هەواڵە جیهانییەکان
ڕەنجی سوڕی سورەیا ئوندەر ڕەنجی هەموو ئازادیخواز و ئاشتی خوازێک بوو
بەبۆنەی ژیانئاوایکردنی سوڕی سورەیا ئوندەر، کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان _ باشوری کوردستان ، پرسەنامەیەکیان ئاراستەی خانەوادە و هەڤاڵانی و DEMPARTY کرد
هەروەک لەپرسەنامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە سڕی سورەیا ئوندەر شاسواری ئاشتی بووە و مەرگی ئەو دەبێت ببێت بەهاندەری هەمووان بۆ بەدیهاتنی خەونی داکۆکیکەرانی پرۆسەی ئاشتی و پەیامی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات.
دەقی پرسەنامەکە
ڕەنجی سوری سوریا ئوندەر
ڕەنجی هەموو ئازادیخواز و ئاشتیخوازێک بوو
مەرگی ئەو شاسواری ئاشتیە دەبێت ببێت بەهاندەری هەموان بۆ بەدیهاتنی خەونی داکۆکیکەرانی پرۆسەی ئاشتی و پەیامی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات
وەک کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان
سەرخۆشی لە خانەوادەی سەری سوریا ئۆندەرو و هەڤاڵانی لە DEM PARTy دەکەین
کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان