانی جیهان .
بۆ گفت و گۆ کردن دەربارەی پەیامەکەی بەڕیز ئۆجەلان و لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی لاپەڕەی دیداری چامە لەماڵپەڕی چامەنێت بەگرنگی زانی لەگەڵ نووسەر و چاودێری سیاسی بەڕێز ( نەورۆز فازیل ) دا ئەم ووتووێژە ساز بدات ، بەو هیوایەی گفت و گۆکەماندەربارەی پرسی گەلەکەمان وخەبات و تێکۆشانی بەڕێز ئۆجەلان خزمەتێکی بچوک بگەیەنێت ….
چامەنێت : سەرەتا سوپاس بۆ بەڕێز نەورۆز فازیل کەکاتی خۆیی پێ بەخشین و بەوپەڕی سنگ فراوانی وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە.
سەرەتا با لەوەوە دەست پێبکەین :پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان چۆن هەڵدەسەنگێنن ؟ ئەو خاڵە گرنگانە لەپەیامەکەدا کە دەوڵەتی تورکیا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەئاشتی کامانەن؟
نەورۆز فازیل : ئۆجالان بە گرنگی مێژوویی و تێگەیشتن لە سیاسەتی قڕکردن لەسەر کورد و گەلانی ناوچەکە ، بە سیاسەتێکی سەرمایەداری و هەژمونگەڕاکان دەبینێت ، هەر ئەمەشە لە جێگای ئەم پارچەکردنەی گەلان، بەڕێزیان پێکەوەیی و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لەپێناو خاوەنداریکردن لە خاک و ماف و ئازادیەکان و دیموکراسی بڕوای ئەوە، کەواتە تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکرات بەدلی دەوڵەت نەتەوەی باڵادەستە. دەوڵەتی تورک دەخاتە بەردەم گەلی تورکیا و ناوچەکە بۆ ئاشتی، تا لە گۆڕانکاری زهنی کۆمەڵگای تورکیا کرانەوە و تێگەیشتن بۆ پێکەوەیی و ئازدی ڕێگا خۆش بکات، بە جۆرێک بەرپرسیاری ئەکات بەرامبەر داهاتووی تورکیایەتی نوێ.
چامە نێت :لەڕووی نێو دەوڵەتی ئەم پەیامە چۆن پێشوازی لێکراو چی بەرپرسیارێتی یەک دەخاتە ئەستۆی نێوەندە جیهانییەکان ؟
نەورۆز فازیل : لە ڕووی نێو دەوڵەتییەوە هەڵوێستی ئۆجالان ڕاستی زهنیەتێکی مێژوویی گرنگە کە کورد هەمیشە ئاشتی ویستووە، ئەوا ئێمە ئامادەین بۆگەیشتنی ئەو پرسە بە جێگای خۆی ، کەواتە جیهان بە هەڵوێستی ئۆجالان شۆک و بێچارە دەبێت بەشداری پرۆسەی ئاشتی بن لە نێوەند گیری ئەم پرۆسە مەزنەدا ، هەر ئەم هەڵوێستە تێگەیشتنی تێرۆری لەلای جیهان ڕەواندەوە ،هەرچۆن لەڕابوردووشدا هەروابووە.
چامە نێت :ڕۆڵی میدیای کوردی بەگشتی لە ڕوماڵکردن و گەیاندنی پەیامەکە چۆن بوو ؟ بەڕای ئێوە لەم جۆرە دۆخانەدا میدیای کوردی دەبێت چ ڕۆڵێک بگێڕێت ؟
نەورۆز فازیل : میدیای کوردی لە ئاست شیکار و شرۆڤەی پەیامێکی ئاوها توانای تێگەیشتنیان لاواز بوو ،چونکە هەرکەسێک ئۆجالان نەناسێت و شێوەی دەربڕین و بگرە نوسین و تێزەکانی ئەوی نەخوێندبێتەوە، لە شرۆڤە کردندا لاوازی دێنێت ، بۆیە میدیای کوردی تەنها لەدوو چەند ووشەیەکی پەیامەکە دەرکەوتن ،ئەویش بابەتی چەکبوو ، بۆیە دەبوو قوڵتر لەسەر پرسی یاسایی و دیموکراسی قسەیان بکردایا تا شیکاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستور و یاسا ڕاسیستانەکانی دەوڵەت تورک لەڕێگای پەرلەمانەوە باسکرابایە. بۆیە گرنگە میدیای کوردی ڕاستی تێگەیشتن بۆ شیکاری ووشە بە ووشەی بەڕێز ئۆجالان بکرداێە ،نەک کۆمەڵگە و گەلەکەمانشۆک بکات بە هەواڵێکی کرچ و کاڵ.
چامە نێت : ئەرکی توێژی ڕووناکبیری کورد بەرامبەر بە پرسی ئاشتی لەقۆناغی ئێستا دا چییە ؟
نەورۆز فازیل : توێژی ڕۆشنبیرانی نێو کۆمەڵگە ئەرکی بەرپرسیارێتیان بۆ ئەم قۆناغە هێزدانە بە پرۆسەی ئاشتی و ڕێکخستنەوەی گەل و شیکاری ئەرێنی پەیامەکەی ئۆجالان ، دوربن لە بەلاڕێدابردن لەسەر قازانج و لایەنێک یان چینێک ، ئەمە پرسی ئەخلاقی مێژوویی ئەم قۆناغەیە، کە بەدرێژایی مێژوو نەتەوەکەمان خوێنی لێ ئەچۆڕێت.
