ووتار وبیر وڕا

ئاشتی لە ئەنجامی ڕادەست بوونی فاشیزم هاتووەتە بوون

ئاشتی و دەستکەوتەکانی بۆکور ئامانجێکی سەپێنراوە بەسەر داگیرکەرانی کوردستاندا ٠

نووسینی / نەورۆز محەمەد سەڕاج
ئاشتی و دەستکەوتەکان بۆ کورد ئامانجێکی سەپێنراوە بەسەر داگیرکەرانی کوردستان.

ئاشتی پرۆسەیەکی قوڵ و دەستکەوتێکی گرنگی تێکۆشان و بەرخۆدانی هێڵی ئاپۆییە، لەسەر ئاستی دوو پارچەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان . ئەم ڕووداوانە بە خێرایی تێ ئەپەڕن، ڕێگای دووری ئەو تێکۆشانەیە کە کوردی نەک لەسەر پێ ڕاوەستاندەووە ، بەڵکو ئیرادەی مرۆڤی بە ئاستی ئازادی گەیاندووە .
وێنەی ژنی ئازادی لە یەخەی هەموو ووڵاتپارێزێک داوە . ئەم رووداوانە بەرهەمی پەنجا ساڵی هێلی ئاپۆییه ، تورکیا ئاوا بە ئاسانی ملی بۆ داخوازی گەلی کورد نەداوە ، هەرچەند زۆری ماوە متمانەیەکی سەرەتایی بکرێت بەم سیستەمە قڕکەڕەی فاشیزم لە تورکیا ، بۆیە گەلی ئێمە ئەبێت باش لای ڕوونبێت چارەسەری ئاشتیانە گەورەترین تێکشکانی فاشیزمی باخچەلی و ئاکپارتی ئەردۆغانە. چونکە بە درێژایی پەنجا ساڵ جینوساید و قڕکردنی کورد نەیتوانی نەتەوەیی کورد تەسلیم بکات ، زۆر ڕوونە سەرکەوتنەکانی گە”رێل”ا کانی ئازادی بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بەرەو ژیانی ئازاد و تێکشکانی فاشیزم هەنگاوی ناوە. کەواتە کێن ئەوانەی پێکەنین و بوودەڵەیی تێکەڵ ئەکەن و کاڵتە بە چارەسەری ئاشتیانە ئەکەن ، کەلۆ لێرەوە بڕوانە ستراتیجی هێڵی ئاپۆیی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانە ، هەروەک ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابوردوو بینیتان لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە هەزاران شەهیدی نەتەوەی عەرەب و سریانی و پێکهاتەکانی تر هەیە و هێمای سروشتی کۆمەڵگەی پێکەوەیی یە، کە لە ڕێگای فکر و تێزەکانی ئۆ”جال”انەوە بەرهەم هاتووە، ئەمە ستراتیجی فەلسەفەی ئۆ”جال”انە کە فاشیزم لە دانوستانی بێچارەیدایە لە ئیمڕاڵی.

پەیامەکانی پیری مەزن لە تێکشکانی دەرگای ئیمراڵی و سەرکەوتنەکانی قەندیل و کۆبانی سەرچاوەی گرتووە ، ئەم هەنگاوە ڕۆحی سەدان هەزار شەهید شاد ئەکات ، ئارامی دەگێڕێتەوە، هەر بۆیە کوردی بەناموس لەگەڵ دۆخی ئاشتی بە هەستیارییەوە نزیک ئەبێتەوە و بەهیچ شێوەیەک سێوی خۆی ناخاتە سەبەتەی دڕاوی ئەردۆغانەوە. هەنگاو بەهەنگاو سەلما ، ئەوا هەنگاوێک دەهاوێژم.

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

بابەتەکانی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها پشکنین بکە
Close
Back to top button