دیداری چامە

دەستپێشخەرییەکانی هێڵی تێکۆشانی ئازاد لە پێواژۆی ئاشتیدا و چاوەڕوانییەکانی گەلی کورد لەلایەنی بەرامبەر

بەشی دووەم و کۆتایی


سازدانی گفت و گۆ : سوارە مەحمود حەسەن

چامە نێت :
ئیتر کاتی ئەوە نەهاتووە دەوڵەتی تورک لەوەتێبگات کە پيویستە هەنگاوی ئەرێنی بنێت؟ ئایا هیچ چاوەڕوانی تێگەیشتنی لێدەکرێت؟
سیڤان سەعید :
نەخێر هیچ وەختێک دەوڵەتی تورک تا ئەوڕۆش تێنەگەیشتووە و ناشیەوێت تێبگات ، کە پيویستە هەنگاوە بنێت ،بەڵام لەناچاریدایە ئەو هەنگاوە دەنێت ، وەئەگەر هەنگاو نەنێت زیانی زیاتر دەکات ، بەڵێ ڕاستە گەلی کوردیش لە ناچاریەکی گەورەدایە ،لەنارەحەتییەکی گەورەدایە ، بە ئاسانی شەڕی ناتۆ و شەڕی درۆن و ئەوانە ناکرێت لەو ئەشکەوتانەدا ،بەڵام وەکو پێشووتر گوتمان ئەوتەڤگەرە بریتی نی یە لەچەند هەزار چەکدارێک ، ئەو تەڤگەرە بریتی یە لەدەیان هەزار بەڵکو سەدان هەزار بەڵکو ملیۆنان خەڵک کە باندۆریان کراوەتەسەر لەبەر ئەوەی ئازادییان دەوێت و گەڕانەوەیان بۆ نی یە ، لەبەرئەوە دەوڵەتی تورک و تەنانەت گەلی تورکیش ئەوانەی کە دەستەگرن لەگەڵ دەوڵەتەکەی خۆیان لەوێ ، ناچارن هەنگاوێک بێنە پێش ، بەتایبەتی ئەوهەنگاوانەی کەتائێستا تەڤگەری ئازادی دەینێت کارێکی کردووە کەئیدی ئەم جارەیان بەڕاستی نەک بە سوعبەت تۆپەکە لە ساحەی دەوڵەتدایە ، دەبێت ئەم ڕۆ و بەیانی لایەنی کەم کۆمیسیۆنێک دروست بکرێت لەپەرلەمان بۆئەوەی کە قسە لەسەربەیاساییکردنی ئەم هەنگاوانە بکرێت ،قسەلەسەر ئەوە بکرێت کە ئەو زیندانییانە لەسەریاسای تیرۆر زیندانی کراون بێنەدەرێ ، کورد بوون مانای چی؟ و ئائەمانە ووردە ووردە بکەوێتە سەر مەجرای خۆی ،ئەوەمان بیر نەچێت کەئەم ململانێ و شەڕە نەگریسە سەد ساڵی خایاندووە ،ئەم ستەمە لەسەرکورد سەد ساڵی خایاندووە ،هەروا بەئاسانی بە سەد ڕۆژ چارەسەر نابێت ، و گرێ ی زۆری تێدەکەوێت و ئەوانە هەمیشە هەیە ، مادەم ئەو تەڤگەری ئازادییە لەسەر پێ ی خۆیەتی و هێزی ئەوەی هەیە کە بتوانێت بڵێت ئەگەر ئەوبژاردەیەنا ئەم بژاردەیەی تریان ، واتە ئەوە ئومێدێک هەیە کە ئەم پرۆسەیە بەرەو پێش بڕوات و دەوڵەتی تورک وەکو جارەکانی تر نەتوانێت حیلە بازی بکات بەتەواوی.
