(جەنگ و بۆردومان) دەست درێژی گەورەی دەسەڵاتخواز و هەژمونگەراکانە بۆسەر سروشت و ژینگە .
دیدارێکی تایبەت لەگەڵ پسپۆڕی تەندروستی ژینگە بەڕێز (دکتۆر کارزان عبداللە محمد ) دەربارەی کاریگەرییەکانی جەنگ و بۆردومانەکان لەسەر ژینگە.

سازدانی گفت و گۆ :سوارە مەحمود حەسەن
بەشی دووەم و کۆتایی
چامە نێت :
بۆردومانەکان و ڕێرەوەکەیان تاچەند کاریگەری نەرێنییان لەسەر زیادتر کەمکردنەوەی باران بارین یان بارینی ترشە باران دەبێت ؟
دکتۆر کارزان :
پرسیارێکی جوانە ،چونکە ئەو سووتەمەنییە چ لەکاتی پێکانی تارگێتەکەدا کاتێک کەئەم مووشەکە دەڕوات تارگێت دەپێکێت یان ئەو سووتەمەنییەی کەخەرجیدەکات بەڕێدا، ئەمانە (sox) یان تێدایە ، ئەم ئێس ئۆ ئێکسە کاتێک کەباران دەبارێت شێیەکە زۆر دەبێت لەو چینەدابۆیە ترش دروست دەکات ،ترشی کبریتیک (H2SO4) دروست دەکات ،دواجار ئەمە وەکو ئەو ترشە دادەبارێتەسەر زەوی ،خاک تووشی کۆمەڵێک قەیران دەکات ،و ئەو شتانەی لەسەر خاکن بۆ نمونە پەیکەرەکان ،ئەها ئەوانە ڕێک بەئاسانی لەناوچاویان وەکو نیشاندەرێک وایەکە ئەم بارانەی باریوە ترش بووە ،(PH)ەکەی لەخوار حەوتەوە بووە، چونکە شکڵ و شێوەی پەیکەرەکان تێک دەدات ، دەتوانم بەزمانێکی سادە بۆ ئەوەی خەڵک تێبگات بڵێم ئەوە وەکو تێزاب وایە ،تێزاب بۆ پێ ی دەڵێن گۆشت دەتوێنێتەوە، یان زەرەری گەورەدەدات ،لەبەرئەوەی زۆر ترشە ، هەرچەندە ئەو بارانە بەو بڕە ترش نابێت بەڵام بەتێپەڕ بوونی کات بەڵێ وای لێدێت و کاریگەری خۆی بەجێدێڵێت ،ئەم ترشە بارانە کێشەیەکی گەورە بۆخاک دروست دەکات ،بۆچی ؟ چونکە خاک کەترش بوو ئیتر بەتەواوی خەسڵەتی کیمیاوی دەگۆڕێت ،جاکارەساتە خەسڵەتی کیمیاوی خاک بگۆڕێت ،خەسڵەتەکیمیاوییەکەی لەتفتەوە یان لەمیترۆڵەوە واتە لەهاوتاوە دەبێتە ترش ،کەبوو بەترش هەندێک ماددە جوڵانی زۆر خێرا دەبێت ،هەندێک ماددە دەلکێن بە پەنێڵکەکانی تری خاکەوەو ناجوڵێن ،بۆیە ئەم تێکچوونە کاریگەری لەسەر زیندەوەرەکانی خاک دروست دەکات ،باوەڕبکە چەند زیندەوەر لەسەر زەوی دەژین،ئەوەندە لەناو خاکدا دەژین ،لەگەڵ تێکچونی هاوسەنگی ئەو زیندەوەرانەی ناوخاک ،ژیانی سەرزەوی وێران دەبێت ، زیندەوەری ناوخاک ژیانی لێتێک بچێت ژیانی زیندەوەرانی سەرزەوی وێران دەبێت ،بەگۆڕانی (PH)ی ئەو خاکە بەهۆی ترشەبارانەوە زیندەوەرەکانی ناوخاک تێک دەچن ،کەتێک چوون کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر زیندەوەرەکانی سەرخاک دەبێت ،تەنانەت تا مرۆڤیش ،وەکو ئەوزیندەوەرانەی بەسەریادەڕۆن ،وەکو رووەکەکان وەکو درەختەگەورەکان وەکو مرۆڤەکان ،ئێمەی زیندەوەران هەموومان وەکو ئەڵقەیەک بەستراوین بەیەکەوە،سەرەتای ئەڵقەکەمان ووردە زیندەوەرەکانن کەلەناو خاکداهەن ،کە ئەو ئەڵقەیە بچڕا زرەری تەواوی دەبێت وەکو چۆن دۆمینە بەئەستوونی لەپاڵ یەکدا دادەنێیت کەیەکێکیان پاڵێکی پێوەدەنێیت هەمووی دەڕووخێت تائەوسەر ، کاتێک ووردەزیندەوەرەکان زیانیان بەرکەوت ئیتر زنجیرەی خۆراکت زیانی بەردەکەوێت ،ژیانت زیانی بەردەکەوێت ،تەندروستیت زیانی بەردەکەوێت ،ڕووەکت زیانی بەردەکەوێت ،گژوگیا زیانی بەردەکەوێت ،زیندەوەرەگیاخۆرەکان زیانیان بەردەکەوێت ،گۆشتخۆرەکانیش زیانمەند دەبن ، بۆیە ئەوترشەبارانە کاریگەری لەسەر ژیانی هەمووان دەبێت ،وەکو پاڵێک وایە بەیەکەم دۆمینەوە بنرێت ،ئیتر بەتەواوی هەمووی دەڕوخێت بەسەر یەکتردا،پاڵ بەیەکەم زنجیرەوە بنرێ بەتەواوی هەمووی ناهاوسەنگ دەبێت و کاریگەرییەکەی لەمرۆڤ و لەزیندەوەرە باڵاکانەوە دەردەچێت .
چامەنێت :
ئەم بۆردومانانە کاریگەری نەرێنییان لەسەر پێکهاتەی بەرگە گازییەکان و گۆڕینی ئەندازەی تیشکی ژێر وەنەوشەیی چۆن دەبێت ؟
دکتۆر کارزان:
بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت ،ناڕاستەوخۆکە چی یە؟ئێمە هەندێک ماددەی کیمیاییمان هەیە، ڕاستەکە رێکخراوی (WHO)و رێکخراوی (CDC) کەڕکخراوێکی بەناوبانگی ئەمریکییە ،و پرۆگرامی ژینگەی نێو دەوڵەتی (international environmental programme)و (EP)و ئەوانە قەدەغەیان کردون بەکاری بێنن ،بۆ لەبەرئەوەی کاریگەرییان هەیە لەسەر چینەکانی هەوا چینی ئۆزۆن تەنک دەکەن تیشکی ژێر وەنەوشەیی دێتە ژوورەوە،ئەگەر لەبەکارهێنانی ئەم مووشەکە ،لەبەکارهێنانی سووتەمەنییەکانا،من دڵنیام کە زۆر لەوماددانە بەکاردەهێنرێت کەکاریگەرییان لەسەر بەرگەهەوا هەیە و پێکهاتە کیمیاییەکەی دەگۆڕن و ئۆزۆن تەنک دەکەن ،رەنگەکاریگەری ناڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر تەنک بوونی بەرگەهەواو هاتنەناوەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە تیشکی سەرو بنەوشەیی کەئەوەیش کوژەرە کوژەری ژیانە ،کوژەری پێستە ،و هەندێک جۆری نەخۆشی شێر پەنجەی پێستی لێئەبێتەوە.
چامەنێت :
تاچەند دەتوانرێت لەداهاتوودا قەرەبووی ئەم پیس بوونەی ژینگە بکرێتەوە ، یاخود دەتوانرێت پاش کۆتایی ئەم بۆردومانانە چی بکرێت بۆ خاوێنکردنەوەی بەرگە هەوا؟
دکتۆر کارزان :
من باوەڕم وایە ئەم جۆرە پیس بوونەی کە ڕوودەدات ، بەشێوەیەکی کەم سروشت خۆی دەیکات ، هەموو جۆرە پیس بوونێک سروشت خۆی لەناویدا دەبێت ، بەڵام ئەوەندەکەمە سروشت خۆی دەتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا ، بەڵام ئەمەی کە مرۆڤ دەیکات ، کەیەکێک لەچالاکییە ناشیرینەکانی مرۆڤ جەنگە ئەو پیس بوون و وێرانکارییەی کەلەئەنجامی جەنگەوە دروست دەبێت ، ناڵێم سروشت دەرەقەتی نایەت بەس زۆر درەنگ ، نەوەیەک و دوان و سیان وێران دەکات ئەوسا دەتوانێت زاڵببێت بەسەریداو پاکی بکاتەوە ، چونکە سروشت زۆر بەهێزە ، ووزەیەکی بەهێزی تیادایە ، دەتوانێت دەرەقەتی پاککردنەوەی زۆر بێت ، بەڵام قوربانی دەبێت ، چەند نەوەیەک دەبێتە قوربانی ، هەندێکی پیس بوون هەیە لەشەڕی جیهانی دووەمەوە ڕوویداوە ئێستا وەزارەتی ژینگەی بەریتانیا وەزارەتەکانی(CDC) کۆمەڵێک پارەی خەیاڵی خەرج دەکەن بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی ئەوە بکەن بزانن ئایا بەڕاست ئەوپیس بوونەی کەلە شەڕی جیهانی دووەمەوە ڕوویدا ، ژینگە توانیویەتی پاکی بکاتەوە ،من بۆ خۆم لە بەریتانیا لەگەڵ تیمێکدا کارم دەکرد کەئیشیان لەسەر ئەوە دەکرد ، لەناوچەیەک لە بەریتانیا کە پێ ی دەگوترێت مانجستەر لە (شاری مانجستەر ) کە کۆگایەکی گەورەی شەڕی جیهانی دووەم هەبوو ،ئێستا کاریان دەکرد بزانن ئایا ئەو ناوچەیە کە ناوچەیەکی قەدەغەکراو بوو ،تەنانەت بۆ لەوەڕگایش بەکارنەدەهات ،چونکە ماددەی ژەهری تێدا بوو ،ئەم ژەهرەیش دەگوازرێتەوە لەڕێگەی شیر و لەڕێگەی گۆشت و ئەوانەوە ،بۆیە تیمێکیان دروست کردبوو بۆ ئەوەی بزانن ئایاسروشت توانیویەتی خۆی پاک بکاتەوە ،دوای چەند ؟شەست بۆ حەفتا ساڵ ،جاوەرە سەیری بکە چەند کاتی پێ دەچێت ؟ئەوسا سروشت دەتوانێت زاڵببێت بەسەریدا ، قوربانییەکی زۆری لێدەکەوێتەوە ،خەڵکێکی زۆر بیمار دەبێت ،خەڵکێک لەناو دەچێت ،ئەوسا سروشت دەتوانێت خاوێنی بکاتەوە ،بەتایبەتی ئەگەر ئەم باسەی پرسی چەکی ناوەکی و ئەوانە ڕاست بن و ئەم تەقینەوانەی کە ئەمریکا لەم شەڕەدا هێرشی گەورەی کردۆتەسەر ئێران ،ئەگەر ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوە بیانوو نەبێت و ڕاست بێت هەبێت ،من