دەستپێشخەرییەکانی هێڵی تێکۆشانی ئازاد لەپێواژۆی ئاشتیدا و چاوەڕوانیەکانی گەلی کوردلەلایەنی بەرامبەر
بەشی : یەکەم
سازدانی گفت و گۆ :سوارە مەحمود حەسەن
چامەنێت : لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا گەلی کورد زۆر ترین قوربانی دەستی شۆڤێنیەتی سەرانی دەسەڵاتداری تورک و عەرەب و فارس بووە ، لەنیشتیمانی چوار مێخەکراو دابەشکراوی خۆیدا باجی کورد بوونی داوە ،بەشێوازی جۆراوجۆر و دڕندانە لەلایەن ئەم دەسەڵاتدارە فاشیستانەوە هەوڵی ئایسمیلاسیۆن و تواندنەوەی دراوە ، هەر لە کۆمەڵکوژ و ئەنفال و کیمیا بارانەوە ،تادەگات بە قەدەغەکردنی زمانی شیرینی کوردی و زیندانی کردن ئەشکەنجەدان تەنها لەبەر کوردبوون ،ئیتر ئەمە چارەنووسی گەلی کورد بووە ،گەلی کوردی تینووی ئازادیش ،بۆپارێزگاریکردن لەشوناسی کورد بوون ،ناچار بە خەباتی چەکداری کراوە ،هەرچەندە هەمووکات هێزی سەردەست و ئیمپریالیزمی جیهانی ،پایەکانی ڕاگرتنی دەسەڵاتگەری سەرمایەداری جیهان و دەوڵەت نەتەوە ،بەوپەڕی دڵرەقییەوە مامەڵەیان لەگەڵ شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلی کورددا کردووە ، ڕێککەوتن و مامەڵەی بازرگانییان بەشۆڕشەکانی کوردەوە کردووە ،کردونیان بەکارتی فشار و کاڵای مامەڵەکانیان و ،تۆمەتی جوداخوازی و تیرۆریستییان خستووەتە پاڵ شۆڕشەکانی ئازادی گەلی کورد و چاوپۆشییان لەهەموو ئەوکارەساتانەکردووە کەبەسەرگەلی کورددا هاتووە ،تاکار دەگات بەوەی لە هەر سەردەمێکی خەباتی ڕەوای گەلی کورددا گرەو لەسەر تواندنەوەی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکان لەسەردەستی زلهێزەکانی جیهان بکرێت ، بۆیە هەر لەو ڕووەیشەوە کۆمپلۆی نێودەوڵەتی لەدژی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد و هێڵی تێکۆشانی ئازادی ئەم گەلە جارێکی تر لەساڵی ١٩٩٩دا ڕێکخرا ،بەو پێودانگەی گرەو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خەباتی ڕەوای گەلی کورد کرابوو ، بەڵام لەسایەی هزری ڕيبەرەکەی و خەبات و تێکۆشانە پيشکەوتن خوازەکەی خۆیدا ڕۆژ بەڕۆژ و سات لەدوای سات لەپاشی ئەم کۆمپلۆ نێودەڵەتییەوە تێکۆشانی کورد لەسایەی پارتی کارگەری کوردستاندا مەزنتر و فراوانتر بووە ، تەڤگەری ئازادی گەلی کورد بەدرێژایی مێژووی تێکۆشانی خۆی کەپێ ی لەنێو جەنگی ڕەوادا بووە ،بەڵام دڵ و هەست و سۆزی لەلای چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی گەلدا بووە ،چونکە کورد بۆسەپاندنی ئاشتی و بەدەستهێنانی ژیانی شکۆمەندانە وەکو گەلانی تر شۆڕشی چەکداری دەستپێکردووە ،لەهەر سەردەم و قۆناغێکیشدا ،بۆهەرمەبەستێک داگیرکەر دەستی بۆ ئاشتی درێژ کردووبێت گەلی کورد ڕەتی نەکردووەتەوە،مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد و بەتایبەت مێژووی پارتی کارگەری کوردستان خاوەنی ئەرشیفێکی گەورەو فراوانی چەند گەڕێکی بەڕێوە چوونی گفت و گۆی ئاشتیانەیە ، دواین گەڕی بەڕيوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی ئەم دۆخەی ئێستایە کە،دەوڵەتی قوڵی تورک بە دەستپێشخەری (دەوڵەت باخچەلی ) و،دەوڵەتی فەرمی کەلە خودی ( ئۆردوگاندا) بەرجەستەکراوە ،هانایان بۆ رێبەری گەلی کورد هێناو ،لەئەنجامدا پەیامی ئاشتی بەڕێز ئۆجەلانی لێکەوتەوە ، لە رۆژی (٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥)ەوە تاکو ئەمڕۆ لەپێناوی ڕاستەڕێ بوونی پرۆسەی ئاشتیدا گەلی کورد و تەڤگەری تيکۆشانەکەی چەند هەنگاويکی گرنگی ناوە ،کە دیارترینیان کۆنگرەی دوانزەی پارتی کرێکارانی کوردستان و لەکارخستن و سووتاندنی چەکی دەستی سی گەریلای تێکۆشەر بوولەنمایشتێکی سیمبولیدا لەئەشکەوتی جاسەنە .