چامە نێت :
ئەگەر دەوڵەتی تورک وەکو پێویست هەنگاوی نەنا پرۆسەی ئاشتی چ ئاراستەیەک دەگرێتە بەر ؟
سیڤان سەعید:
وابزانم لەپرسیاری پێشووتردا وەڵامم دایەوە ، کەئەگەر دەوڵەتی تورک وەکو پێویست هەنگاوی نەنا ئەوا ئێمە دەچینەوە بۆ کارەکەی خۆمان کە لایەنی کەم لەنەوەدو سێوە کە ئەم خەیاڵە گۆڕاوە ،کەپارتی سیاسی لەباکوری کوردستان دروست دەبێت ، وەکو هەپ بۆیەکەمجار ئەمجا دەهاپ ،هەدەپ ،ئۆزدەپ ،دەتەپە ، بەدەپە ، دەبەپە ،هەدەپە و ئاخر جاریش یەشیل سۆل پارتیسی (yeșil sol Patti) واتە پارتی چەپی سەوز ، وە ئێستا دەمپارتی ،ئەمە نزیکی دەدانەجار حیزب و سەدان ڕێکخراو دروستکراوە ، دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەوحەرەکەتە بریتییەلە هێزێکی گەورەی وەکو جارجار لەناو سیاسەتدا پێ ی دەگوترێت دەوڵەتێکی موبایل ، ئەوە خۆی دەوڵەتێکی جووڵاوە ، واتە دەوڵەتێکە لەبیست بۆ سی دەوڵەتی جیهان گەورەترە و دەوڵەمەند ترە ، لە بیست بۆ سی دەوڵەتی جیهان جەمعیەتی زۆر ترە ،خۆ هەروا گاڵتە نی یە ئیتر تۆ وابزانیت چوار پێنج هەزار گەریلا لەو چیایەیە و ئیشەکە تێک بچێ و دیسانەوە بگەڕێنەوە پێشوو ، ئێمە ئەزموونی دووهەزار و پانزەمان هەیە ، واتە گەلی کورد هەنگاوی زۆرە ، ئۆپشنی زۆرە لەو بارەیەوە بەڵام بەرخۆدانێکی بێوێنەی گەرەکە ، بەرخودانە بێ وێنەکە تەنها بەو هەڵۆیانەی ئازادی دەکرێت ، بەخەڵکێکی وا تەبیعی ناکرێت کە لەڕەوشەکەش تێناگات ، بەڕاستی بەدایکانی شەهیدان دەکرێت ، دایکانی شەهیدان خۆیان ناو ناوە دایکانی سوڵح دایکانی ئاشتی ، خۆیان جەرگیان سووتاوە بەڵام ئەوان زیاتر لەئێمە بەتەنگ سوڵحەوەن و پێیان وایە کەسوڵح زەروورە ، ئێمەیەک کەدانیشتووین لە شوێنێکا و هیچ کارێکمان نی یە ، هیچ خزمەتێکمان بۆ ئەو گەلە نی یە ، هیچ قوربانیدانێکی جدیمان بۆ ئەو گەلە نەداوە ، لەخۆمانەوە گلەیی دەکەین و پێمان وایە کارێکی خراپ دەکرێت ، بەڵام ئەوانەی کەکارەکەیان لەسەر شانە لەڕۆژانی سەختدا دەزانن کە چۆنی بەڕێوە بەرن ، وە ئەم جوملەیە کەزۆر زۆر گرنگترە ئەو پەنجا و دوو ساڵە ئەگەر لێ لێ بووبێت لەمەودوا ئیدی قۆناغێکی تازەیە و پێ ی دەگوترێت لۆ لۆ ، ئەوی کەلە سترانی کوردیدا لێ لێ و لۆلۆ هەیە ، تەبعەن لۆلۆ درێژ ترە لە لێ لێ هەمیشە ، وەقورستریشە ، بەڵام تەنها ئەو کەسانە دەتوانن ئاشتی بەڕێوە بەرن کەتوانیبێتیان شەڕ بەڕێوە بەرن ، هەمیشە من ئەم قسەیە ئەکەم لەگەڵ هاوڕێیاندا ، بیهێننە پێش چاوتان ئەگەر لەجێ ی پەکەکە چل و چوار ساڵە ئەمڕۆ کەلەلیستی تیرۆری هەموو دنیادایە ، لەلیستی تیرۆری لە ووڵاتی چینەوە هەتا بەرازیلدایە ، لەگەڵ ئەودەوڵەتانەدا بەریتانیا و ئەمریکا و هەموو یەکێتی ئەوروپایش ، بیهێننە پێش چاوتان ئەگەر یەکێتی و پارتی ، حیزبی ئاوا نازانم ناویان بنێم کلاسیک ناویان بنێم دواکەوتوو ناویان بنێم چی؟ ئەوانە چل و دوو کاتژمێر لەلیستی تیرۆری لەندەنا بوونایە ، بانقەکانیان هەموو دابخرایە ، شۆڕشگێڕەکانیان هەموو بکرانایەتە دەرەوە و بکرانایەتە زیندان و تەنانەت ئاڵاو سیمبولەکانیانشیان قەدەغە بکرایە ، ئەم حەرەکەتە بەرگەی ئەو شتانەی گرتووە ، بەرگەی دەیان هەزار زیندانی گرتووە ، ئەوانەی کەلەگەڵ بەڕێز ئۆجەلاندان هەیانە سی و یەک ساڵە لەزینداندایە ، واتە بەڕێز ئۆجەلان بۆ خۆی بیست و شەش ساڵە لەزینداندایە هاوڕێکانی کەیەکێکن لە بڕیاردەرانی ئەو حەرەکەتە ، بەکوڕ و کچەوە ، بەژن و مێری شەرەفمەندەوە هەیانە سی و یەک ساڵە لەزیندانە ، واتە هەزارانن واتە سەدانیش نین هەزارانن ، ئەوحەرەکەتە بەرگەی ئەو هەموو ڕۆژگارە سەختانەی گرتووە ، بەرگەی ئاشتیش دەگرێت ،بەرگەی موعامەلە کردنیش دەگرێت ، ئەگەر وەکو گوتمان هەر هیچ نەکرا ، دیسانەوە دەستدانە چەک ڕەنگە زۆر ئاسانتر بێت لەوەی دەست بدەیتە کارێکی قورستر لەوە کە پێ ی دەگوترێت دیبلۆماسیەت ، واتە ئێستا هیچ شتێک نەگۆڕاوە لەو بارەیەوە ، هەموو کارەکان وەکو خۆیان دەمەشن ، واتە هیچ ئۆرگانێکی ئەو حەرەکەتە کەئێستا ناوی کەجەکەیە ، لەجێ ی خۆی نەجووڵاوە ، هەمووی خەریکی کاری خۆیەتی بەهەمان شێوە لەهەر چوار قوڕنەی دنیادا ، لەبەر ئەوە کار زۆر زۆرە ، ئۆپشن زۆرە ، بەڵام کاری مەردانە و لێبڕاوانەی دەوێت ، کەئەو حەرەکەتە خۆی دەميکە فێری ئەوە بووە ، وەکو لەداخویانییەکەی دوێنيشدا (داخویانی دەستپێشخەری سومبولی ئەشکەوتی جاسەنە) ئەو هەڤاڵانە ووتیان : (ئەم بەخۆ خەبات پرباش ناس دکەین ) ،پڕ باش ناس دکەین ! ئەوە ڕستەیەکی زۆر جوانە و زۆر باش دەزانن خەریکی چین و چۆن خەبات بکەین ، ئەوە گرنگە کە هیچ کەس ئەمەی لەبیر نەچێت .