چامە نێت :وەڵامەکی قەندیل بۆ پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان ، بەدەنگەوە هاتنی تەواوی پەیامەکەی بەڕێیان بوو ، هەڵسەنگاندنتان چی یە بۆ مەرجەکان ؟ ئایا ئەو مەرجانە تێری بەڕێوە چوونی ئاشتی دەکەن ؟
نەورۆز فازیل : وەڵامی پەکەکە بۆ پەیامەکەی ئۆجالان مێژوویی و بەرپرسانەیە لە چارەسەر و ڕێگا ڕاستەکەی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی، خاڵی گرنگ لەم هەڵوێستەی پەکەکە ئەوەیە داوای بەڕێوەبردنی کۆنگرە لە بەڕێز ئۆجالان ئەکەن ، واتا تورکیا ئەبێت بە ئەرکی ئەخلاقی خۆی هەستێت کە پێویستە ئازادی ئۆجالان مسۆگەربێت، هەزاران زیندان ئازادبن، ئەمەش هەڵوێستێکی جوامێرانەی بزاوتی ڕزگاری خوازی کوردە، کە پرسی گەل و ڕێبەرەکەی بە گرنگتر دەبینێت.
چامە نێت : بەڕێوە چوونی پرسی ئاشتی و سەرگرتنی چۆن کار لەدۆخی گەلی کورد دەکات لە بەشەکانی تری کوردستان و بەتایبەت لەڕۆژ ئاوای کوردستان ؟
نەورۆز فازیل : کاریگەری ئاشتی بەم شێوازەی بەڕێز ئۆجالان تەواو گرێدراوی پرسی کوردە بەگشتی ، کەواتەچارەسەری گشتگیری بۆ کۆی بەشەکانیتری،کوردستان بە بنەما ئەگرێت ، هەربۆیە ئاشتی ڕاستەقینە دەبێت کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان و باشور هەنگاوێکی یەکەمی پرکتیکی سەربازی بێت لە ناوچەکە، بۆیە پرسی کورد یەک پرس و یەک دیدگای تەواوی ئاشتی و ئارامی وخۆشگوزەرانی ناوچەکە و ڕۆژ هەڵاتی نوینە.
چامە نێت : پێتان وایە دەوڵەتی تورکیا و بەتایبەتی دەوڵەتی قووڵ دەچێتە ژێر باری مەرجەکانی قەندیل ؟
نەورۆز فازیل : دەوڵەتی قوڵ کێشەی زهنیی هەیە،چونکە خۆ بە خودا زان لە هێزی فاشیزمیانەوە وەرگرتووە ، هەربۆیە ئاسان نییە ئاشتی قبوڵ بکات،بەڵام ئەبینن پەنجا ساڵە لەبەردەم گەرێلادا شکاوە، سامانی وڵاتی لەدەست داوە ، هێزی بەرنگاری لاوازبووە ،گەل لە تورکیالەسەر پێی خۆی وەستاوە، هاوتەریبن لەگەڵ ڕێبەرەکەیان لە ئیمڕاڵی . لە لایەکیترەوە لە هاوکێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین تورکیا و قەتەر دەرخراون لەجێگایدا ئیسرائیل وسعودیە ڕۆڵ ئەبینن، کەواتە پارچەبوونی دەوڵەتی تورکیا لەڕێگایە، هەربۆیەچارەی ئەم پارچە بوونە لە ئیمڕاڵییە.
چامە نێت : لەشیمانەی نەچوونە ژێر باری مەرجەکانی قەندیل دۆخەکە چی بەسەردادێت؟ بەتایبەت بۆ دەوڵەتی تورک پێشبینی چی دەکرێت ؟
نەورۆز فازیل : . لەشیمانەی سەر نەکەوتنی ئاشتی ،ئەوە تورکیایە هەموو شتێک لەدەست ئەدات،متمانەی گەلی توڕک، متمانەی نێوەندە نێودەوڵەتیەکان ، پارچە بوونی حیزبەکانی نێو تورکیا لەسەر پرسی ئاشتی و دیموکراس، هەروەها پێگەی کورد مەزنتر دبێت لە جیهاندا، چونکە بە ڕاستەقینەی تێگەیشتنەوە باس لە ئاشتی ئەکات،کەواتە تێگەیشتنی تێرۆری سەر پەکەکە کاڵ ئەبێتەوە ،ودواجار بەرخودان بەردەوام ئەبێت ، تا ڕۆژگارێکیتر بەوپەڕی شکستەوە مل بۆ ئاشتی ئەداتەوە.
چامە نێت : : بۆ هەر دۆخێک پێویستە کۆمەڵگە ئامادەسازی ئەوە بکات هەندێک بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێت ، گەلی کورد لەم دۆخەدا چی بەرپرسیارێتییەکی لەئەستۆدایە ؟
نەورۆز فازیل : . گەلی کورد پێویستەڕێگا لە چەواشەکاری و درۆ بگرێت ، پێویستە گەل لە پشتی بەڕێز ئۆجالان بێت بۆ ئاشتی چونکە تاکە ڕێگای ئازادی و دیموکراسی و یاسایی چارەسەری هەوڵ و ئەخیرە، بۆیە یەکێتی گەل و لایەنەکان گرنگی خۆی هەیە بۆ ئەم پرسە مێژووییە.
چامە نێت : لەکۆتاییدا سوپاسمان بۆ نوسەر و چاودێری سیاسی بەڕێز نەورۆز فازیل .