لاپەڕەی دیداری چامە لەماڵپەڕی چامەنێت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و ئەوهەنگاوانەی لە لایەن تەڤگەری ئازادییەوە نراون و ئەوهەنگاوانەی دەبێت دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بیان هاوێژێت ، بەپيویستی زانی ئەم گفت وگۆیە لەگەڵ مامۆستای زانکۆ و پرۆفیسیۆری هاریکار لە لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڕێز (سیڤان سەعید)دا سازبکات ،وێڕای سوپاس گوزاریمان بۆ بەڕيزیان گفت و گۆکەمان بەم جۆرەی خوارەوە بەڕيوە چوو؛
چامە نێت :
لێکدانەوەتان بۆ هەنگاوەکانی ئاشتی لەباکوری کوردستان چی یە؟ بەتایبەت ئەوەی وەک نیاز پاکی لەلایەن سی گەریلاوە ڕۆژی 11ی تەمموز ی 2025 سی چەک سوتێنران و لەکار خران؟
سیڤان سەعید:
بەڕاستی هەنگاوەکانی ئاشتی ئەوەیکە ئێستا ئێمە پێ ی دەڵێین ئاشتی وەکو کورد ، و تورکەکان پێ ی دەڵێن تورکیایەکی بێ تیرۆر ،یان پێی دەڵێن چارەسەری تیرۆر لە تورکیادا ،ئەوە بۆ خۆی دوو ڕەوگەی جیاوازی هەیە دەتوانین بڵێین هەر لەساڵی (١٩٩٣)وە تاکو ساڵی (٢٠٠٦)تاكو(٢٠١٣)ئەوجا (٢٠١٥)دیسان تێک دەچێت ،تاکو (٢٠١٩) تاکو ئەمڕۆکە کەمتا زۆرێک هەوڵ هەیە و دیسان دەستپێشخەری هەیە بۆئاشتی ،بەڵام ئەوەی کەزۆر گرنگە لەم دەقەیەدا بیزانین ئەوەیە کە هەرجارێک دەوڵەتی دەکەوێتە تەنگاسی دێت پەنا دێنێت بۆ ئەوەی کە جۆرێک لە خاپاندن یان جۆرێک لە موماطەلە و کات بەسەربردن بکات بۆ ئەوەی ئەوقورساییەی کەشەڕی تەڤگەری ئازادی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هەیەتی تۆزێک ئاسانتر بکات لەسەرخۆی، لەسەر ئەو ئەساسە هەمیشە ئەوان جارجار نەرمییەک دەنوێنن ، بەڵام لەلایەنی کوردەوە دوو نوقتە زۆر مەترەحە و زۆر گرنگە ،یەکەم ؛گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کوردستان کەلە کەجەکەدا خۆی دەبینێتەوە،هەمیشە ئامادەیە بۆ ئاشتی ،چونکە دەزانێت شەڕی دووگەل لەوێدا تەواو نابێت بەهیچ شێوەیەک ،بەڵام لەهەوڵی جدیدایە بۆ گۆڕینی دەوڵەتی تورک ،نەک گەلی تورک بەڵکو دەوڵەتی تورک و ئەو جۆرە فۆرمە لە دەوڵەتی تورک پيویستە بڕوخێت ،پێویستە تێک بچێت ،جا ئەگەر بڕوخێت وەکو ئەوەی چۆن بەشار ئەسەد و سەدام حسێن و دەوڵەتە بەعسییەکانیان دەڕوخێت ،کەئەگەر شتێکی وا بکرایە زۆر باش بوو ،بەڵام