سەوزە و تەندروستیمان
زۆربەی سەوزەکان لەپێکهاتەکەیاندا ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە ، بەخواردنیان پێست بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە
ئەمە سەرە ڕای ئەوەی سەوزەکان یارمەتی دەری باشن بۆ کەمکردنەوەی تووش بوون بەنەخۆشییەکانی دڵ و فشاری خوێن نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو ، هەروەک لەبەر ئەوەی پێکهاتەی ڕیشاڵییان تێدایە جەستە دەپارێزن لەشێرپەنجە ، و یارمەتیدەری باشی بەهێزکردنی ئێسکەکان و پارێزەری جەستەن لەداخورانی ئێسکەکان .
دوای ئەوەی سوودەکانی سەوزەمان باسکرد دەبێت بڵێین بەو مەرجەی لەبەرهێنانی سەوزەدا پشت بەپرۆگرامی ژینگەیی تەندروست بەسترابێت ، لە پوختی خاک و ئاوی پاک و کەش و هەوای گونجاوی تەندروستیدا بەرهەم هاتبێت ، چونکە سەوزەکان زووتر لەبەرووبوومی درەختەکان ماددە و پێکهاتەی ناو ئاو و خاک دەگات بە پەل و پۆ و گەڵاکانیان ، کاتێک کەپێک هاتەی ئاو خاوێن نەبێت یان خاک لەڕووی ژینگەییەوە تەندروست نەبوو ، بێگومان ئەوکاتە ، سەوزەکان سوود بەخش نابن بەڵکو بەپێچەوانەوە خواردنیان زیان بەتەندروستیمان دەگەیەنێت ، بۆیە شارەزایانی تەندروستی و ژینگەیی ئامۆژگاریمان دەکەن خۆمان پێویستی سەوزە لەماڵەکانماندا بەرهەم بهێنین ، خۆ گەر باخچەیەکی بچوکیشمان نەبێت دەکرێت لە ناو گۆزەڵە و ئینجانەی گو ڵ و گوڵزاردا سەوزە بەرهەم بهێنین ، خۆراکی تەندروست جەستەی تەندروست و ژیانێکی ئاسوودەترمان پێ دەبەخشێت .