باپێکەوە یەکی ئایار بکەینە دەرفەتێک بۆ شکاندنی بێدەنگی بەرامبەر بەناعەدالەتی
باپێکەوە یەکی ئایار بکەینە دەرفەتێک بۆ شکاندنی بێدەنگی بەرامبەر بەناعەدالەتی
دۆستانی ئازیز کرێکاران و زەحمەت کێشانی نیشتیمان وێڕای پیرۆز باییمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە ، بەگرنگی دەزانین لێرەدا پێداگری لەسەر وویست وخواستەکانی کۆمەڵگەکەمان بکەینەوەبەرامبەر بەقۆرغکارییەکانی دەسەڵاتدارانی بێشەرم کەدژ بەقووت و ژیانی تاک بەتاکی ئەم گەلە بەڕێوەی دەبات ، ئازیزان هەوومان گرفتاری دەستی نەبوونی کۆدەنگی و پشتیوانی کردنی یەکترین لەدژی گەندەڵکاران و بەکرێگیراوانی داگیرکەران کەلەژێر ناونیشانی دەسەڵاتی بەناو سیاسی ئەم هەرێمەوە خەریکی بەهەدەردانی ڕەنجی گەل و کۆمەڵگەکەمانن بەجۆرێک هیچ شتێک نەماوە بازرگانی و مامەڵەی پێوەنەکەن تەنانەت دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستی بازرگانی کردن بەسەروەرییەکانی نیشتیمانەوە ، بێگومان یەکێک لەهۆکارەکانیش کەدەتوانن بڵێین گرنگ ترینیانە دۆخی بێدەنگی کۆمەڵگە بەگشتی لەلایەک و نەبوونی یەکدەنگی و یەکڕیزی ئەو تاکەتاکەی چالاکوانانی شەقامەکە لەدژی گەندەڵکاران و خیانەتکاران تاکو ئێستا بەردەوامن ، هەر بۆیە لێرەوە ڕووی بانگەوازیمان لەجەماوەری بەشەرەفی گەلەکەمانە کە ڕۆژی یەکی ئایار بکەینە دەرفەتێک بۆ هاتنەلای یەکدی و دروست کردنی هێڵێکی یەک ڕیزی نیشتیمانی لەدژی گەندەڵی و خیانەتی نیشتیمانی … باپێکەوە لەم ڕۆوە بڕیار بدەین دۆخی بێ دەنگی بشکێنین و دژی هەموو ناعەدالەتییەک و هەموو خیانەت و بەکرێگیراوییەکی دەسەڵاتداران درێژە بەچالاکییەکانمان بدەین ، ئیتر با یەک هەڵوێست بەرامبەریان بووەستینەوە و بەرخودان بکەین ، درێژەدان بەچالاکییەکانمان و کۆدەنگی و یەکڕیزیمان تێکشکاندنی خەونەکانی داگیرکەران و شکاندنی بوکەڵەکانی دەستی داگیرکەرانە کەبەناوی بەڕێوە بردنی ئەم هەرێمەوە ژیان گوزەرانی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستانیان تا ئاستی سەرگەردان بوون بردووە و سەروەری نیشتیمانیان لەکەدار کردووە.
ئیتر بۆ پێشەوە لەسایەی کۆدەنگی ناڕەزاییەکان
بژی یەک ڕیزی سەرجەم چین و توێژەکان
بژی هێزی بەرەنگاری دژبەناعەدالەتی
پیرۆز بێت یەکی ئایار
ماڵپەڕی چامە نێت
1ی ئایاری 2025