ئەڵتەرناتیڤەکەی چی دەبێت ئەوەگرنگە یا ئەگەرناکرێت لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک ئەندامی ناتۆیە و دەوڵەتێکی بەهيزە، سی و سێ بۆ سی و چوار دەوڵەتی گەورەی دنیالە پشتیەوەن و چەکی پيدەفرۆشن ، ئەوا با زهنیەتەکەی بگۆڕيت با جۆرەکەی بگۆڕێت ئەگەر ناتوانرێت دەوڵەتەکە بگۆڕدرێت ،کەجەکە دەیەوێت ئەودەوڵەتە بگۆڕێت ،جائەو دەوڵەتە بەهەر شيوەیەک بگۆڕێت لەسەر مێزی دانووستاندن ئەگەر هەندێک معامەلە بکرێت کەلەلای خەڵکیش زۆر قورس بێت هێشتا بۆ ئامانجە گەورەکە هەر پيویستە ، خاڵی دووەم ئەوەیە ئەگەر دەوڵەتی تورک هەربە هەمان خەیاڵ و بەهەمان زهنیەت ئەگەرچی ئێستا لەتەنگاسییەکی زۆر گەورەدایە بیەوێت هەر دیسانەوە خاپاندن و کاتکوشتن فێڵ و حیلە بازی بکات ،ئایا دیسانەوە تەڤگەری ئازادی مەجبورە بڵێ ئیدی بەسە ؟ تەڤگەری ئازادی لەسەر بنەمایەک کاردەکات ئەگەر ئازادی و ئاشتی و وەک هەڤی بێتە پێشەوە لەئەنجامی ئەم لێگەڕینانەی کە پێی دەگوتريت هەوڵدان بۆ ئاشتی ،جڤاکی ئاشتی دیموکراتیک ،ئەوە نیعمەتە ئەوە زۆر باشە ، ئەگەر نەبێت هەمان ئەو میتۆدانەی کە پێشتر کاری بۆ کراوە لە چوار چێوەی پاراستنی ڕەوادا ،لەچوارچێوەی کاری دیبلۆماسی و کاری سیاسی و پەروەردەیی لە هەموو تەواوی دنیادا ،ئەو تەڤگەرە لەکوێدا باندۆر و هێزی هەبێت هەربەردەوامە و هەر بەردەوامیشە ئێستا .
لەبارەی چەک دانانی سیمبولیکی ئەو سی گەریلایە لەگەڵ فەرماندار و هاوسەرۆکی بەڕێز (بەسێ هۆزات) کەبۆخۆی سیمبوڵێکی گەورەی ئازادی و ئازادی ژن و ئازادی مرۆڤە ،خۆی بۆخۆی یەکێکەلە سیمبولە زۆر زۆر گەورەکانی بەرخودانێکی بێ وێنەلە سەدەی بیست دا ،خۆی و هەڤاڵەکانیشی ،بەڕاستی ئەوە سیمبولێتی بوو بەڵام مانای زۆر زۆر گەورە و گرنگی هەیە ،هەم لەشوێن هەم لەکات ،هەم لەوەی کە بەراستی ئەوە ئەندازیارییەکی زۆر زۆر گەورە و جوانی بۆ کرابوو ،ئەگەرچی لە رووی سۆزدارییەوە ئێمەرەنگە پێمان ناخۆش بێت کە تەنانەت بۆ کارێکی وا گرنگیش چەکەکان لەدەستی ئەو تەوار و هەڤاڵە بەڕێزانەدا نەمێنێت ،بەڵام ئاشتی لەوە گەورەترە و ئەو گەلە ئاشقی تفەنگ نی یە ،ئەو گەلە تفەنگیشی وەکو ئامرازێک بەدەستەوەیە بۆئەوەی بتوانێت ئازادی خۆیی پێ بەدەست بهێنت ،بەڵام لەتفەنگ گەورەتر خەیاڵە ،لەتفەنگ گەورەتر ئایدیۆلۆژیایە ،لەتفەنگ گەورەتر بریتییە لەهەوڵدان بۆ ئاشتی و دیموکراسی ، لەبەر ئەوە ئێستا ئەتوانم بە ڕستەیەک کەپەندێکی پێشینانی کوردی هەیە ،ئەوتەڤگەری ئازادییە ئێستا (ئەگەر باران ببارێت ئەوا ئاشی دەگەڕێت ،ئەگەر بارانیش نەبارێت جووتی دەگەڕێت ) رەغمی هەموو ناڕەحەتییەک ،ڕەغمی هەموو عەزابێک رەغمی هەموو ئەو دەرک کردنە زۆر قوڵەی ئەو تەڤگەرە کەلەهەموو گەلی کورد باشتر ،لە دایکانی شەهیدان و گەریلایان و دایکانی گەریلا باشتر لەهەموومان دەرک بەوە دەکەن کەچی دەوڵەتێکی نەگریس و فاشست ،هەتا ئەمڕۆیش کەمیدیاکەیان هێشتا ئەڵێن تیرۆر و تورکیای بێ تیرۆر ،هەتا ئەوەیش کە ئەوان لە ئێمە باشتر دەیانناسن دەتوانن بەرخودان و قوربانی بدەن بەزۆر شت لەپيناوی شتێکی گەورەتردا کەپێ ی دەگوترێت ئازادی و ئاشتی ، لەبەر ئەو هۆیە دەتوانم بڵێم ئەوکارەی کە ئێستا دەمەشێت لەسەر هەمان ئەو پەندی پێشینانە ئەیخوێنمەوە کە ئەگەر ئێمە بتوانین بەهۆی ئەوەوە کارێکی باشتر ،ئاشتی یەکی بەڕوومەت و مایندە و درێژ ئازادییەک و وەک هەڤییەک لەناو ئەو ووڵاتەدا دروست بکرێت ،وەلەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکرێت ئەوە باشە ئەگەرنا دەچینەوە بۆ کارەکۆنەکەی کە پێشتر کردوومانە کەئەویش کاريک نی یە کە دوێنێ دەستمان پێکردوبێت و دەستمان لێ هەڵگرتووبێت ،بەڵکو کارێکە کەپەنجا ساڵە شۆڕشێکی زهنی گەورەیە ،شۆڕشێکی پەروەردەییە ،شۆڕشێکی سیاسی وعەسکەری و دیبلۆماسییە ،کەبەشە تفەنگ و عەسکەرییەکەی زۆر زۆر کەمترە لەبەشە سیاسی و دیبلۆماسی و پەروەردەییەکەی.
چامە نێت :
ئەم هەنگاوەی گەریلا لەڕووی نيو دەوڵەتیەوە چی ڕەنگداڕەنگدانەوەیەکی دەبێت ؟چۆن کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆزی گەلی کورد دروست دەکات ؟
سیڤان سعید:
لەڕاستیدا لە ڕووی نێو دەوڵەتی و ڕای گشتی گرنگییەکی زۆر زۆر کەمی هەیە ،بائێستا لە ئەمریکا یان بەریتانیا بزانن کەگەلی کورد زۆر زۆر بەهێزن ،تەڤگەرێکی زۆر ئازا و بەرخودێر و دیموکراتیان هەیە، بەراستی ئەمە تەنها لەلەحازێکی زۆر زۆر بەسیتی سنوردارداکەپێیان بڵێن ئافەرین کارەکە دەڕوات ، بەڵام هەندێک ناوەند هەیە کە بڕیاریان بەدەستە وە ئەو کارە دەبینن ،لەم بیست سی ساڵەدا کە دەبینن ئەوە داعش هەیە ئەوە قاعیدەهەیە ،ئیسلامی موتەتەریفی سونی و