چامە نێت :
پێتان وایە لەدوای ئەو دەستپێشخەریە سمبولیەی کەلەئەشکەوتی جاسەنە ئەنجامدرا ، ئیدی کورد هیچ دەستپێشخەرییەکی دی مابێت دەستی بۆ ببات ؟
سیڤان سەعید :
بەڕاستی ئەو کارەی کە پێ ی دەگوترێت چەک دانان ، نەک چەک ئیمحاکردن ، وەک ئەوەی سی چەک سووتا ، ئەوەنا هەر چەک دانانی تەواوەتی ئەوەی کە ئیشمان بەچەک هیچ نەمێنێت ، ئەوە دەبێت بکەوێتە کۆتای کۆتایی دۆخەکە ، واتە دەبێت کۆمەڵێک هەنگاوی گەورە و جدی بنرێت ، هەرلە پرسی گۆڕینی یاسا ، لە بارەی پرسی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە ، و پرسی ئاساییکردنەوەی ڕای گشتی ، واتە خەڵکی جاهیل نەیەتە سەر تیڤی و حیزبی بچکۆلە جاهیلیان هەیە کەلەوێ زۆر زۆر ڕاسیست و نەژاد پەرستن ، دوو کەس دێن و دەیانهێننە سەر تەلەفزیۆن دەگرین و کەبرایان کوژراوە ، سەرباز بوون و نازانم ڕازی نابم و کۆمەڵێک لەم قسە بێ مانایانەی کە دەیبینین ، ئەمانە هەرهەمووی ووردە ووردە دەبێت بە بڕیاری سیاسی گەورە ، ،چونکە گەلی تورک مەخابن ئەوەندە گەوجێندراوە دەتوانێت ئێستا کەسێکی وەکو ئۆردوگان یان باخچەلی ، بڵێت کاکە لەمڕۆوە ئیدی کەس ناتوانێت بە ئۆجەلان بڵێت منداڵ کوژ ، ناتوانرێت پێ ی بگوترێت سەرۆکی تیرۆریستەکان ، بەو ڕێکخراوە ناگوترێت تیرۆریست ، ووشەی تیرۆریست نابێت بەکار بێت ، ئەگەر ئەم هەنگاوانە بنرێت بۆ ئاساییکردنەوەی هارمۆنی و ئاسانکردنی ژیان لە ناو ووڵاتەکەدا ، دوای ئەوەیش هەنگاوی تری زیادتر هەیە ، بەڵێ تۆ بۆ نیاز پاکی تائێستا ئەمە پێنجەمین جارە ، هەم لە مەخمورەوە هەم لە ئەوروپاوە ، هەم لەچیاوە خەڵک نێردراوەتەوە و خراوەتە زیندان ، سووتاندنی چەک کەمترە لەوەی کە سی گەریلا بچنەوە خۆیان تەسلیم بکەنەوە بۆ نیاز پاکی و بەڵام زیندانی بکرێن ، وەکو ئەوەی لە پێشوو تردا کراوە ، سی خێزان لە مەخمورەوە لەکەمپی شەهید ڕۆستەم جودییەوە بڕۆنەوە و بخرێنە زیندان ، هەموو ئەوانەمان لەبیرە کە پێشتر کراوە ، وە شتی زۆر زۆر ئاسانتریش دەکرێت بکرێت ، بۆ نمونە کۆنفرانسێکی گەورە بکرێت بۆ ئاشتی کورد و تورک لە سێ و چوار شوێنی گەورەی دنیادابۆ نمونە ، واتە هەندێک کاری زۆر زۆر باشی دیبلۆماسی و پەروەردەیی بکرێت . بۆ ئەوەی کە بەڕاستی ئاشت بوونەوەیەک دروست ببێت لەنێوان گەلی کورد و تورکدا ، ئەمانە شتی زۆر زۆر باش و جوانن و ئەکرێت کاریان لەسەر بکرێت ، بەڵام ئایا دەوڵەتی تورک ئامادەیە بۆ ئەوە ؟ ئایا میرەکانی شەڕ ئامادەن بۆ ئەوە؟ ئایا دەیانەوێت ئەوکارانە بکەن ؟ بەڕاستی گەلی کورد و تەڤگەرەکەی سەلماندیان کەئەمانە یەک دەستن ، و هەموویان گوێ دەگرن لە ڕێبەرەکەیان ، وەڕێبەرەکەشیان یەک نەفەر نی یە ئەوەی خەڵک حەز دەکات وابڵێ و پێیان وایە ئۆجەلان هەرچییەکی گووت وایە ، ڕێبەرێتییەکی کۆلێکتیڤی بەپرس و ڕاوێژ کردنە کە هەر لە بچوکترین هەنگاوەوە خەڵک دەتوانێت بیبینێت ،کە ئەم ڕێبەرێتی یە هی یەک نەفەر نی یە ، بەڵام ئەو نەفەرە سیمبولێکە و لە کەسێتی ئەودا پێشکەوتن ڕوودەدات ، بەڵام هيزێکی گەورەی مەعنەوی کە خودی خۆیشی بەڕێز ئۆجەلان هەیەتی ئینکاری ناکرێت ، بەڵام بڕیاردان بڕیاردانێکی کۆلێکتیڤە بەڵام یەک دەستە ، چ لە قەندیل بێت چ لەبرۆکسل بيت چ لەئامەد بێت و چ لەهەرشوێنێکی دنیابێت ، چ لە ئیمرالی بێت یاخود لەئەدرنە بێت ، لەهەرشوێنێک بن ئەو سەرانەی ئەو حەرەکەتە بەیەک دەست و بەیەک خەیاڵ دەیانەويت ئەو شتە پێش بخەن ، ئەگەر چی لەپراکتیک و لەهەندێک تاکتیکاتدا جیاوازی هەبێت ، لەبەر ئەوە بەڵێ هەنگاوی تر زۆرە ، ئۆپشنی تر زۆرە ، بەڵام ئيمە پيویستە چاوەڕي بکەین ،ئیتر لەو دەقەیە تۆپەکە ئەبێت لەساحەی ئەودەوڵەتە نەگریسە فاشیستە دابێت ، وەئایا حەرەکەتی ئازادی کوردستان دەتوانێت چەک بە زهنیەتی دەوڵەتی تورک دابنێت ؟ ئەو چەکە بۆگەنەیان پێدابنێت ،دەست بکەن بە خۆشۆردن لە ئەو خەیاڵە بۆگەنەیان و زهنیەتیان بگۆڕێت ، ئەمە کارێکی زۆر نەکردەنی و ناڕەحەتە ، حەرەکەتی ئازادی دەستی داوەتە قورسترین کار ، واتە بە رەتکردنەوەی تورکان لەزهنیەتەکەیان زۆر زۆر ناڕەحەتترە لە کوشتنیان ، واتە ئەم کارە زۆر زۆر خەتەرە ، بەمرۆڤکردنەوەی ئەوخەڵکەی لەوێ بەهۆی فاشیزمەوە لە مرۆڤایەتی کەوتوون ، لەئەقڵ و لەهۆشی خۆیان کەوتوون ، زۆر زۆر ناڕەحەتترە لە کوشتنیان ، ئێستا ئەوتەڤگەری ئازادییە خەریکی ئەوەیە ، خەریکی دووبارە دروستکردنەوەی کۆمەڵگەیە ، خەریکی دروستکردنی کەمیۆنە (جڤاکە) ، واتە ئەوە بنەمایەکە کەبەهیچ دەوڵەتێک ناکرێت ، ئەگەر زهنیەتێکی وا گەورە نەبێت ، ئەوە ئەوکارەیە کە ئێستا ئێمە بۆیە دەڵێین دريژترە و قورسترە بۆیە نەک پەنجا ساڵ بەڵکو زیادتریش دەخایەنێت ، مادەم پێهەڵگرتنی یەکەم دەستی پێکردووە ، وەئیرادەیەکی باش و بەرخودانێکی باش هەیە لەو بوارەدا بەهیوای ئەوەین کەئێمە شتی باشتر ببینین لەئایندەیەکی نزیکدا .
چامە نێت :
لەکۆتایدا زۆر سوپاس بۆ بەڕێز مامۆستا شڤان سەعید مامۆستای زانکۆ و پرۆفسیۆری هاریکار لەلێکۆڵینەوەی ڕۆژ هەڵاتی ناڤین بۆ زانیارییە سوود بەخشەکانی .
…..کۆتایی…

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها پشکنین بکە
Close
Back to top button