هەواڵی تەندروستی

گوڵە بەڕۆژە و سوود و زیانە تەندروستییەکانی

گوڵەبەڕۆژە کۆمەڵێک پێکهاتەی کانزایی بەسوودی تێداهەیە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر بەهێز بوونی بەرگری جەستە و نزم بوونەوەی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ

هەروەک خواردنی گوڵە بەڕۆژە  پارێزگاری لەدڵ دەکات و دەبێتە هۆی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە ،  و هەروەها بۆ  بەهێز کردنی مێشک بەسوودە ،  وهۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە و بەهێز بوونی ووزەبەخشە و چارەسەری کەم خوێنیش دەکات  . خواردنی  گوڵە بەڕۆژ دەبێتەهۆی بەهێز بوونی گەشەی قژ و ڕێگیری کردن لەتووش بوون بەهەندێک جۆری شێر پەنجە .

زیانەکانی زۆر خواردنی گوڵە بەڕۆژە

زۆر خواردنی گوڵە بەڕۆژە دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی هەندێک جۆری کانزا لە جەستەدا ، وەک کانزاکانی سودێۆم ، و فۆسفۆر ، و پۆتاسیۆم ، کەکاریگەری نەرێنی وناتەندروستی لەسەر گورچیلەکان دروست دەکەن ، لەوانە مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە ، بۆیە پزیشکەکان بەتایبەت ئامۆژگاری ئەوکەسانە دەکەن کە کێشەی نەخۆشییەکانی گورچیلەیان هەیە لە خواردنی گوڵەبەڕۆژە خۆیان بەدوور بگرن ، و هەروەها کەسانی ئاسایی دەبێت  بەڕێژەی تەندروست  گوڵە بەڕۆژە بخۆن .

Chama Net

سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button