شیعەهەیە ،محافزکار و عیلمانی وشک و ڕەق هەیە ، جۆرێک لەم هزرە دیموکراتیکە عەدالەت خوازەی کە هەیە لەم سی ساڵەدا جيگەی گرتووە کە ناوەندەکانی بڕیار ووردە ووردە ناچارن باوەڕی پێبکەن ،وەئەم خۆی بسەلمێنێت کەمەجبوربن حسابی بۆ بکەن ،وەکو ئەوەی لەسوریا بینیمان ،وەلەسوریا هەتا ئێستایش هێزە نێو دەوڵەتییە ناشیرینەکانی وەکو ئەمریکاو بەریتانیا و فەرەنسا و هەموو ئەو ووڵاتانەی کە بەحساب جار جار دێن هاوکاری خەڵکی لاوازی وەکو کورد دەکەن ،هەمیشە تیرۆریستێکی وەکو ئەحمد شەرعیان لەدیموکراسی خوازێکی وەکو مەزلوم عەبدی هێشتا پێ باشترە ، کوردێکی باشوری کوردستان کە یەک سەربازی ئەمریکی و بەریتانیشی بریندار نەکردووە لەسی ساڵی ڕابردوودا کە سەدام خەریک بووە نەمێنێت یان نەماوە و کە بیست و دووساڵە سەدام نەماوە ،هە ئەو کوردەیان بەقەدەر شیعەیەک کە سەربازێکی بەریتانی دەسووتێنێت لەبەغدا و سووتوو ئێسقانە سووتاوەکانی هەڵدەواسێت هێشتا ئەویان پێ باشترە ،هێشتا موقتەدا سەدریان بەلاوە باشترە هەتا کوردێکی دیموکرات خوازی سليمانی و هەولێر ،من باسی یەکێتی و پارتی ناکەم ،بەقەدەر ئەوەی باسی ئەو خەیاڵە نەگریسە دەکەم کە ئەوان ئیستیقراریان دەوێت ،ئەوان کارێکیان دەوێت کە بەرژەوەندی خۆیان بپارێزن ، نەک دیموکراسی و ئەوانە ،جائەبێ گەلی کورد دووبارە ئەو خەباتە بکات و کار لەسەر ڕای گشتی بکات ،ئەوەیە کەنەوەستێ لەوەی خەڵک چی دەڵێت ،کاری خۆی بکات ،وەدووەم ئەو خۆی فەرز بکات بەسەر ئەوەدا کەبڵێت ئێوە چارتان نی یە ،هەمیشەهەر دەست دەگرن لەگەڵ ئەوخەڵکە ناشیرینەی وەکو ئەلقاعیدە و وەکو داعش و وەکو ئەحمەد شەرع و خەڵکی لەو جۆرە،مەجبورن بۆ ئەوەیکە هەرکاری خۆیشتان بڕوات ئەوا هەندێک حساب بۆ مرۆڤایەتی ئەم گەلانەی ئەم ناوچانەبکەن ،بەتایبەتی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیەکەی ، واتە لەوێوە ئەو کاریگەرییە دروست بووە ، هەنگاوێکی وەکو ئەوەی ئەمرۆ دیمان بەڕاستی مەگەر کەسێک چاوی خۆی بگرێت لەئاست ئەو هەموو وویقارەدا ،لەئاست ئەو هەموو ئەندازیاری و تێگەیشتن و کارو ڕێکخستنە زۆر زۆر گرنگە ،لەئاست ئەو هەموو بەرخۆدانەی کەلەسەر سەحنەی سیاسی و لەسەر سەحنەی سەربازیش هەتا ئيستا گەریلاو تەڤگەرەکەی مەشاندوویانە ،لەبەر ئەوە دڵنیابە کاریگەری دەبێت .