باوەڕم وایە ،هەرچەند شێوازی تەقینەوەکە دەیگۆڕێت ،چونکە ئەو شێوازەی کەلێیداوە ئەوە نییە کە ئەو یۆرانیۆمە بتەقێنێتەوە ،ڕەنگە ئەگەر پیسیش بێت بەس ئەو دەوروبەرو ناوژێر زەمینەکان پیسبکات چونکە ئەو تیشکانە ئەگەر دەربچن ،لەئەگەری دەرچوندا بەراستی کارەسات دروست دەبێت ،بەنمونە لە ساڵی (٨٦)ەوە ئەوەی (چیرنۆبیل)ڕوویداوە ئەویش تەقینەوەیەکی وەکو چیرنۆبڵ لیکی کردووە ماددەی تیشکدەر هاتووەتە دەرەوە زیانەکانی تائێستایش کەمن ئەم قسەیانە دەکەم بەردەوامە ،لەسەر بەریتانیا و لەسەر ئەوروپا و تەنانەت لەسەر ئەمریکاش بەڵام بەکاریگەری و زیانی کەمتر ،واتا زیانەکانی بۆ شوێنی تریش دەگوازرێتەوە ،ئێستایش بابەتی غوددەی دەرەقی لەبەریتانیا کێشەیەکی گەورەیە ،ئەمەیش بەهۆی ئەو یۆدە تیشکدەرەوە کەلەچیرنۆبڵ دەرچوو،ئەمەی کە لەم جەنگەدا ئەمریکا لەو بنکانەی ئێرانیدا ئەگەر ماددەی تیشکدەری لێدەرچووبێت بەراستی کێشە دروست دەکات،بەس هیوادارین بەپێی ئەوسیناریۆیانەی کەدانراون ،ئەو ڕێوشوێنانەی گیراوەنەتەبەر گەر ناوچەکەیش پیس بکات تەنها ئەو ژێر زەمینانە پیس بکات ،کە ئەو یۆرانیۆمەی تێدابووە ،چونکەنەتەقیوەتەوە بەڵکو ئامێرو شتەکانی لەکارخراوە ووێرانکراوە ،بەڵام لەئەگەری دەرچونیاندا بەڕاستی کيشەن گرفتی زۆر گەورە دروست دەکەن ،چونکە ئەو ماددانە بەردەوام تیشکیان لێدەردەچێت بەتایبەتی تیشکی گاما کە ترسناکترینە ، ئەلفاو بێتا و گامایان لێدەردەچيت لەئەنجامی ئەو بەرەڵابوونی یۆرانیۆمە دەسکردانەدا،چونکە ئەوانە لەسروشتدا زۆر کەمن ،دەپیتێندرێن واتە بەدەستکرد دروست دەکرێن ،ئاڵوگۆڕ بە ناوک و بەڕێژەی ئەلیکترۆن و پڕۆتۆن دەکرێت ، ڕێژە هاوسەنگەکە تێکدەدرێت ،بۆیە تیشکیان لێدەردەچێت ، لەئەنجامی ئەم دەرچوونی تیشکانە هەمووی نەخۆشی درێژخایەن و نەخۆشی بۆماوەیی دروست دەکەن ، کەکەسێک خۆی بەرکەوتە ئەبێت منداڵەکەی گیرۆدەدەبێت ، منداڵی منداڵەکەی گیرۆدەدەبێت ،منداڵی منداڵی منداڵەکەی گیرۆدەدەبێت ، ئەمەبۆ؟ چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر (DNA) و جینات دروست دەکەن ، هیوادارم نەگەیشتبێتە ئەوئاستە ، بەڵام ئەگەر گەیشتووبێت لەو ڕوانگەیەیشەوە دەرچوونی ئەوتیشکانە کارەساتبارترئەبيت .
چامەنێت :
لەکۆتاییدا بەناوی ستاف و خوێنەرانی ماڵپەڕی چامە نێتەوە زۆر سوپاسی پسپۆڕی بواری تەندروستی ژینگەیی (دکتۆر کارزان)دەکەین بۆ زانیارییە بەسوود و گرنگەکانی .
کۆتایی………