چامە نێت :
ڕۆژی ١٢/ی تەمموزی ٢٠٢٥ واتە ڕۆژی پاش ئەنجام دانی نێت پاکی سمبولی گەریلا لە ئەشکەوتی جاسەنە ،ئۆردوگان هەندێک ليدوانی لەمیتینگی ئاکپارتیدادا کەتیایدا هەست بەوە دەکرا لێدوانەکەی تاڕاددەیەک نەرم تر بێت لە لێدوانەکانی پێشتری ،لێکدانەوەی بەڕێزتان بۆ لێدوانەکەی چی یە و چۆن هەڵی دەسەنگێنن ؟
سیڤان سەعید
لەڕاستیدا بەدەر لەو هەموو میتۆدەکۆنەی کە ئۆردوگان بەکاری دەهێنێت لەماوەی کاتژمێرێکدا نزیکی شەست بۆ حەفتا جار ناوی تورک و عەرەب و قەومە جیاوازەکانی برد ،بەڵام دیسان هەموو ئەوانە پەیوەستن بەو خەیاڵە عوسمانیە ئیمپراتۆریەتەوە کە ئەوانە هەموو یەک گەل بوون و بەیەکەوە بوون و لەژێر یەک ئاڵایا بوون و ئەم قسە بێتامانەی کە هەیە ، ئەم قسە سواوانەی بەکوردی دوو بۆچوون هەیە لێرەدا کە پێیان وایە ئۆردوگان بۆچی بەو جۆرە قسە دەکات ،لەکاتێکدا کە خەڵک بەتەمابوون قسەی باشتر بکا لەوە ،واتە قسەی کۆنکرێتی بکات ، کەچی ئەکرێت ؟پيویستە ئەم پرۆسەیە بکەوێتە بواری جێ بەجێکردنەوە ، بەلایەنی یاساییەوە دەستبکرێت بە کارکردن لەپەرلەماندا و کۆمسیۆن دروست بکرێت و دەستبکرێت بە ئاسایی کردنەوە و ووشەی تیرۆر ئیتر کەمتر بەکار بهێنرێت ،دوو بۆچوون هەیە ،یەکێکیان ئەوەیە کە پێیان وایە ئۆردوگان لەترسی ڕای گشتی ناوێرێت هەندێک شت بڵێت ،کە من بڕوام بەمەیان نی یە ،یەکێکی تریان ئەوەیە کە ئەردۆگان وەکو ڕێوییەکی فێڵباز لەدووهەزارو پێنجیش هەروای گووت کاتێک کە دەردی گران بوو، گووتی دەردی دیار بەکر دەردی منیشە ،دوایی لە دووهەزارو یانزە و دوانزەیادەستی پێکردەوە بەهەمان شێوە تا دووهەزار و پازدە ،ئەوە ئێستایش لەبەر ئەوەی دۆخیان خراپە ،دۆخی هەم خۆی و هەم مەهەپەی هاوپەیمانیان خراپە، هەم تورکیا بەعام و ناوچەکەش ،بۆیە کەوتۆتە ئەم قسە بێ مانایانە ،ئەگەرنا ئەمە بینایەکی وا گەورەی لەسەر ناکرێت ،ئەمەوێت ئەو ڕاستییە بڵێم ئەمەی دووەمیان ڕاستە نەک ئەوەی لەبەر ڕای گشتی نایەوێت هەنديک شت بڵێت ،چونکە ڕای گشتی تورکی زۆر ئاسان دەتوانرێت بەهەجۆرێک بیانەوێت لێ ی بخوڕن ،واتە دەکرا ئۆردوگان بە پیاوانە بێت بڵێت کاکە لەمڕۆوە بۆ ئەو برایانەمان کەچەند ساڵ خەباتیان کردووە لەدژی ئێمە ،لەبەر ئەوەی زمانیان لي قەدەغەکراوە ،لەبەرئەوەی سوکایەتییان پێکراوە ،لەبەر ئەو هەموو هۆیەی کە هەیە لەچەند ساڵی ڕابردوو ،لەبەر ئەوە پێیان دەڵێین برا و پێیان ناڵێین تیرۆریست ،بەڕێز ئۆجەلانیش پێ ی دەگوترێت بەڕێز ئۆجەلان ،لەمەو دوا کەس بۆی نییە پێ ی بڵێت تیرۆریست ،دەکرا ئەمە بکات بەئاسانی بەڵام نەیکرد وەنایشیەوێت بیکات چونکە لەناو مۆخی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا (مصالحة)رێک کەوتن نی یە تەسلیم بوون هەیە ،جائەوەی کە تەڤگەری ئازادی دەیکات ،دەزانێت کەلەگەڵ کێدا خەریکی دانوستاندنە ،دانوستاندن ئەوان پێ ی دەڵين تورکیای بێ تیرۆر ،کوردیش پێ ی دەڵێت پرۆسەی ئاشتی و جڤاکی دیموکراتیک مەسەلەن ،بەڵام لەڕاستیدا گەلی کورد زیاتر لەوان تورکیای بێ تیرۆری دەوێت ،تورکیای بێ تیرۆر یەعنی چی ؟ ئەو تورکیایەی کە دەوڵەتێکی تیرۆریست بەڕێوەی دەبات دەبێت تیرۆر لەمە تیرۆر تر چی بێت لەدنیادا کە فیکەیەیەکی کورد قەدەغەبێت ،کەشوانێک بەچیایەکی کوردستانەوە ،لە گوندەکەی خۆیدا ئەگەر فیکەیەکی پێبوو قەدەغەبێت ،تیرۆر لەمە تیرۆر تر چی یە؟ دەبێت ئەم دەوڵەتە ئەگەر ئێستا ناوی کوردیش دەبا بەڵام زهنییەتە تیرۆریستییەکەی تا ئێستایش هەر وەکو جاران ماوە ،چۆن لەزەمانی موسا عەنتەردا فیکەکردنێک قەدەغە بوو ،ئێستایش ئەگەر هێزیان هەبێت هەر هەمان حیسابە لایەنی کەم لەم دەڵەتەفاشیستەدا ئەوە خەیاڵیانە ، لەبەر ئەوە بەڵێ کورد زیاتر لەوان تورکیایەکی بێ تیرۆری دەوێت ، کەئیدی گەلی کورد لەژێر تیرۆر و تیرۆری دەوڵەتدا بێتە دەرەوە بەڕاستی ، کەواتە ئەوە بەچی دروست دەبێت بەهەوڵێکی درێژ و دووری سەدان ساڵە ، لێرەوە من بەکورتی دەتوانم بڵێم ، قسەکانی ئۆردوگان قسەیەکی سوواوی کۆن بوون ، بەڵێ زوعفی پێوە دیاربوو مەجبورە دیسان بەو ریتۆرەی قسەبکات کەهەموومان برای یەکین و براکوردەکانمان و نازانم چی ،ئەو لە دووهەزار و دوانزەیش وایگوتووە ،ئەوا دووهەزار و پازدە کە ئیدی ئیشی نەما بەوەزعەکە ووتی کێشەی کورد نەماوە و کێشەی تیرۆر هەیە ،ئێمە کێشەی کوردمان حەل کرد ،ئێستا کێشەیەکمان هەیە بەناوی تیرۆر ، واتە ئەو حاڵەتە ئیحتیمالی گەڕانەوەی هەیە هەموو دەقەیەک ، بۆیە دەبێت زۆر بەزانا بوون لەناو ئەوبەرنامەیە کە بەڕێز ئۆجەلان باسی دەکات چی لە ٢٧یشوبات چی لە ١٩ی حوزەیران وەچی ئەو ئاکتە سیاسییە زۆر جوانەبەویقارەی کە دوێنێ گەریلا لە ئەشکەوتی جاسەنە پێشکەشیان کرد ،هەموو ئەمانە قسەلەسەر دووفاقییەک دوو رێگاییەک دەکات ، ئەگەر ڕێگەی جڤاکی دیموکراتیک ئاوا ببێت ئەوا ئێمە لەئاشتیدا کۆتری سپی و شنەی باین وەکو شێرکۆ بێکەس دەڵێت لەشەڕیشدا پڵنگین و ڕەشەباین ،ئەگەری دووەم پڵنگ و ڕەشەباکە هەر لەجێگەی خۆی ماوە ، وەهیچ شتێک نەدراوە بە ئەو دەوڵەتە بەدەرلە کۆمەڵێک نێت پاکی ،واتە ئەگەر سبەیني بچینەوە پيش ئۆکتۆبەری دووهەزار و بیست و چوار ،جێگەکانی گەریلا هەروەکو خۆی وایە ،خەباتی دیبلۆماسی لەهەموو دنیا وەک هی کوردان هەروەک خۆی وایە خەباتی پەروەردە لەجێ ی خۆی ماوە و گەریلایش بەسەری بەرزەوە لەجێ ی خۆی ماوە لەچیاکاندا،ئەمە ڕاستییەکە ئەبێت هەموو کەس بیزانێت .
……ماویەتی……